ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌سه‌ر پشكى یه‌كگرتووى ئیسلامى تووشى كۆرۆنا بووە، به گوته‌ى خۆى له ماڵه‌وه خۆى كه‌ره‌نتین كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ـى حوزه‌یران، جوان حوسێن ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌سه‌ر پشكى یه‌كگرتووى ئیسلامى به "وشه"ـى ڕاگه‌یاند، پشكنین بۆ خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م كراوه و ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆناین.
په‌رله‌مانتارێكى كوردستان و سێ دادوه‌ر تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كگرتوو گوتى، ئێسته له ماڵه‌كه‌ماندا خۆمان كه‌ره‌نتین كردووه.
تووشبوونى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى یه‌كگرتوو له كاتێكدایه له‌م هه‌فته‌یه و هه‌فته‌ى ڕابردوو په‌رله‌مانتارێكى كوردستان و سێ دادوه‌ر تووشى كۆرۆنا بوون و چاره‌سه‌رى پزیشكی‌یان بۆ ده‌كرێت.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان، تا ئێسته نزیكه‌ى دوو هه‌زار و 700 تووشبوو هه‌یه و 64 كه‌سیش مردوون.