چەند سەرچاوەیەک بە "وشە" یان ڕاگەیاند، نەرمین کاوانی خانمە هونەرمەندی ئەکتەر و شانۆکاری ناوداری کورد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ئەمڕۆ یەکشەم حەوتی حوزەیران، چەند سەرچاوەیەکی تایبەت بە "وشە"یان ڕاگەیاند، نەرمین کاوانی ئەکتەر و شانۆکاری ناسراوی کورد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، یەکێکە لەو تووشبووانەی شاری سلێمانی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەنراوە.
پزیشک ماوەی مانگێکی بۆ چاکبوونەوەی داناوە
ماوەی چواردە ڕۆژە ئەو خانمە ئەکتەرە لە نەخۆشخانەیە، پزیشک ماوەی مانگێکی بۆ چاکبوونەوەی داناوە، خۆیشی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن و خۆپارێزی بکەن.
کاوانی لە کاتی وەرگرتنی پارە لە بانکێکی قەرەباڵغ لە شاری سلێمانی تووشی ئەم ڤایرۆسە بووە، دەڵێ: کە کار لەکار ترازا، هیچ شتێک فریات ناکەوێ، بۆیە پابەند بن.
نەرمین کاوانی ئەکتەر و شانۆکاری ناسراو، له دایكبووی شاری سلێمانییه، دهرچووی پهیمانگای هونهرە جوانهكانی ئەو شارەیە، بهشداریی لە ههریهك له دراماكانی " گهردهلول، دووپشك، ئارهزوو، كهركوك 4 و ژیلهمۆ" كردووه، ئەزموونێکی باشی لە فیلم و دراما و شانۆی کوردیدا هەیە.