وتاری شا عەبدوڵای ئوردن له‌باره‌ی كۆرۆنا

:: PM:05:39:04/06/2020 ‌

 

 ڕستەکەم بەتەواوی لەبیر نییە، بەڵام لەم ماوەیەدا هاوکارێکم ئاگاداری کردمەوە کە 21 ساڵ تێپەڕ بووە بەسەر بوونمدا لە دەسەڵات و بەپێی ئەو ماوەیە من ئێسته‌ یەکەم سەرکردەی عەرەبم لە درێژیی ماوەی دەسەڵاتمدا. خێراییەکی زۆر و چڕی ڕووداوەکان لە ماوەی 21 ساڵی ڕابردوودا- شەڕ، هێرشی تیرۆریستی، ململانێی ناوچەیی، شەپۆلی گەورە گەورەی کۆچبەریی، تەنگژەی داراییش, وایانکرد ساڵەکان لە یەک بئاڵێن.


تەنیا ئەوکاتەی بیرم کردەوە بە خۆم بڵێم من ئەو ڕووداوانەم هەموو دیووە، ئیتر بابەتی کۆڕۆنا ڤایرۆس، کۆڤید ١٩ پەیدا بوو.

لە ماوەی ڕابردوودا هیچ کاتێکم بیر نایەت هەموو سەرکردەکانی جیهان هەمان بابەت لە سەری سەرەوەی خشتەی کاره‌كانیان بووبێ. ئەمەش ڕوونی دەکاتەوە کە لە چ تاوێکی سوریالیدا دەژین، بەڵام نیگەرانیی گشتیان مانای هاوکاری و پێکەوەیی کارکردن نییە.

كه‌مێك جێی دڵنیاییە دەبینین خێزانی پزیشکی هەموو لایەک ئاڵوگۆڕی زانیاری دەکەن لەپێناو دەستبەسەرداگرتنی پەتاکە. بەڵام هیچ شتێک نییە نکۆڵی ئەوە بکات کە ئەم پەتا سنوور کوێرە, کاتێک هاتە ناومان کە هەڵوەشانەوەی بە جیهانیبوون - دی گڵۆباڵیزەیشن هاتە فەرهەنگمانەوە. بەهۆ و لە ڕێی ناشناڵیزم و دوورەپەرێزی، گومانبردن بە هاوکاری نێوان سنوورەکان بە هەموو شێوەکانییەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان ئەزموونیان هەیە لەگەڵ ئەو تراومایەی کە بیرەوەرییەکانی برژاندوون

بەڵێ، لە دوو دەیەی ڕابردوودا شایەتی ئەو ڕووداوانە بووین کە مرۆڤایەتی پێکەوە هەستیان بە خەم و ترس و هەژان کردووە. هەموومان بە جوانی ئەو ڕۆژە ڕەشەمان لە بیرە کە فڕۆکەکان خۆیان بە دوو تاوەرەکەی نیویۆرکدا کێشا و سەردەمێکی نوێیان لە گەمژەیی تیرۆریستانە تۆمار کرد.


ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان ئەزموونیان هەیە لەگەڵ ئەو تراومایەی کە بیرەوەرییەکانی برژاندوون.: هوتێل لە عەممان، یاریگه‌ لە مانچستەر، کچانی قوتابخانە لە نێجیریا، کۆنسێرت لە پاریس، مزگەوت لە نیوزیلەندا، کڵێسا لە سریلانکا، سیناگۆک لە ئەمه‌ریکا و گەلێکی تریش. گرنگ نییە ڕووداوەکە چەند دوورە، خەمەکە خەمی مرۆڤە.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێمە هەستمان بەوە کرد پێویستە لە شەڕی دژ بە تیرۆریزمدا ڕێبازێکی تر بەکاربێنین

ئەم ڕووداوانە هەرچەند هاندەر بوون بۆ یەکگرتوویی— کارەساتە سرووشتییەکان و تەنگژەی دارایی, ئەوەنده‌یان نەخایاند کە وابکەن پاڵمان پێوە بنێن بیر لەو سیستمە بکەینەوە کە ئێسته‌ جێبەجێی دەکەین.

لە زۆربەی بارەکاندا ڕۆڵمان وەک کونی پلاکەکان بووە، نەمانتوانیووە بەهرەمەند بین لەو هەموو سوودەی پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا دەتوانێ پێشکەشمانی بکات.


لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێمە هەستمان بەوە کرد پێویستە لە شەڕی دژ بە تیرۆریزمدا ڕێبازێکی تر بەکاربێنین. زانیمان هیوامان بەندە لەسەر شکاندنی بەربەستەکان, چ لە نێوان گەلان و هەروەها لە نێوان داودەزگاکان کە لە نێویاندا کار دەکەن.
 

ئوردن هەستی بە پێویستی بوونی سەکۆیەکی هاوبەش کرد لە نێوان هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا، بۆیە کۆڕبەندی عەقەبەمان ڕاگەیاند بۆ تواناسازکردنی هاوبەشەکان تا ڕووبەڕووی توندوتیژی و تیرۆریزم ببنەوە, بەهۆی دەوڵەمەندکردنی سەرچاوەکانیان، گۆڕینەوەی زانیاری، پڕکردنەوەی کەلێنەکان و نەگەیشتن بە باری بوون بە بارگرانی.

ئەمڕۆ جیاواز لە ڕابردوو, جیهان دەیەوێ هوشدارییەکان بگۆڕێ بۆ فیکەی ئاگادارکرنەوە. ئەمە وەک هەڕەشەکانی پێشتر نییە، ئەمەیان لە هەموومان دەدات، لە یەک کاتدا لە هەموومان دەدات. ئەم هەڕەشەیە تیشکێکی زۆر تیژی خستە سەر ئەو کەلێنانەی لە سیستمەکەدا هەن. ئەو کەلێنانەی بەهۆی نادادپەروەریی کۆمەڵایەتی، نایەکسانی داهات، هەژاری و خراپی, دروست بوون.

پێم باشە سەرلەنوێ بە جیهانیبوون دروست بکەینەوە
زۆر هەن گەشبینن لە دوای ئەو پەتایە خۆمان بنیات دەنێینەوە، بەڵام تەنیا خۆبنیاتنانەوە بەس نییە, دەبێ لە باتی ئەوە شتێکی تر دروست بکەین، شتێکی نوێ و شتێکی باشتر دروست بکەین.

لە باتی هەڵوەشاندنەوەی بە جیهانیبوون کە هەندێک باسی دەکەن، پێم باشە سەرلەنوێ بە جیهانیبوون دروست بکەینەوە, بەڵام ئەمجارە دەبێ لە دروستییەکەی دڵنیا بینەوە، هیواخوازی جیهانێکی نوێ بین کە پێکەوە گونجاو بێ و تەوه‌رەکەی بریتی بێ لە خۆشگوزەرانی خەڵکەکەی. 

بە جیهانیبوونەوەیه‌ک توانای ناوخۆیی وڵاتان بەهێز بکات بە هیوای هاوکاریی ڕاستەقینە بێ وەک لە ململانێ. بە جیهانیبوونەوەیەک وا بکات یەک دەوڵەت بە تەنیا کارەکانی سەرکەوتوو نەبێ و شکستی دەوڵەتێک شکستی هەمووان بێ. ئەمەش مانای پتەوکردنی جیهانەکەمان و سیستمەکەیەتی. پێویست دەکات داودەزگا نێودەوڵەتییەکان دروست بکەینەوە و هی نوێ دروست بکەین کە پێویستمان پێیەتی. ئێمە دەبێ ڕێکخراوی نوێ دابمەزرێنین و پتەوی بکەین کە لەسەر بەهرە و سەرچاوەی کەرتی جیاواز نەخشەیان کێشرابێ، سنوورەکان ببڕن، ئوردن ئامادەیە لەسەر بنەمای ئەزموونی کۆڕبەندی عەقەبە هاوکاری بکات بە هەر ڕێگایەک بتوانێ. نە هەڕەشەکان و نە چارەسەرەکان لە شوێنه‌ گۆشەگیرەکانەوە نایەن.

ئەمە بە تەواوی لەو سەرزەوینەی جیهانەوە کە منی لێم زەنگ لێ دەدات. ئێمە وەک وڵاتە عەرەبییەکان، چارمان هەر ئەوەیە هاوکار بین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکەی لەسەر هەموومان.

ئەو سەرچاوە سرووشتییەی تا ئێسته‌ پشتمان پێ بەستووە بمانپارێزێ, ئیتر بەس نییە. پێویستە جیاوازییەکانمان بخەینە لاوە و بزانین ململانێکانی دوێنێ, ئێسته‌ بێمانان لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە ترسناکە. پێویستە توانا و سەرچاوەی هەریەک لە وڵاتەکان بەرز بکەینەوە بۆ دامەزراندنی تۆڕێکی سەلامەتی ناوچەیی, تا داهاتووی هاوبەشمان بپارێزین.

ئەگەر زوو نەیەینە دەست، بێکاری، برسێتی و هەژاریی لە پێشمانن. پێویستە چارەسەری کەلێنی دەرفەتی جیهانی بکەین لە ناویدا دەستگەیشتن بە چارەسەری تەندروستی، بیر لەو شێوە و پێودانگانە بکەینەوە و جارێکی تر دایانڕێژینەوە کە ئاژانسە جیهانییە داراییەکان لە بازاڕە سەرهەڵداوەکاندا بەکاری دێنن, تا زیاتر لە بابەتەکە تێ بگەین.

کۆڤید ١٩ هەڕەشەیەکە لە بەردەم هەموو سەرکردەکاندایە، بەڵام ئەگەر بمانەوێ تێکی بشکێنین پێویستە ئەوە بکەین کە پێشبینی ناکرێ: دەبێت سیاسەت و جەماوەر کۆکردنەوە بخەینە لاوە. دەبێ رێک پێچەوانەی ئەوە بکەین کە پزیشک بۆی نوسیووین. پێکەوە بین و بێینە سەرکار (مەبەستی سەرکردەکانە). تا دژی ئەو تاکە هەڕەشەیە بوەستین، دەبێ بیرمان لای تەنیا یەک شت بێ, مانەوە و خۆشگوزەرانی و باشی ژیانی مرۆڤ لە هەموو جێیەکی سەرزەوی.


نووسینی: شا عەبدوڵا پاشای ئوردن- واشنتۆن پۆست


وشە - تایبه‌ت