هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو هاووڵاتییانی سلێمانی نیگه‌ران كردووه و ئێسته داوا ده‌كه‌ن كه جارێكی تر بۆ كۆنترۆڵكردنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نرێته‌وه، به‌رپرسێكی ته‌ندروستیش له‌و سنووره نایشارێته‌وه كه هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ژێر گوشاری خه‌ڵك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی حوزه‌یران، عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، راسته ئێمه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌بووین، چونكه چاره‌سه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌بوو هاووڵاتیی خۆی بپارێزێت و رێنوێنییه‌كان له ئیشوكاری ڕۆژانه‌یان و چوونه ده‌ره‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن.
به دڵنیاییه‌وه كردنه‌وه‌ی بازاڕ و هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخه‌كه هه‌بوو
زیاتر گوتی، به دڵنیاییه‌وه كردنه‌وه‌ی بازاڕ و هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخه‌كه هه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه، چونكه به دڵنیاییه‌وه هه‌ر كه‌ره‌نتین و و قه‌ده‌غه‌یه‌كی هاتوچۆ خزمه‌تی به دۆخه‌كه ده‌كرد و باشتر ده‌بوو.
"ژیان و قورسایی هاووڵاتییانیش خۆ گرنگ بوو، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كاسبی ده‌كه‌ن و كاسباران و دوكاندار و هاووڵاتیی تریش، بۆیه حاڵه‌ته‌كه به‌و جۆره بوو، هه‌رچه‌ند گه‌یشت به‌مه‌ی هه‌یه، ئێسته‌ش نه‌چووه و هه‌ر تاك ده‌توانێ خۆی بپارێزیت لای خۆیه‌وه و دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت". عه‌بدوڵا وای گوت.
تا ئێسته له سلێمانی زۆرترین تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه و رۆژانه سه‌رووی 50 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن، تا ئێسته‌ش سه‌روو 26 كه‌س مردوون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی