لیزا كاكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پشتیوانی تاقمێكى ناو یه‌كێتی بۆ راكان جبووری نه‌بێت، ناتوانێ به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی ئێسته ئه‌نجام بدات و كورد ته‌عریب بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی حوزه‌یران، لیزا كاكه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، راكان جبووری یه‌كه‌مجاره واژوو له‌سه‌ر شتێك بكات و بنووسێت پارێزگاری كه‌ركووك، له‌كاتێكدا ده‌بوو بنووسێت پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ت.
یه‌كێتی خۆی كه حاكمی كه‌ركووك بوو نه‌ده‌بوو قبووڵی ئه‌وه بكات پارێزگارێكی شۆڤێنیی ئه‌وه له‌گه‌ڵ كورد بكات
كاكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌گه‌ر پشتیوانی تاقمێكى ناو یه‌كێتی بۆ راكان جبووری نه‌بێت، ناتوانێ به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی ئێسته ئه‌نجام بدات. هه‌روه‌ها گوتی، زانیاریی ته‌واومان هه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته داعشه‌كانی راده‌ستی جبووری نه‌كرایه، له‌گه‌ڵ ستایشی یه‌كێتی به‌وه‌ی جبووری پارێزگارێكی باش و سه‌ركه‌وتووه، ئێسته جبووری هاتبووه گۆڕین.
راكان جبووری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك له دوای 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 هه‌موو بڕیارێكی دژی كورد له‌و ناوچانه ده‌ركردووه، ته‌عریبی كوردی كردووه و موڵه‌كانیان داگیر ده‌كات و ده‌یدات به‌عه‌ره‌به‌كان. له نوێترین كاری خۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌كان نووسیویه‌تی پارێزگاری كه‌ركووك، له‌كاتێكدا ده‌بێت بنووسێت پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ت.
له‌وباره‌یه‌وه لیزا كاكه‌یی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، یه‌كێتی خۆی كه حاكمی كه‌ركووك بوو، نه‌ده‌بوو قبووڵی ئه‌وه بكات پارێزگارێكی شۆڤێنیی ئه‌وه له‌گه‌ڵ كورد بكات، ئه‌وانیش بێده‌نگ سه‌یر بكه‌ن. به‌ڵكو ده‌بوو چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان بكردایه به كۆده‌نگی لایه‌نه كوردییه‌كان پارێزگارێك دابنرێت.
"یه‌كێتی كه‌س نازانێ چی ده‌وێت و ده‌یه‌وێ چی بكات، له‌لایه‌ك خۆی ده‌كات به خاوه‌نی دۆزی كورد و له‌لایه‌كی تریش ده‌بینین له‌و ناوچانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه چی له كورد ده‌كرێت، پێویسته یه‌كێتی وه‌ڵامی ئه‌وه پرسیارانه بداته‌وه كه بۆچی وا ده‌كات؟". لیزا كاكه‌یی وا ده‌ڵێت.