دوای ئه‌وه‌ی ئێران سه‌ربازێكی له هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ئازاد كرد، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی "سوپاس بۆ ئێران"، چاودێران پێیان وایه ره‌نگه ئه‌م هه‌ڵوێسته رێككه‌وتنێك له نێوان هه‌ردوو وڵات بێنێته كایه‌وه.
"پێ ده‌چێ ئه‌و هه‌ڵوێسته رێ خۆش بكات بۆ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته"
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێنجی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازێكی هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گیرابوو، دوێنێ پێنجشه‌م ئازاد كرا، به‌رانبه‌ر به‌وه‌یش تره‌مپ له تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی "سوپاس بۆ ئێران".
وێڕای ئه‌وه‌ی تره‌مپ نووسیویه‌تی سوپاس بۆ ئێران، به‌دوایدا نووسیویه‌تی "پێ ده‌چێ ئه‌و هه‌ڵوێسته رێ خۆش بكات بۆ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته".
هاوكات تره‌مپ ئاشكرای كردووه كه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكاییه گه‌یشتووه‌ته ئه‌مه‌ریكا كه ناوی "مایكڵ وایت"ه، پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داوه و دڵخۆشیی خۆی پێ راگه‌یاندووه.
ئه‌مه له‌دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مه‌ریكا له‌ناو ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا زانایه‌كی ئێرانیی به ناوی "مه‌جید تاهیری"ی ئازاد كردووه كه ماوه‌یه‌ك بوو له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، گرتنی زانا ئێرانییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، بێ هۆ بووه.