له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا خیانه‌تی نێوان هاوسه‌ران به‌پێی رێژه هه‌بووه و هه‌یه، له وڵاتانی پاشكه‌وتوو تا ده‌گاته وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، هه‌ندێكیان ئاشكرا ده‌بن و دواجار یان له‌ڕێی یاسا و دادگاوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، یان له كۆمه‌ڵگه دواكهوتوواندا به كوشتن چاره ده‌كرێت كه له‌وێدا یاسا باوه‌ڕپێكراو نییه، هه‌ندێكیش به نهێنی ده‌مێننه‌وه.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه، له‌وباره‌یه‌وه رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر خیانه‌تی هاوسه‌ران له دنیای هونه‌رمه‌ندان و ناوداراندا، له‌وانیشدا هه‌ندێكیان به نهێنی ده‌مێننه‌وه و هه‌ندێكیشیان ئاشكرا ده‌بن. ئه‌و پێگه‌یه چه‌ند نموونه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه كه خیانه‌ته‌كان ئاشكرا بوون. "وشه"یش كورته راپۆرته‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه.
پێگه‌كه ئاماژه به بوێریی هونه‌رمه‌ندی سووری مه‌كسیم خه‌لیل ده‌كات كه له به‌رنامه‌یه‌ك به‌ناوی "الخزنه" ئاشكرای كردووه، كاتێك هونه‌رمه‌ند یارا خه‌لیل هاوسه‌ری بووه، یه‌ك جار خیانه‌تی لێ كردووه، به‌ڵام ئه‌وكات پێی وابووه كه خیانهكهی گه‌وره نه‌بووه، بۆیه بایه‌خی پێ نادات.
له به‌رنامه‌یه‌كدا هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری سه‌میر غانم كه هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند ده‌لال عه‌بدولعه‌زیزه و یه‌كێكه له ناودارترین ئه‌كته‌ری كۆمیدیی میسری، ئاشكرای كردووه كه جارێك خیانه‌تی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌لال كردووه، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه باس له ورده‌كاریی خیانهكهی بكات، دواتریش بۆ گاڵته‌جاڕی و بۆ پێكه‌نین گوتوویه‌تی، "تا ئێسته 400 جار زیاتریش خیانه‌تم كردووه".
له‌لایه‌كی تره‌وه ئیلیزابێس تایلۆر كه خاتوونه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیایه، له دیمانه‌یه‌كدا به ئاشكرا باسی له خۆشه‌ویستی و خیانه‌ته‌كه‌ی خۆی كردووه كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند رێچارد بێرتۆن كردوویه‌تی، ئه‌وكاته‌ی خیانه‌ته‌كه‌ی كردووه له‌كاتی وێنه‌گرتنی فیلمی "كلیوپاترا" بووه، ئه‌وكات تایلۆر هاوسه‌ری گۆرانیبێژ ئیدی فیچه‌ر بووه. به‌ڵام كه ئه‌وكات پێوه‌ندیی تایلۆر و بێرتۆن ئاشكرا بووه، له زۆربه‌ی میدیاكان بووه هه‌واڵێكی گه‌رم كه ئه‌وه بۆ ساڵی 1964 ده‌گه‌ڕێته‌وه و بووه هۆی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی.
دواجاریش پێگه‌كه ئاماژه به هایدی كلۆمی نمایشكاری جلوبه‌رگ ده‌كات كه ئه‌و خاتوونه له‌ناو هاوڕێكانیاندا به كه‌سێكی نموونه‌یی و خۆپارێز ده‌ناسرایه‌وه، كاتێك ویستوویه‌تی له هاوسه‌ره‌كه‌ی گۆرانیبێژی به‌ریتانیایی "سیل" بوو و كێشه‌یان هه‌بوو و جیا ببێته‌وه، ئاشكرا بوو كه كلۆم پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بووه و له زۆر میدیا ئه‌و پێوه‌ندییه بووه هه‌واڵ و بڵاو كرایه‌وه.