وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا هەزار كەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی مردووانیش گەیشتووەتە 19 كەس.
ئەمڕۆ شەموو شەشی حوزەیران، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرا كراوە، لە ماوەی 24 ڕابردوو هەزار و 152 پشكنین بۆ گومانلێكراوان ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كە 268 هەولێر، 482 سلێمانی، 400 دهۆك، دوو لە گەرمیان بووە.
ئێستە هەزار و 89 تووشبوو، لەناویاندا 19 مردن هەیە
ڕوون كراوەتەوە، لە 24 سەعاتی ڕابردوو یەك گیان لەدەستدان، چوار چاكبووەوە، 74 تووشبووی نوێ تۆمار كران كە پارێزگای هەولێر 29 پۆزەتیڤ و یەك گیان لەدەستدان، لە پارێزگای سلێمانی 45 پۆزەتیڤ و چوار چاكبووەوە، ئیدارەی گەرمیان دوو پۆزەتیڤ و چوار چاكبووەوە هەبووە.
ئەوەیش باس كراوە، كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ئێستە هەزار و 89 تووشبوو، لەناویاندا 19 مردن هەیە و 448 نەخۆش چاك بوونەتەوە، ئێستەیش 622 نەخۆش لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.