گه‌نجێك له شاری ووهانی چین، ترسێكی زۆری له كۆرۆنا هه‌بوو نه‌ك تووشی بێت، ئه‌وه‌ش وای لێ كردبوو بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ له ماڵه‌كه‌ی نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه بۆ یه‌ك جاریش، هاوكات له ماڵیش وه‌رزشی نه‌ده‌كرد و به‌رده‌وام خواردنی ده‌خوات، بۆیه كێشی 100 كیلۆ زیادی كرد.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه و ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه چینییه بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌نجه ناوی "ژوو"ه و ته‌مه‌نی 26 ساڵه، له قاوه‌خانه‌یه‌كی ئینته‌رنێت كاری ده‌كرد، ماڵی له شاری ووهانی چینه، ئه‌و شاره‌ی بووه سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هه‌موو دنیادا كه تا ئێسته زیاتر له هه‌شن ملیۆنی تووش كردووه، زیاتر له 400 هه‌زار كه‌سی به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
وه‌ك پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ژوو پێشتریش كێشی زۆر بووه و گه‌یشتبووه 180 كلیۆ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كێشی دابه‌زێنێت، رۆژانه وه‌رزشی ده‌كرد سیستمی دابه‌زاندنی كێشی پێڕه‌و ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك پرسی كۆرۆنا چینی داگیر كرد و ورده ورده به دنیادا بڵاو ده‌بووه‌وه، ژوو ترسی ئه‌و ڤایرۆسه كه‌وته كه‌وڵیه‌وه و بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ له ماڵه‌كه‌ی خۆی مایه‌وه و بۆ یه‌ك جاریش نه‌یوێراوه بچێته ده‌ره‌وه.
پێگه‌كه زیاتر نووسیویه‌تی، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ماڵ مایه‌وه، به‌لای وه‌رزشدا نه‌ده‌چوو و به‌رده‌وام بایه‌خی به‌و خواردنانه ده‌دا كه ئاره‌زووی ده‌كردن، وای لێ هات كێشه‌ی گه‌یشته 280 كیلۆ، به‌جۆرێك نه‌یده‌توانی به ئاسانی بجووڵێته‌وه، ده‌بوو له‌كاتی رۆیشتندا كه‌سێك هاوكاری بكات، بۆیه ده‌وروبه‌ری ناچار بوون بیبه‌نه لای پزیشك تا چاره‌سه‌ری بكات.
بۆ چاره‌سه‌ری چوار پزیشك فریای كه‌وتن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ریان ده‌دا، دۆخی گه‌یشته ئاستێك میدیاكانی ئه‌و وڵاته بایه‌خیان به هه‌واڵه‌كانی ده‌دا، بۆ ماوه‌ی نۆ رۆژ له نه‌خۆشخانه مایه‌وه و به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری پزیشكدا بوو، له‌و ماوه‌یه‌دا 25 كیلۆ له كێشی دابه‌زی. ئێسته‌یش به‌رده‌وام خه‌ریكی وه‌رزشه و سیستمی خۆراكیشی گۆڕیوه، به‌ڵكو بتوانی ژیانی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه ببات.