دواین زانیاری لەسەر كاتی دابەشكردنی مووچە ئاشكرا كرا

:: AM:11:27:16/06/2020 ‌

 وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوایین زانیاریی لەسەر دابەشكردنی مووچە ڕاگەیاند و هەوڵێكی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچە ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 16ـی حوزەیران، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە مووچەی كارمەندانی تەندروستی بدرێت.

وەزارەتی دارایی لە هەوڵی دابینكردنی مووچەدایە
یەكەمین وەزارەت كە مووچە وەردەگرێت، وەزارەتی تەندروستییە و لەكاتی خۆیدا ڕادەگەیەنرێت

وەزیری تەندروستی گوتی، مووچەی پزیشكان و كارمەندانی كەرتی تەندروستی پێویستییەكی گرنگە و داواشمان كردووە دابەش بكرێت، هەروەها لەكاتی بەردەستبوونی ئەم مووچەیە، یەكەمین وەزارەت كە مووچە وەردەگرێت، وەزارەتی تەندروستییە و لەكاتی خۆیدا ڕادەگەیەنرێت.

باسی ئەوەشی كرد، وەزارەتی دارایی لە هەوڵی دابینكردنی مووچەدایە بۆ سەرجەم فەرمانبەران.

ئەو گوتانەی وەزیری تەندروستی لەكاتی واژووكردنی لێك تێگەیشتنێك بوو لەگەڵ رێكخراوی كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە هەولێر لەبارەی پڕۆژەی (چاودێریی تەندروستی لەناو گرتووخانەكان).

 



وشە - رامیار جەواد