ئه‌رشیف/ وێنه‌ی كاتی ئاماده‌كردنی پێشانگای نێوده‌وله‌تی هه‌ولێربۆ تووشبووانی كۆرۆنا
تا دێت ئاماره‌كانى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاماده‌كارى ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شوێنى پێشه‌نگاى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك نه‌خۆشخانه ئاماده بكرێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی حوزه‌یران، بژار مووسا گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر به" وشه"ی راگه‌یاند، پێشانگای نێوده‌ڵه‌تی هه‌ولێر ئاماده كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێشوازى له تووشبووان بكرێ.
هه‌ندێكیان له‌و په‌ڕی خراپی دایه و له ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانن
گوته‌بێژه‌كه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌باره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری گوتی، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه 400 قه‌ره‌وێڵه‌یه، كه‌متر له %20ی پڕبووه له نه‌خۆش، بۆیه 60 نه‌خۆش له‌وێی هه‌ن، به‌ڵَام ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پابه‌ند نه‌بن ئه‌وا ژماره‌كه زۆر زیاتر ده‌بێت.
"دۆخی تووشبووان له هه‌ولێر هه‌ندێكیان له‌و په‌ڕی خراپی دایه و له ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانن، هاوكات به‌شێكی تریان ته‌ندروستیان باشه". بژار مووسا وا ده‌ڵێت.
له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 222 تووشبووى كۆرۆنا هه‌یه، له‌و ژماره‌یش 448 نه‌خۆشیان چاره‌سه‌ركراون، هه‌روه‌ها 24 گیان له‌ده‌ست تۆمار كراوه.