جۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بڕیاره سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو دوای چه‌ند مانگێك له گفتوگۆ و بێنه‌وبه‌رده‌ی نێوان كۆشكی سپی و پارێزه‌ری بۆڵتن، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاو ده‌بێته‌وه، كه نهێنی یه‌كجار زۆری له‌باره‌ی سیاسه‌تی دۆناڵد تره‌مپ به‌رانبه‌ر پرسه گرنگه‌كانی جیهان له‌وكاته‌ی بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بووه تێیدا خراوه‌ته‌ڕوو، یه‌كێك له‌و پرسانه‌یش كه به بایه‌خه‌وه له كتێبه‌كه باسی لێوه كراوه.
ئه‌و كتێبه‌ی كه كۆشكی سپی هه‌ژاندووه و چه‌ند مانگێكه له‌لایه‌ن تیمی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكاوه له‌سه‌ر داوای كۆشكی سپی بڵاوكردنه‌وه‌ی دوا ده‌خرێت، كه‌چی دواجار و پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه خۆی له یاداشته‌كانی جۆن بۆڵتن ده‌بینێته‌وه و به‌شێكی كتێبه‌كه‌یش گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی نێوان تره‌مپ و بۆڵتنه له‌كاته هه‌ستیار و كێشه ئاڵۆزه‌كان دا و به ناونیشانی " ئه‌و ژووره‌ی كه تێیدا ڕووی دا" له دوو توێی 577 لاپه‌ڕه ده‌خرێته بازاڕ و زۆرێك له میدیاكانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه تره‌مپ نابێ هه‌رگیز كتێبه‌كه بخوێنێته‌وه، چونكه تووشی سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆر ده‌بێ و دۆخی به ته‌واوی تێك ده‌چێت، كه ئه‌و هه‌موو نهێنی و گه‌مژه‌ییه‌ی خۆی ببینێت، كه بۆڵتن به به‌ڵگه‌وه ده‌یخاته ڕوو، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكایش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه كۆشكی سپی به فه‌رمانی تره‌مپ به چڕی كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌یش قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن و ڕێ نه‌ده‌ن له بازاڕ بمێنێته‌وه.
ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك بوو له نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی ئێران و پشتیوانی سه‌ره‌كی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو، به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند مانگێك پێش ئێسته ده‌ستی له پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا كێشایه‌وه، یه‌كێك له‌و بابه‌ته هه‌ستیارانه‌ی كه له كتێبه‌كه‌یش باسی لێوه‌كردووه، دۆسیه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ڕۆژئاوای كوردستان له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، كه له ئه‌نجامی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشێكی فره‌وانیان كرده سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی ئاواره‌بوون و سه‌دانی تریش شه‌هید و برینداربوون.
له كتێبه‌كه په‌رده له‌سه‌ر نهێنی خیانه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ڵده‌داته‌وه
بۆڵتن له كتێبه‌كه‌ی باسی له‌وه كردووه، پاش شكستی ئه‌ردۆغان له ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحولا گوله‌ن به ئه‌نكه‌ره و هه‌ڵگرتنی سزاكان له‌سه‌ر هالك بانكی توركی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی دیداره‌كان له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی باس ده‌كرد، به‌ڵام دواجار توانی بڕوا به تره‌مپ بێنێت، كه ده‌ست له كورده‌كان به‌ربدات و هێرشێكی خوێناوییان بكاته‌سه‌ر.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2018ه‌وه ئه‌ردۆغان ده‌ستی به باسكردنی كورده‌كانی باكوری سووریا كرد و به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا ناوی ده‌بردن و داوای پشتیوانی نه‌كردنی ئه‌مه‌ریكای له كورده‌كان ده‌كرد و ئه‌و ڕقه زۆره‌ی به‌رانبه‌ر كوردی هه‌بوو نه‌یده‌شارده‌وه و ده‌یه‌ویست جیاوازیش له نێوانیان دروست بكات.
له په‌رتووكه‌كه هاتووه، تره‌مپ و ئه‌ردۆغان له 14ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2018 به ته‌له‌فۆن گفتوگۆیان كرد و تاوتوێی كۆتاییهاتنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له عێراق و سوریا كرد و تره‌مپ له‌وكاته به ئه‌ردۆغانی گوتووه، كه بۆڵتن ڕاده‌سپێرێت، كه به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ ڕاگه‌یاندنی كۆتایی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ئاماده بكات و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ڕێككه‌وت به‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی باكوری سووریا بكشێنرێنه‌وه و توركیا ئه‌و پاشماوه كه‌مه‌ی تیرۆریستانی داعش كه ماوه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
ماكرۆن و زۆرینه‌ی ڕاوێژكاره‌كان كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكایان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و ئه‌ردۆغان تره‌مپی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه
دوای ئه‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه، تره‌مپ له‌گه‌ڵ بۆڵتن گفتوگۆ ده‌كات و داوای لێ ده‌كات كه به ئارامی و شێنه‌یی كار بكات و بێ ئه‌وه‌ی گرفتی گه‌وره دروست ببێ، بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، چونكه داعش كۆتایی هاتووه، به‌ڵام بۆڵتن و ڕاوێژكاره‌كانی تری كۆشكی سپی ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به ڕوونیش به تره‌مپ ده‌ڵێن، كه ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه‌یه و نه داعش كۆتایی هاتووه و نه ناوچه‌كه‌یش ئارامه، ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌یڵێ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی توركیا و داگیركردنی ناوچه‌كانی باكوری سووریا و كۆمه‌ڵكوژكردنی كورده.
ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا به‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ده‌زانێت و پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ساز ده‌كات و هۆشداری زۆری پێ ده‌دات، كه ئه‌مه ته‌ڵه‌یه و داعش به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆتایی نه‌هاتووه و ئامانجی ئه‌ردۆغان بریتی نییه له بوون و نه‌بوونی داعش، به‌ڵكوو مه‌به‌ستیه‌تی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فره‌وانی هێرش بكاته سه‌ر كورده‌كان و له‌ناویان ببات. به‌ڵام تره‌مپ قسه‌كانی ماكرۆن و ته‌واوی ڕاوێژكاره‌كانی كۆشكی سپی پشتگوێ ده‌خات و دواجار بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ده‌دا، كه ئه‌مه‌یش هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بوو بۆ ئه‌نكه‌ره، تا په‌لاماری پیر و په‌ككه‌وته و خه‌ڵكی سڤیلی كورد له ناوچه‌كانی باكوری سووریا بدات.
پرۆسه‌ی ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ كاتێكی زۆری خایاند و ماكرۆن و ڕاوێژكاره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جێ هێشتبوو، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكرد كه بڕیاره‌كه دوا بكه‌وێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی نادڵنیایی تره‌مپ بوو له‌باره‌ی چاره‌نووسی كورده‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌ردۆغانیش به وردی ئاگه‌داری ئه‌و بابه‌ته بوو، بۆیه له ڕێی مایك پێنسی جێگری تره‌مپه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد و تێیدا دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه، كه ئه‌و كوردی خۆش ده‌وێ و پێوه‌ندی به‌تین له توركیا له نێوان كورد و تورك هه‌یه و پرۆسه‌ی ئاشتی و دیموكراسی به‌رده‌وامی هه‌یه، دوای ئه‌و په‌یامه ئیتر تره‌مپ باوه‌ڕ به ئه‌ردۆغان ده‌كات و بڕیاره‌كه واژوو ده‌كات، به‌مشێوه‌یه ده‌رگه به ڕووی سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه توندڕۆكانی ده‌كرێته‌وه و په‌لامارێكی وه‌حشیانه‌ی كورد له عه‌فرین و دواتریش له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات ده‌ده‌ن، كه پاش بینینی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی تره‌مپ خۆیشی په‌شیمان بووه و زانی كه ئه‌ردۆغان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندووه و ئێسته‌یش دۆخه‌كه بووه‌ته ئه‌مری واقیع و په‌شیمانبوونه‌وه دادی نادات.