قەڵەوی مێشك 10 ساڵ پیرتر دەكات

:: PM:03:49:04/06/2020 ‌
دواین توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە كە قەڵەویی كاریگەریی زۆر خراپی بۆ سەر مێشك هەیە و لە تەمەنی مرۆڤ كەم دەكاتەوە.

ئەنجامی توێژینەوەكە لە گۆڤاری زانستیی nerurology بڵاو كراوەتەوە و بۆیان دەركەوتووە، پێوەندییەك لە نێوان رەوتی پیربوونی مرۆڤ و كێشی لەشدا هەیە.

ئەوان شەش ساڵ تاقیكردنەوەیان لەسەر هەزار و 200 كەس ئەنجام داوە كە ئەندازەی كەمەریان سەرووی 104 سەنتیمەتر بوو و دەركەوتووە كەمەر تا ئەستوورتر بێت، ئەوا كاریگەریی خراپتری بۆ سەر مێشك هەیە و پیرتری دەكات.

دەگوترێ بەشی سپیایی مێشك لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن زیاتر دەبێت، بەڵام ئەگەر كەسەكە قەڵەو بێت، ئەوا لە حاڵەتی ئاسایی دەردەچێت و خێراتر بەشە سپیاییەكە زیاد دەكات و بەگشتی دەبێتە هۆی ئەوەی مێشكی بەساڵاچووان 10 ساڵ پیرتر بێت.

لە كوردستانیش كەم نین ئەو كەسانەی بەدەستی كێشی زیادە دەناڵێنن
بەپێی راپۆرتێك سەرووی  72%ی ئەمەریكییەكان لە سەرووی تەمەنی 20 ساڵان كێشی زیادەیان هەیە و لە كوردستانیش كەم نین ئەو كەسانەی بەدەستی كێشی زیادە دەناڵێنن، بەڵام هیچ ئامارێكی ورد لەمبارەیەوە لە بەردەستدا نییە.

بەگوێرەی دۆیچەوێلە ئەوانەی كێشیان بەرزە، جگە لەو دەرهاویشتە خراپەی بۆ سەر مێشكیان دێتە كایەوە، هەردەم لە بەردەم مەترسییەكانی تووشبوون بە شەكرە، پاڵەپەستۆی خوێن، نەخۆشییەكانی دڵ، ئارتروز، شێرپەنجەكانی جۆری جەرگ، گورچیلە و گەدەدان و تووشی خەمۆكی و چەندان نەخۆشیی تر دەبن، بۆیەش وریان بن و خۆتان لە قەڵەوی بپارێزن.



وشە - سلێمان تاشان