جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕای گه‌یاند، دوای ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌وانه‌ی له سێ ماده‌ی زیاتر كه‌وتبوون، داخلبوونیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ، بڕیاره له مانگی داھاتوو ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له‌بار بێت، تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلی 12 به‌ڕێوه ده‌چێت.
تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلی 12 به‌ڕێوه ده‌چێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی حوزه‌یران، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان له‌ھه‌رێمی كوردستان ھه‌ردی مه‌عرووف بۆ "وشه" گوتی، به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌و قوتابییانه‌ی كه له‌سێ ماده زیاتر كه‌تبوون، تاقیكردنه‌وه له‌و مادانه ده‌كه‌ن كه له وه‌رزی یه‌كه‌م لێی كه‌وتوون جا ھه‌ر چه‌ند ماده‌یه‌ك بێت.
ھه‌ردی مه‌عرووف گوتی، ھه‌ر قوتابییه‌ك له كه‌متر له سێ وانه بكه‌وێت، به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كات و تاقیكردنه‌وه‌كانیش له‌ژێر رێنوێنیی توندی ته‌ندروستی به‌ڕێوه ده‌چن.
مه‌عرووف باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیاره تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی له 11ی ته‌مووزی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه باش بێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه خراپ بێت، ڕه‌نگه دوا بكه‌وێت، به‌ڵام ھه‌ر تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن و به‌پێی دۆخه‌كه بڕیاری لێ ده‌درێت.
به‌هۆى ته‌شه‌نه‌كردنى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان تاقیكردنه‌وه‌كان له واده‌ى خۆیان دواكه‌وتن و ئێسته په‌روه‌رده پلانى تر داده‌نێ تا له كاتێكى تردا تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بدرێن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم