ژنێك له هه‌ولێر دوای سێ ساڵ هاوسه‌رگیری و بوونی کچێک، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به، له‌به‌ر كچێكی تر بەجێ دەهێڵدرێت، چیرۆکی ژیانی خۆی بۆ "وشە" دەگێڕێتەوە.
ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ له هه‌ولێر، دوای سێ ساڵ ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه كوڕێكی عه‌ره‌ب بوو، به‌هۆی هاوڕێیه‌كی كاریه‌وه جیا ده‌بنه‌وه، "سروه" كه ئێسته چه‌ند مانگێكه له باوكی كچه‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، بۆ "وشه" باسی ورده‌كارییه‌كانی تێكچوونی ئه‌و ژیانه‌ی ده‌كات كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، لێوان‌لێو بوو له خۆشی و كامه‌رانی، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌هۆی كچێكەوە هه‌موو شتێك تێكچووه و ڕووناكیی ژیانی ئه‌و خێزانه به‌خته‌وه‌ره خامۆش كراوه.
له باسی یه‌كترناسین و هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان سروە "کە ناوێکی خوازراوە" گوتی، سه‌ره‌تای یهكترناسینمان له‌و كۆمپانیایه بوو كه هه‌ردووكمان كارمان تێدا ده‌كرد، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیمان هه‌بوو، پێوه‌ندییه‌كه‌مان به‌جۆرێك بوو زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كان ئیره‌ییان پێ ده‌بردین، دواتر بڕیاری هاوسه‌رگیریمان دا، هاوسه‌رگیریمان كرد و ماڵێكی خنجیلهمان دانا، به‌خۆشه‌ویستی هه‌موو شتێكی ماڵه‌كه‌مان جوانتر كردبوو.
هه‌رچه‌نده باری دارایی ئه‌و دوو هاوسه‌ره زۆر باش نه‌بووه و هه‌موو شتێكیان له‌سه‌ر ئه‌و مووچه‌یه بووه كه وه‌ریانگرتووه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه خۆشبه‌ختییان بشێوێنێت. "سروه" ده‌ڵێت له‌به‌ر كرێی خانوو و قسته‌كانیان، به حاڵ پاره‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته سه‌ری مانگ، به‌ڵام هێشتا دڵخۆشییان به پاره نه‌پێواوه.
له خاڵی سفره‌وه ده‌ستمان پێ كرد، "عه‌ماڕ" هیچی نه‌بوو و له مه‌خزه‌نێك ده‌ژیا، به پاره‌ی دایكی هاوسه‌رگیریمان كرد، به هه‌زار قه‌رز و قیست ماڵمان پێكه‌وه نا، ورده ورده كه‌وتینه سه‌ر ڕێیه‌كی باش و ئۆتۆمبێلمان به قیست هێنا، ئه‌و كاته‌ی پیاوه‌كه‌م بوو به كه‌سێكی تر له‌گه‌ڵم، تازه ژیانمان له‌ڕووی مادییه‌وه باش ده‌بوو، دووگیانیش بووبووم به‌و كچه‌ی هه‌موو هیوایه‌كی پیاوه‌كه‌م بوو، چه‌ندان پزیشكی پێ كردم تا دووگیان بم، هه‌میشه ده‌یگوت كچێكم ده‌وێت وه‌ك تۆ بۆ ئه‌وه‌ی دوو "سروه" له ژیانی مندا هه‌بێت.
سه‌ره‌تای تێكچوونی پێوه‌ندیی ئه‌و دوو هاوسه‌ره دوای دوو ساڵ و نیو بوو له تێپه‌ڕبوونی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان، ئه‌وكاته‌ی دووگیانییه‌كه‌ی "سروه" ده‌بێته چوار مانگ، ورده ورده هه‌ست به گۆڕانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، له پیاوێكی میهره‌بان كه خزمه‌تی ژنه دووگیانه‌كه‌ی كردووه و به‌خۆشه‌ویستییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه، بۆ پیاوێكی کەمتەرخەم و ساردوسڕ، وه‌ك "سروه" باسی ده‌كات، له‌به‌ر ئازاری ویژدانی هه‌ر ڕۆژه و بیانووی به‌شتێك گرتووه و شه‌ڕی پێ فرۆشتووه.
دوای ئەوەی منداڵە لەدایک دەبێت شتی زۆر دەگۆڕێت
له‌باره‌ی گۆڕانی هاوسه‌ره‌كه‌ی، "سروه" گوتی، پیاوه‌كه‌م ڕۆحی له‌سه‌ر سه‌ری من بوو، هه‌موو شتێكی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دڵم ڕازی بكات، چوار مانگی یه‌كه‌می دووگیانی نه‌یهێشت من له ماڵه‌وه ده‌ست له هیچ بده‌م، دواتر ورده ورده گۆڕا، گۆڕانێكی خراپ، به‌یانیان ده‌چوو بۆ ده‌وام تا شه‌و نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه، شه‌وان دره‌نگ به شه‌ڕ و ناخۆشی ده‌هاته‌وه و بیانووی به هه‌موو شتێك ده‌گرت، تا زیاتر كات ده‌ڕۆی خراپتر ده‌بوو، له هه‌موو شه‌ڕ و ناخۆشییه‌كدا ده‌یگوت، "قسه‌ی زۆرم هه‌یه با منداڵه‌كه‌ت ببێت ده‌یانكه‌م".
به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وت و قسه نامۆكانی مێردهكهیەوە، "سروه" ده‌كه‌وێته گومانی ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی تر له ژیانی هه‌بێت و بیه‌وێ له‌دژی ئه‌و هانی بدات، دوای ئه‌وه‌ی به وردی چاودێریی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كچانه هه‌یه كه له‌هه‌مان كۆمپانیا كار ده‌كات.
له باسی ناپاكیی هاوسه‌ره‌كه‌ی گوتی، پێشتر ده‌مزانی ئه‌و كچه زۆر چاوی له‌سه‌ر ژیانمانه، به‌ڵام ئاسووده بووم و به‌ئاسایی وه‌رمده‌گرت، چونكه هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر رقی لێی بوو و هه‌میشه ده‌یگوت به‌بینینی په‌ست ده‌بم، چونكه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نیوه‌ی كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیا هه‌یه، كه‌چی له‌دواییدا بووه هۆكاری تێكدانی ژیانمان.
باوکی کچەکەی پێی گوتووە دەیەوێت کوێر بێت بەڵام ئەو نەبینێت
زیاتر گوتی، نازانم ئه‌و كچه چۆن چووبووه ژێر كڵێشه‌ی و مێرده‌كه‌می به‌و جۆره ههڵگهڕاندبووهوه، ئه‌و پیاوه‌ی منی له‌سه‌ر ده‌ستی دانابوو، وای لێ هاتبوو ده‌یگوت "ده‌مه‌وێت كوێر بم به‌س نه‌تبینم"، سه‌ره‌تا چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتی نامۆم لێیان بینی، دواتر له مۆبایله‌كه‌ی نامه و ته‌له‌فۆنی زۆرم بینی، هه‌ر نه‌مده‌توانی بڕوا بكه‌م، دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی منداڵبوونهكهم وه‌رگرت، چه‌ند هاوڕێیه‌كم له شوێنی كاره‌كه‌م پێوه‌ندییان پێوه كردم و ئاگاداریان كردمه‌وه له پێوه‌ندیی ئه‌و دووانه، به‌ڵام هه‌ر نه‌مده‌توانی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ر به‌ده‌ست بهێنم، "عه‌ماڕ"یش هه‌موو جارێ كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره‌م ده‌كرده‌وه، حاشای ده‌كرد و ده‌یگوت ئێمه ته‌نیا هاوڕێین.
ئاڵۆزیی پێوه‌ندی هاوسه‌رگیرییه‌كه ده‌گاته ئاستێك "عه‌ماڕ" داوای له باربردنی ئه‌و منداڵه له "سروه" ده‌كات كه دوو ساڵ خه‌ونی به دروستبوونی بینیوه، به‌ڵام "سروه" ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و له‌باری نه‌بردووه، ئه‌ویش پێی گوتووه "كه‌یفی خۆته من نه تۆ و نه منداڵی تۆم ناوێت".
پێیان گوتم فریایی مێردەکەت بکەوە
لەباسی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی گوتی، ئه‌و ڕۆژه‌ی منداڵه‌كه‌م له‌دایك ده‌بوو، له نه‌خۆشخانه سه‌عاتێك پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری، هاوڕێیه‌كی كاره‌كه‌م هات بۆ لام و پێی گوتم، "ئاگات له مێرده‌كه‌ت بێت كافتریا و ڕیستۆرانتی هه‌ولێر نه‌ماوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه بۆی نه‌چێت، حه‌یای خۆی نه‌هێشتووه، ئێمه هه‌موو پێمان سه‌یره چۆن ئه‌و پیاوه‌ی تۆ ئاوا ده‌كات".
دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌یان، هه‌موو شتێك به‌ته‌واوی تێكده‌چێت، پێوه‌ندی "عه‌ماڕ" له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێكه‌ی گه‌رمتر ده‌بێت. "سروه" ده‌ڵێت: پێوه‌ندیی سێكسییان هه‌بووه و چه‌ندان جار له ژووری نوستنه‌كه‌یان و چه‌ند شوێنی تری ماڵه‌كه‌ی و ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان تاڵی قژی ئه‌و كچه‌ی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كه‌یان وردتر ده‌ڵێت، "عه‌ماڕ" به‌زۆر ده‌یناردمه ماڵی دایكم، له نه‌بوونی منیش‌دا ئه‌و كچه‌ی ده‌برده‌وه ماڵه‌وه، پێوه‌ندیی سێكسییان له نێواندا هه‌بوو، ئه‌م قسه‌یه‌م به به‌ڵگه‌وه هه‌یه، جارێكیان كه "عه‌ماڕ" وایده‌زانی من له ماڵی دایكمم، راستییه‌كه‌ی خۆم له ژوورێكی نهۆمی دووه‌می ماڵه‌كه‌مان شاردبووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی تێبگه‌م هاوسه‌ره‌كه‌م خه‌ریكی چییه؟. هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌م ده‌ست كه‌وت كه ده‌مویست
پەیوەندی سێکسی نێوان مێردەکەی و هاوڕێکەی ئاشکرا دەبێت
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كه‌یان وردتر ده‌ڵێت، "عه‌ماڕ" به‌زۆر ده‌یناردمه ماڵی دایكم، له نه‌بوونی منیش‌دا ئه‌و كچه‌ی ده‌برده‌وه ماڵه‌وه، پێوه‌ندیی سێكسییان له نێواندا هه‌بوو، ئه‌م قسه‌یه‌م به به‌ڵگه‌وه هه‌یه، جارێكیان كه "عه‌ماڕ" وایده‌زانی من له ماڵی دایكمم، راستییه‌كه‌ی خۆم له ژوورێكی نهۆمی دووه‌می ماڵه‌كه‌مان شاردبووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی تێبگه‌م هاوسه‌ره‌كه‌م خه‌ریكی چییه؟. هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌م ده‌ست كه‌وت كه ده‌مویستن. "عه‌ماڕ" به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه ده‌كرد و ده‌نگی مۆبایله‌كه‌ی دابوو به‌ده‌ره‌وه، هه‌موو ده‌نگه‌كانم تۆمار كرد كه باسی پێوه‌ندییه سێكسییه‌كانیان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌ستیان كرد به قسه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ن به سێكس به ته‌له‌فۆن، ئه‌وكاته نه‌متوانی خۆم بگرم و خۆمم ئاشكرا كرد كه له ماڵم و هه‌موو شتێكم ڕووبه‌ڕووی مێرده‌كه‌م كرده‌وه.
پێوه‌ندیی هاوسه‌ریی نێوانیان شه‌ش مانگ بوو تێكچووبوو، به‌ڵام له‌دوای ئه‌و شه‌وه هه‌موو شتێك كۆتایی هات، "سروه" ده‌ڵێت مێرده‌كه‌م له چوار مانگ پێش له‌دایكبوونی كچه‌كه‌م و دوو مانگ دوای له‌دایكبوونی، نه‌هاته ئه‌و ژووره‌ش كه ئێمه لێی ده‌خه‌وین، ته‌نانه‌ت ده‌ستیشی نه‌ده‌گرتم، چونكه له شوێنێكی تر گه‌رم كرابووه‌وه، تا ڕۆژێك له سه‌ردانێكی به‌ناوی كاروباری ناسنامه‌ی منداڵه‌كه‌مان ڕۆیشته‌وه به‌غدا و نه‌گه‌ڕایه‌وه.
له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه
"سروه" به دڵێكی پڕه‌وه بۆ داهاتووی كچه‌كه‌ی گوتی، "عه‌ماڕ" هه‌ر له به‌غدایه، وازی هێنا و له‌ڕێی پارێزه‌ره‌وه هه‌موو شتێكی كۆتایی پێ هێنا، داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی كچه‌كه‌شی نه‌كرد. ئێسته له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م و دایكم ده‌ژیم، رۆژانه نۆ سه‌عات كار ده‌كه‌م تا بژێوی په‌یدا بكه‌م، ترسی گه‌وره‌م ئه‌وه‌یه كه كچه‌كه‌م گه‌وره ده‌بێت، چۆن باسی باوكی بۆ بكه‌م.