توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌كارهێنانی ماسك له شوێنه گشتییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به دووری نزیكه‌ی دوو مه‌تر له یه‌كتر، كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر ڕێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌بووه و داوایش ده‌كات هه‌مووان به ڕژدبوونی زیاتره‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه پێڕه‌و بكه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له كاریگه‌رییه‌كانی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له 16 وڵاتی جیا جیای دنیا كردووه، كه ئه‌و دوو ڕێكاره‌یان كردووه‌ته مه‌رج به‌سه‌ر هاووڵاتییانیان و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه به‌هۆی پۆشینی ماسك له شوێنه گشتییه‌كان و له ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به ڕێژه‌ی 85% كه‌م ده‌بێته‌وه.
به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 90% ته‌شه‌نه‌ی كۆرۆنا كه‌م ده‌كاته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه زۆرێك له وڵاتان سه‌پاندوویانه و ڕێگری له گردبوونه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن و هاووڵاتییانیش له كاتی ڕۆیشتن به پیاده له بازاڕه‌كان سه‌پێنراوه كه ده‌بێ مه‌تر و نیوێك تا دوو مه‌تر له یه‌كتر دوور بن، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی باش بووه و به‌وهۆیه‌وه ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به ڕێژه‌ی 82% ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی د.دیریك تشو پسپۆر له زانكۆی ماكماسته‌ر له ئۆنتاریۆی كه‌نه‌دا ئه‌نجام دراوه و ئه‌و ده‌ڵێ، ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌مان دڵخۆشكه‌ره و پێویسته ڕژدتر ئه‌و دوو ڕێكاره بگرینه‌به‌ر تا چاره‌سه‌رێك بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دۆزرێته‌وه.