ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى حوزه‌یران، بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فڕەنسا، لەماوەی هه‌فته‌ى ڕابردوودا له سه‌رجه‌م شاره‌كانى ئه‌و وڵاته تەنیا 767 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراوە، ئه‌مه‌یش کەمترین ژمارەی تۆمار کراوی هه‌فتانه‌یه لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا.
ئاشكرا كراوه، تاكو ئه‌مڕۆ کۆی ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە زیاتر له 152 هەزار كه‌سه، هه‌روه‌ها 29.065 كه‌س به كۆرۆنا مردوون، 69 هه‌زار كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
لەو ڕاگەیەنراوەدا ئاماژە کراوە، ئه‌مڕۆ تەنیا 44 حاڵەتی نوێی مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراوە، ئێسته به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى له‌و وڵات زۆر تووند بووه ڕێژه‌ى چاكبووه‌كان ڕۆژانه به‌ره‌و زیاتر ده‌چن.
وەزارەتی تەندروستی فڕەنسا ڕای گەیاندووە، ئێسته له هه‌موو وڵات تەنیا 74 حاڵەتی مەترسیدار لە نەخۆشخانەکاندا هەیە و وه‌زاره‌تى تەندروستی بە تەواوەتی کۆنترۆڵی دۆخەکەی کردووە، له هه‌فته‌ى داهاتوو ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕن.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی ساڵی 2019 له دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له شه‌ش ملیۆن كه‌س تووشی بوون و زیاتر له 383 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.