قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێی په‌یجی تایبه‌تى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه، تێیدا داوای له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه خۆیان له مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا بپارێزن.
قوباد تاڵه‌بانی له په‌یامه ڤیدیۆكه‌ى گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییه‌كانی له په‌تای كۆرۆنا بپارێزت، تا جه‌ژن توانرا بوو زۆر كاری باش بكرێت، به‌ڵام دوای جه‌ژن به هۆی سستبوونه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌تاكه به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بڵاو بوویه‌وه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕوونى ده‌كاته‌وه، مه‌ترسی كۆرۆنا زۆر ڕژده و كۆرۆنا بابه‌تێك نییه پێوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه هه‌بێت و دروستكراوی حكوومه‌تی هه‌رێم و پارتی و یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو په‌تایه‌كی جیهانییه و پێویسته خۆتانی لێ بپارێزن.
قوباد تاڵه‌بانی تكاشی له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرد، له پێناو پاراستنی گیانی ئازیزانیان، خۆیان بپارێزن و له‌و رێیه‌وه ته‌واوی كۆمه‌ڵگه و خه‌ڵكی كوردستان بپارێزن.
ئاشكراى ده‌كات، ئه‌گه‌ر په‌تای كۆرۆنا زیاتر ته‌شه‌نه بكات، ژێرخانی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی فشاری زۆر ناگرێت، بۆیه تاكه چاره‌سه‌ر و رێگر له به‌رده‌م ته‌شه‌نه‌كردنی مه‌ترسییه‌كان خۆپاراستنه.
سه‌باره‌ت به خۆپێشاندانیش له كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، خۆپێشاندان یه‌كێك له‌و رێیانه‌یه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌كارده‌هێنرێت. من قه‌دری دیموكراتی و ئازادی ده‌زانم. ئاساییه خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێت به‌رامبه‌ر به حكوومه‌ت و دۆخه‌كه. داواكارم هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێت له رێی خۆپێشاندانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێت، تكایه پابه‌ند بن به ڕێنماییه‌كان و خۆتان بپارێزن. ئه‌وه‌ش بزانن، كه كۆبوونه‌وه‌تان مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاد ده‌كات. ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌بێت خۆپێشاندان بكه‌ن، خۆتان و هاوڕێكانتان بپارێزن و ده‌مامك ببه‌ستن.
قوباد تاڵه‌بانی ڕاى گه‌یاند، داوا له هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌كه‌م، به شێوازێكی شارستانی مامه‌ڵه بكه‌ن. ته‌قه‌كردن له خۆپێشانده‌ران به هیچ جۆرێك له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه قبوڵ ناكرێت. نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك فیشه‌ك به‌رانبه‌ر به خۆپێشانده‌ران به‌كار بهێنرێت.