كۆمپانیای فه‌یسبووك ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی په‌یج و ئه‌كاونته فه‌یكه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له هه‌رێمی كوردستان دایخستوون و ژماره‌یان ده‌گاته 400 په‌ڕه و ئه‌كاونت و سه‌ر به ده‌زگای زانیاری و لاهور شێخ جه‌نگی داخستووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی درۆ و پروپاگنده‌یان دژی پارتی دیموكراتی كوردستان و ماڵباتی بارزانی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
كۆمپانیای فه‌یسبووك ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه له‌لایه‌ن كه‌سانی وه‌همی و نه‌ناسه‌وه به‌ڕێوه براون و خه‌ریكی له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تی سیاسی و حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون و پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ت و ستاندارده‌كانی كۆمپانیای فه‌یسبووك كاریان كردووه.
فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشتی ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه بوون هه‌وڵیان داوه ناسنامه‌ی خۆیان بشارنه‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆمپانیاكه‌مان ده‌ركه‌وتووه كه سه‌رجه‌میان سه‌ر به ده‌زگای زانیاری بوون كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه و لاهور شێخ جه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كات.
ئاماژه دراوه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان كه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌یه، له به‌رانبه‌ردا یه‌كێتی به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان له حزبه‌كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی له پاشه‌كشه‌دابووه، به هۆی گرتنه‌به‌ری ئه‌و سیاسه‌ته و دروستكردنی په‌یجی ساخته و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ و ناڕاست ویستوویه‌تی قه‌ره‌بووی ئه‌و ناهاوسه‌نگییه بكاته‌وه كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگی خه‌ڵك ڕووی داوه، به پله‌ی یه‌كه‌میش له ڕێی ئه‌و په‌یجانه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ته ئامانج.
به دیارییكراوی كۆمپانیای فه‌یسبووك 324 په‌یجی فه‌یسبووك و 71 ئه‌كاونت و پێنج گرووپی فه‌یسبووك و 31 ئه‌كاونتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام سڕیوه‌ته‌وه و به‌شێك له په‌یج و ئه‌كاونته‌كانیش هه‌ر ناو و پیته‌كانی پیوكه‌یان له‌گه‌ڵدا بووه و له ناوه‌كانیانه‌وه ڕوونبووه‌ته‌وه كه سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن، به‌ڵام ئه‌ركیان بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ و ناوزڕاندن و ناڕاستییه، كه ئه‌مانه‌یش پێچه‌وانه‌ی ڕێساكانی كۆمپانیانی فه‌یسبووكن.
ئه‌و په‌ڕ و ئه‌كاونتانه نه‌ك ته‌نیا هێرش و هه‌واڵی ناڕاستیان له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌ركرده‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌شێك له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بووه، كه پێشتر به‌شێك بوون له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دواتر له‌و حزبه جیابوونه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی كاریان كردووه كه پشتیوانی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكه‌ن و هێرش بكه‌نه سه‌ر گۆڕان و پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له لاوازبوونی خۆیان بگرن، دوای ئه‌وه‌ی له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه ناتوانن پێگه‌ی خۆیان به‌ده‌ست بهێننه‌وه وه‌كو پێشوو، بۆیه په‌نایان بردووه بۆ دروستكردنی تۆڕێكی په‌یج و ئه‌كاونت تا له ڕێی درۆ و ناڕاستی و تۆمه‌ت دروستكردن و ناوزڕاندن باری لاری خۆیان هاوسه‌نگ بكه‌نه‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌یش دراوه، كه فه‌یسبووك ئه‌و په‌ڕ و ئه‌كاونتانه‌ی سڕیوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی ڕێساكان كاریان كردووه، له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه، كه سه‌رجه‌میان هه‌ماهه‌نگیان به‌یه‌كه‌وه هه‌بووه و له یه‌ك كات هه‌مان بابه‌ت له هه‌موو په‌ڕ و ئه‌كاونته‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكیان به‌لاڕێدا بردووه و هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاندوون.
پرۆسه‌كه به ته‌واوی به به‌رنامه‌وه كاری له‌سه‌ركراوه و به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ماوه‌ی 26ی ئادار/مارسی 2019 تا 31ی ئادار/مارس زۆرترین په‌یج له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی زانیارییه‌وه دروستكراون، ته‌نیا له ڕۆژی 28ی مارس 25 په‌یج دورستكراون و له 26ی ماسیش 18 په‌یجی تر، كه هه‌موویان له یه‌ك سه‌رچاوه‌وه ئاراسته كراون.
زۆرینه‌ی ئه‌و په‌یجانه له‌لایه‌ن ئه‌كاونتی نه‌ناسراوه‌وه بانگه‌شه‌یان بۆ كراوه، به ناوی كچ و به وێنه‌ی كچانه‌وه، به به‌رده‌وامی ڕۆژانه پۆستی ئه‌و په‌یجانه‌یان شه‌یر كردووه و وایانكردووه كه ببن به بانگه‌شه‌كارێكی گرنگ و لایكی زۆر بۆ په‌یجه‌كانی ده‌زگه‌ی زانیاری كۆ بكه‌نه‌وه. به گشتی 207 له‌و په‌یجانه ژماره‌ی لایكه‌كانیان گه‌یشتووه‌ته 4.07 ملیۆن كه‌س، ئه‌و په‌یجانه له ئایار/مایۆی ئه‌مساڵ ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره كردووه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ناوه‌رۆكی پۆسته‌كانیشیان هاوشێوه‌ی یه‌كتر بووه، كه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه كه سه‌رجه‌میان له یه‌ك سه‌رچاوه‌وه ئاراسته‌كراون.
دیارترین ئه‌كاونت و په‌یجه‌كان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
ئه‌حۆل، پیوكه‌ی سات، گشتی، ڕووماڵ، كه‌ركووك پرێس، گه‌رده‌لوولی سه‌وز، ئارمی سی تی گی، عه‌لی رۆژ، پدك. به‌ره‌و كوردستانێكی به‌هێز، نه‌مران ئه‌فه‌رمووێ، شه‌فه تیڤی، هه‌بوو نه‌بوو، فوول عه‌شایه‌ر، الاخباریه، پیوكه‌ی پرێس، هه‌موومان ملازم ئه‌حمه‌دین، ئه‌حمه‌و دیوانه، كوڕانی هه‌ولێر، لێشاو، عه‌شیره‌تی سورچی، هه‌ولێر پرێس، یه‌كێتی، ئه‌حمه‌د عه‌لی، كه‌ركوكی هه‌میشه سه‌وز، سایه حوسێن، ئه‌ی بێوه‌فا، حه‌كیم ئه‌حمه‌د، كاوه عه‌لی، چاره‌سه‌ری نا سروشتی، ئاراس ئیبراهیم، گلگامیشیون، عێرقی میدیا سومیت، بغداد بدمی، دیالتنا، صوت نینوی، خۆر مه‌گه‌زین. و سه‌دان په‌ڕه و ئه‌كاونتی تر.