لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، ڕۆژی دووی ئه‌م مانگه به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان سه‌ردانی به‌غدای كرد، به‌ڵام دوای ڕۆژێك مانه‌وه‌ی جگه له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، هیچ به‌رپرسێكی تر پێشوازییان لێ نه‌كرد.
پێش چوونی بۆ به‌غدا، میدیاكانی لاهوور و ئه‌وانه‌یشی كه به مووچه‌یه‌كی مانگانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ستایشی ده‌كه‌ن، "وه‌ك ڕووداوێكی گه‌وره ئه‌و سه‌ردانه‌یان وێنا ده‌كرد"، به‌ڵام دواتر ده‌رچوو به‌و شێوه‌یه نییه له‌كاتێكدا ته‌نیا محه‌مه‌د حه‌لبووسی ئاماده بوو بیبینێ.
سه‌ردانه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی له ڕۆژی دووی مانگ بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستی باسكردنی لامه‌ركه‌زی بوو بۆ سلێمانی
سه‌ردانه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی له ڕۆژی دووی مانگ بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستی باسكردنی لامه‌ركه‌زی بوو بۆ سلێمانی، به‌ڵام به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌یه‌كی "وشه"، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێی گوتووه ئه‌وه پرسێكی ده‌ستووری نییه و ناتوانن پشتگیری لێ بكه‌ن.
دوای شكستی لاهوور له به‌غدا و پێشوازی نه‌كردنی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی به‌غداوه، ئێسته گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و له‌ڕێی جووڵاندنی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ده‌یه‌وێ كێشه بۆ كوردستان دروست بكات، به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
یه‌كه‌مجار نییه لاهوور جه‌نگی له‌و جۆره سه‌ردانانه‌یدا شكست ده‌هێنێ، پێشتریش چه‌ندان جاری تر سه‌ردانی به‌غدای كردووه، به‌ڵام جگه له به‌رهه‌م ساڵح كه سه‌رۆك كۆماری كورده، كه‌س پێشوازی لێ نه‌كردووه.
چاودێرێكی سیاسیی بۆ "وشه" ده‌ڵێ، به‌رپرسانی به‌غدا له‌وه تێگه‌یشتوون كه ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه، پێویسته قورسایی و سه‌نگیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، بۆیه پێشوازی له‌و جۆره كه‌سانه ناكه‌ن.
لێدوانێكی تری چاودێران ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسانی به‌غدا هه‌ركاتێك بیانه‌وێ ئاسان بانگی لاهوور یان هه‌ركه‌سێكی تر له‌و تاقمه ده‌كه‌ن، بۆیه لایان گرنگ نییه كه له‌سه‌ر ویستی ئه‌وان له‌گه‌ڵیاندا كۆ ببنه‌وه.