په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر حه‌وت وه‌زیری وه‌زاره‌ته دواخراوه‌كانی كابینه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌درێت، له ناویاندا دكتۆر فوئاد حوسێن هه‌یه كه ده‌بێته وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌روه‌ها ڕاى گه‌یاند كه چه‌ند كوردێك له به‌غدا دژی وه‌زیره كورده‌كانی ئه‌مڕۆ كار ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك لایه‌نی كوردی به ئاشكرا دژایه‌تی كاندیده‌كه‌ى كورد ده‌كه‌ن
دكتۆر ناسر هه‌ركی په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌م ناوی به‌ربژێرانی پۆسته وه‌زارییه ته‌واونه‌كراوه‌كان گه‌یشته ده‌ستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆببنه‌وه و ده‌نگ بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بده‌ن."
زیاتر گوتی، "له‌باره‌ی كاندیده‌كه‌ی كورده‌وه بۆ ده‌رچوونی دكتۆر فوئاد، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی رێككه‌وتنمان له‌باره‌وه كردووه و هه‌وڵی باشمان بۆ ده‌رچوونی داوه، ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌نی كوردی هه‌ن نه‌ك پاڵپشتی كاندیده‌كه‌ی كورد ناكه‌ن، بگره به ئاشكرا دژایه‌تی ده‌كه‌ن".
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كاندیدكردنی فوئاد حوسێن بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق یه‌كلا بووه‌ته‌وه، كه جگه له پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ده‌بێته جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
پێشتر ئه‌وه بڵاو كرابوویه‌وه كه لیستی ناوی كاندیدەكان هەریەك لە دكتۆر فوئاد حوسێن بۆ پۆستى وەزارەتی ده‌ره‌وه و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و حاكم سالار عەبدوستار بۆ وەزارەتی داد و ئیحسان عەبدولجەبار بۆ وەزارەتی نەوت و حەسەن نازم بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و محەمەد كەریم بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ و عەلا جبووری بۆ وەزارەتی بازرگانی و ئیڤان فایەق بۆ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، لەخۆ دەگرێت.
شایانی باسه ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو، نووسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، ناوی كاندیدانی ته‌واوكاری بۆ پۆسته وه‌زارییه پڕنه‌كراوه‌كانی كابینه‌كه‌ی كازمی به‌ده‌ست گه‌یشتووه.