به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی تووشی كۆرۆنا بووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش رای ده‌گه‌یه‌نێت كه زانیاری ته‌واویان نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، دكتۆر ئومێد عه‌لی پسپۆڕی فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار و تووشی كۆرۆنا بووه.
سه‌رووی 70 كارمه‌ند و پزیشك تووشی كۆرۆنا بوون
سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه، پشكنینه‌كان ئه‌مڕۆ ده‌رچوون، ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار پۆزه‌تیڤ بووه، به‌ڵام بارودۆخی جێگیره.
له به‌رانبه‌ردا محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی هه‌یه میدیا باسی ده‌كات، به‌ڵام زانیاری ته‌واو به ئێمه نه‌گه‌یشتووه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه له هه‌رێمی كوردستان له‌وكاته‌ی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه، سه‌رووی 70 كارمه‌ند و پزیشك تووشی كۆرۆنا بوون. كۆی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و 307 هاووڵاتین، له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 016 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون، له‌گه‌ڵ گیان له‌ده‌ستدانی 47 نه‌خۆش.