سبەی دیاردەیەكی گەردوونی لە هەرێمی كوردستان ڕوو دەدات

:: AM:10:34:04/06/2020 ‌
سەرۆكی كۆمەڵەی فەلەكناسانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، سبەی دیاردەیەكی فەلەكی ڕوو دەدات كە مانگگیرانی نیمچە سێبەرە و بەچاوی ئاسایی كەمتر دەبینرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم چواری حوزەیران، ئەژی چەتۆ سەرۆكی كۆمەڵەی فەلەكناسانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سبەی مانگگیرانی نیمچە سێبەر لە هەرێمی كوردستان ڕوو دەدات.

ئەو دیاردەیە بەچاوی ئاسایی كەمتر هەستی پێ دەكرێت و لە رێی وێنەگرتنی فۆتۆگرافییەوە روونتر و جوانتر دەردەكەوێ
سەرۆكی كۆمەڵەی فەلەكناسانی كوردستان گوتی، ئەو دیاردەیە بەچاوی ئاسایی كەمتر هەستی پێ دەكرێت و لە رێی وێنەگرتنی فۆتۆگرافییەوە روونتر و جوانتر دەردەكەوێ.

مانگگیران لەوكاتەدا روو دەدات كە مانگ بكەوێتە دوای زەوی و بەشێك لە سێبەری زەوی دەكەوێتە سەر مانگ.

ساڵی ڕابردوو مانگگیرانێكی گەورە هەبوو كە شەوی 20ی كانوونی دووەمی ساڵی 2019 لە ئەمەریكای باكور و هەندێ وڵاتانی ئەوروپا بینرا. هەروەها لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تری كیشوەری ئەفریقا مانگگیرانی بەشیی بینرا، كە ماوەكەی 62 خولەك بوو، هەروەها دوایین مانگگیرانی گشتی لە 27ـی تەمووزی ساڵی رابردوو رووی دا.




وشە - رامیار جەواد