لە هەولێر داوای ژمارەی پێوانەیی لە نوێژكەران دەكرێت

:: PM:12:28:04/06/2020 ‌
سەرۆكی لقی هەولێر یەكێتی زانایانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، پێویستە ژمارەی پێوانەیی لە ڕووی پاكوخاوێنی و پابەندبوون بە ڕێنوێنییەكانی تەندروستی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لەلای نوێژكەران هەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم چواری حوزەیران، شێخ نیاز ڕاغب سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین پابەندی رێنوێنییە تەندروستییەكان بن و خۆیان بپارێزن، بۆ ئەوەی مزگەتەكان نەبنە مەڵبەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

پێویستە نوێژكەران ژمارەی پێوانەیی تۆمار بكەن لە پاكوخاوێنی و كەمترین تووشبوو لە هەرێمی كوردستان هەبێت
سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی كوردستان گوتی، دەبێت مسوڵمانان و نوێژخوێنان زیاتر لە هەر كەسێكی تر خۆیان بپارێزن، بۆ ئەوەی نەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكاری كەرتی تەندروستی بن و نەبنە بارگرانی بۆیان.

 باسی لەوەش كردووە، دەبێت هاووڵاتییان كاتێك دێنە ناو مزگەوتەكانەوە، بەرماڵی خۆیان بهێنن و دەستكێش و دەمامكیش بەكار بهێنن، هەركەسێك لە ترسی كۆرۆنا نەیەتە مزگەوت، گوناهبار نابێت.

ڕوونی كردەوە، پێویستە نوێژكەران ژمارەی پێوانەیی تۆمار بكەن لە پاكوخاوێنی و كەمترین تووشبوو لە هەرێمی كوردستان هەبێت.



وشە - رامیار جەواد