وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا تووشبوونی 77 كه‌سی تری به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند، كۆی گشتی تووشبووانیش هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، له به‌رده‌وامی پشكینه‌كان و گه‌ڕان به دوای گومانلێكراوان و تووشبووان 77 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشانكران.
ئاماژه دراوه، كه ئه‌و تووشبووانه 40 كه‌سیان پیاون و 25ی تریش ژن و سێ كچی گه‌نج و سێ كوڕی گه‌نج و شه‌ش منداڵن، 21 له‌و تووشبووانه به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشوون و 56ی تریشیان نیشانه‌كانی په‌تاكه‌یان هه‌یه.
ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه پێنج له‌و تووشبووانه دانیشتووانی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و پێنجی تریش دانیشتووی پێنجوێنن، هاوكات تووشبووێك دانیشتووی گوندی باریكه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی تانجه‌ڕۆیه، ئه‌وانه‌ی تریش كه 66 كه‌سن سه‌رجه‌میان دانیشتووانی شاری سلێمانین.
به‌م حاڵه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له سنووری پارێزگای سلێمانی تۆماركراون، كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته هه‌زار و 15 كه‌س و 444 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 16 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه و ئه‌وانه‌ی تریش له كه‌ره‌نتینه و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.