پارێزگاری سلێمانی: لە كەس قبووڵ ناكەین دەست لە كاروبارەكان وەربدات

:: AM:11:03:04/06/2020 ‌
پارێزگاری سلێمانی لە كاتی كردنەوەی مەرزی باشماخ ڕای گەیاند، ڕێنوێنییەكان پێویستە جێبەجێ‌ بكرێت و ڕێكارەكان زۆر توند كراون و دەبێت هاووڵاتییان پێیانەوە پابەندبن، لە كەسیش قبووڵ ناكەین دەست لە كاروبارەكان وەربدات.

ئەمڕۆ پێنجشەم چواری حوزەیران، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەكاتی كردنەوەی مەرزی باشماخ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، پێویست هاووڵاتییان پابەندی ڕێنوێنییەكان بن و بەڵێنی خۆپارێزی بدەن.

لە كەس قبووڵ ناكەین دەست لە كاروبارەكان وەربدات
پارێزگاری سلێمانی گوتی، دەبێت هاووڵاتییان پابەندی ڕێنوێنییەكان بن و ڕێكارەكان وەك خۆیان جێبەجێ بكەن، لە مەرزەكانیش دەبێت ڕێنوێنییەكان جێبەجێ‌ بكەن، لە كەس قبووڵ ناكەین دەست لە كاروبارەكان وەربدات.

"ئەگەر ئەو ڕێكارانەی دامانناوە لە مەرزی باشماخ جێبەجێ نەكرێن، ئەوا كەسی سەرپێچیكار دەدەینە دادگا، هەروەها دەكرێ ڕێ‌ بگیرێت لە هاتنی شوفێری ئێرانی بۆ ناو مەرزەكە و هەر كەسێك تانكەر بەناوی تر بهێنێتە مەرز، ڕێی لێ‌ دەگیرێت". هەڤاڵ ئەبوبەكر وای گوت.

باسی لەوەش كرد، لەلایەن دوو خێرخواز بەڵێن دراوە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا لە پێنجوێن دروست بكەن، لە ماوەیەكی زۆر كورتدا بیخەنە خزمەتی هاووڵاتییانەوە.




وشە - رامیار جەواد