پارێزگاری سلێمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌وشی مه‌ترسیداری سلێمانی ڕاگه‌یاند و داواكاری به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی حوزه‌یران، د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له به‌یاننامه‌یه‌كی به‌په‌له‌دا رای گه‌یاندووه، دۆخی ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌ی ئێمه و پارێزگاكه‌یشمان، به دۆخێكی مه‌ترسیداری هه‌ستیاری كاره‌ساتباردا تێده‌په‌ڕێت.
باسی له‌وه كردووه كه ئه‌ركی هه‌موومانه به ته‌واوی جیاوازی و ناكۆكیی كه‌سیی و شوێن و كار و كات و پایه و پله و پۆست و ئه‌ركی مرۆیی و پیشه‌ییمانه‌وه، به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانی و به‌ركه‌وته و زیان و لێكه‌وته خراپ و وێرانكه‌ره‌كانی په‌تای كۆرۆنا.
پێویسته بڕوا به هیچ گومان و پڕوپاگه‌نده و شه‌ڕێكی ده‌روونی و ئه‌جێندایه‌كی سیاسی و تێكه‌ڵكردنی دۆزه‌كان نه‌كرێ
پارێزگاری سلێمانی داوا ده‌كات فه‌رمانگه و داوده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، پێویسته بڕیار و ڕێكار و ڕێنوێنییه ته‌ندروستی و كارگێڕیی و ئارامییه‌كان به‌وردی و به‌توندی و به‌خێرایی و به‌بێ چاوپۆشی و كه‌مته‌رخه‌میی و بۆڵبژێری و جیاكاریی به به‌رپرسیارانه و دادپه‌روه‌رانه و یاساییانه، جێبه‌جێ بكه‌ن.
"خۆپارێزی و سزای كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی هاوبه‌شن، لێره‌دا پێویسته هاووڵاتییانی به‌ڕێز چاودێری وردی دۆخی ته‌ندروستی و خۆپارێزیی گشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن، به‌و مه‌به‌سته‌ی له هه‌ر شوێن و بازاڕ و كۆمپانیا و كایه‌یه‌كی گشتی و تایبه‌تیدا، ئه‌گه‌ر بینییان خاوه‌ن و كارمه‌ندی شوێنه‌كان، پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان نابن، سه‌رزه‌نشتیان بكه‌ن و كه‌لوپه‌لیان لێ نه‌كڕن و دابڕیان بكه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی پابه‌ند ده‌بن، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌تیان لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه به‌فه‌رمیی دابخه‌ن". هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وا ده‌ڵێ.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه پێویسته بڕوا به هیچ گومان و پڕوپاگه‌نده و شه‌ڕێكی ده‌روونی و ئه‌جێندایه‌كی سیاسی و تێكه‌ڵكردنی دۆزه‌كان نه‌كرێ و له ڕابردوودا باوه‌ڕكردنی به‌شێكتان به‌وانه، ئه‌م كاره‌ساته‌ی خوڵقاند و له ڕاستیی مه‌ترسیی و بوونی ڤایرۆسه‌كه‌ی كه‌م نه‌كرده‌وه، ئێسته ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه كه بۆچوونه‌كانیان به درۆ گه‌ڕاون، بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی باری لاری خۆیان گومان له‌سه‌ر ئه‌رك و چالاكی و خزمه‌ت و خۆنه‌ویستی و خۆبه‌خشی و دڵسۆزیی داوده‌زگاكان و كه‌رتی ته‌ندروستیی دروست ده‌كه‌ن.