بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لایه‌ن رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، كاردانه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كێتیش لێ كه‌وته‌وه.
تا ئێسته ئه‌وه ڕوونه كه ئه‌و بڕیاره‌ی رێواز فایه‌ق داویه‌تی و میدیای فه‌رمی یه‌كێتی وه‌ك هه‌واڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی كوردستان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌ژێر گوشاری لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی بووه، به‌ڵام نیگه‌رانی به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له شه‌وی ڕابردووه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له پێوه‌ندیدان
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی سه‌ر سۆران عومه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌كرێ، نیگه‌رانی به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕوونی كرده‌وه كه له شه‌وی ڕابردووه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له پێوه‌ندیدان و پێیان راگه‌یاندوو، "بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو بۆ سۆران عومه‌ر بدرێ، نه په‌رله‌مانتاری یه‌كێتییه و نه هیچ پێوه‌ندی به یه‌كێتییه‌وه هه‌یه". به‌ڵام له وه‌ڵامدا رێواز فایه‌قی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی داوای كردووه و پێویسته ئه‌وانیش له‌و بپرسن.
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ڕۆژی حه‌وتی ئایار به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی سه‌تان درۆ و ده‌له‌سه‌ی به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه كردبوو.