په‌رله‌مانی توركیا به‌هۆی چه‌ند تۆمه‌تێك بۆ ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی، پارێزبه‌ندی له سێ په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزسیۆن وه‌رگرت تا بیانگرێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێنجی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، په‌رله‌مانی توركیا پارێزبه‌ندی له سێ په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزسیۆن وه‌رگرت به تۆمه‌تگه‌لێك، ئه‌وانیش بریتین له ئه‌نیس به‌ربه‌ر ئۆغڵو له حزبی گه‌لی كۆماری، هه‌روه‌ها له‌یلا گۆڤەن و مووسا فارس ئۆغلاری له حزبی "هه‌ده‌په". بۆیه ئیتر ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره ناتوانن به‌شداری له دانیشتنه‌كانی توركیا بكه‌ن.
بۆیه ئیتر ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره ناتوانن به‌شداری له دانیشتنه‌كانی توركیا بكه‌ن
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی توركیا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی، رێ خۆش ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره بنێرێته گرتووخانه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه داواكاری گشتیی شاری دیاربه‌كر، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی "هه‌ده‌په"، بڕیاری گرتنی هه‌ردووكیانی ده‌ركرد. بۆیه مووسا فارس ئۆغلاری له تویته‌ر رای گه‌یاندووه، كاتێك ویستوویه‌تی له دیاربه‌كره‌وه بچێته ئه‌نكه‌ره بۆ باره‌گای حزبه‌كه‌ی، هاتووه‌ته گرتن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئاژانسی "فڕانس پرێس" رای گه‌یاندووه، له‌یلا گۆڤەنیش له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا هاتووه‌ته گرتن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نیس به‌ربه‌ر ئۆغڵو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاندووه، له چه‌ند رۆژێكی داهاتوودا منیش ده‌به‌نه گرتووخانه تا سزام بده‌ن، هه‌موو ئه‌و جۆره بڕیارانه بۆ من چاوه‌ڕوانكراو بوون.