هاووڵاتییانی سووریا و رۆژئاوای كوردستان له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیایه، له‌بری لیره‌ی سووری لیره‌ی توركیا به‌كار ده‌هێنن، رۆژنامه‌نووسێك رای ده‌گه‌یه‌نێت، لیره‌ی سووری له‌ناو چووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی حوزه‌یران، ئهختین ئه‌سعه‌د رۆژنامه‌نووس له رۆژئاوای كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، له به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی له سووریا و به‌شێكی رۆژئاوای كوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیایه، لیره‌ی سووری خەریکە لەناو دەچێت.
یاسا و دامه‌زراوه‌كانی خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه
رۆژنامه‌نووسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له بری لیره‌ی سووری، لیره‌ی توركی بازاڕی به ته‌واوی داگیر كردووه و ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریی خراپی كردووه‌ته‌وه سه‌ر هاووڵاتییان، هۆشداریش له برسیبوونی خه‌ڵك ده‌درێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه توركیا له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو سێ ئۆپراسیۆنی ئه‌نجام داوه ، یاسا و دامه‌زراوه‌كانی خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه.
ئهختین ئه‌سعه‌د روونی كرده‌وه، یاسای سیزه‌ر "قه‌یسه‌ر" كۆمه‌ڵێك سزای ئابوورییه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌پێنراوه، ئه‌و یاسایه پێشتر له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه په‌سند كراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری داوه له‌وه‌ی ئه‌و یاسایه ده‌بێته هۆی برسیبوونی زیاتری خه‌ڵكی سووریا.