قه‌بزی كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامی مرۆڤه، له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یشدا كێشه‌كه رژده و وای لێ هاتووه زۆرجار كه‌سی تووشبوو به قه‌بزی، بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی پزیشك ده‌كات و ده‌رمان وه‌رده‌گرێت. پێگه‌ی "فه‌رفیش" ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه تووشی قه‌بزی ده‌بن، ده‌كرێ زۆر میوه هه‌ن به خواردنیان، له‌و كێشه‌یه رزگار ده‌بن.
چه‌ند میوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات
مێوژ یه‌ك له‌و میوانه‌یه كه چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خواردنی مێوژ، گرنگه ئاوی له‌گه‌ڵ بخورێته‌وه.
به‌هێ میوه‌یه‌كی تره كه چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات، ده‌كرێ وه‌ك خۆی بخورێت، یان باشتره ئاوه‌كه‌ی لێ بگیرێته‌وه و وه‌ك شه‌ربه‌ت بخورێته‌وه. ئه‌و ئاوه زۆر به ئاسانی به‌ناو رێخۆڵه‌كاندا ده‌چێته خواره‌وه و پاشه‌ڕۆ شل ده‌كاته‌وه.
هه‌نجیر میوه‌یه‌كی تره بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی، ئه‌گه‌ر هه‌نجیری وشك له‌گه‌ڵ ئاوێكی شله‌تێن بخورێت، ئه‌نجامێكی زۆرباشی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌نجیره‌كه ته‌ڕ و تازه‌یش بێت، ده‌كرێ له‌گه‌ڵ شیر بخورێت، هه‌مان ئه‌نجامی ده‌بێت.
پرته‌قاڵ باشترین میوه‌یه و به ئاسانی ده‌ستت ده‌كه‌وێت، له‌كاتی قه‌بزبووندا ئه‌گه‌ر رۆژانه دوو پرته‌قاڵ بخورێت، ئه‌نجامی باشی ده‌بێت، ئه‌ویش به‌یانیان یه‌ك پرته‌قاڵ و ئێوارانیش یه‌كێكی تر.
دواتریش "
فه‌رفیش" پێمان ده‌ڵێت له‌كاتی قه‌بزبووندا لیمۆ فه‌رامۆش نه‌كه‌ن، به‌یانیان به‌رله خواردن یه‌ك كه‌وچك لیمۆ بكرێته ناو نیو په‌رداخ ئاوی شله‌تێن، ئه‌نجامێكی زۆرباشی ده‌بێت.