ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ڕۆژ نییه چه‌ندان تووشبووی نوێی كۆرۆنا له كه‌ركووك تۆمار نه‌كرێت، به‌رپرسانی ئه‌و شاره هۆشداری له زۆربوونی ئاماری تووشبووان ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی حوزه‌یران، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌وه‌كاله‌ت دانراوی ته‌ندروستیی كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 28 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركووك تۆمار كراون و ئێسته ژماره‌ی تووشبووان له شاره‌كه گه‌یشتووه‌ته‌وه 160، به‌داخه‌وه ئه‌مه ڕێژه‌یه‌كى زۆره و ده‌بێت هاووڵاتییان پابه‌ندى ڕێنماییه‌كان بن.
به‌رپرسانی ئه‌و شاره هۆشداری ده‌ده‌ن
دكتۆر زیاد خه‌له‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌وه‌كاله‌ت دانراوی ته‌ندروستیی كه‌ركووك گوتی، له‌و ژماره‌یه‌ی تووشبووان 85 كه‌س له‌ژێر چاودێری تایبه‌تی پزیشكیدان له نه‌خۆشخانه‌كان، 72 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێسته چاك بوونه‌ته‌وه و سێ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیان له ده‌ست داوه.
ئاشكرای كرد، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له مردنی دوو هاووڵاتی له كه‌ركووك ده‌كه‌ن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێسته ناڕاسته، چونكه تا ئێسته پشكنینی ئه‌و مردووانه له به‌غدا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 35 هاووڵاتیمان له كه‌ره‌نتینی كه‌یوان كه‌ره‌نتین كراون.
له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه له كه‌ركووك، شانه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌هۆی زۆربوونی ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ڕێكاره‌كانی خۆپارێزییان توند كرده‌وه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتییان به ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان.