شێركۆ كه‌ریم یاریزانی تۆپی پێ، پێشتر بۆندی له‌گه‌ڵ یانه ئه‌وروپییه‌كان به‌ستووه و چه‌ند ساڵێك له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و عێراق یاریی كردووه، به‌ڵام ئێسته یاری بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه" شێركۆ كه‌ریم یاریزانی كه‌ركووكی و ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی كوردستان ڕای گه‌یاند، پێشتر به توانا و لێهاتووییه‌كانی خۆی گه‌یشتووه به یانه‌ی عێراق و دواتریش بۆندی له‌گه‌ڵ یانه ئه‌وروپییه‌كان واژوو كردووه، به‌ڵام پێی باش بووه بگه‌ڕێته‌وه كوردستان و یاری بۆ یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر ده‌كات.
شێركۆ گوتی، دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا گه‌ڕامه‌وه، ویستم بۆند له‌گه‌ڵ یانه‌ی شورته واژوو بكه‌م، به‌ڵام بۆندم بۆ یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رزشیی واژوو كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه كار ده‌كه‌م.
له ماوه‌ی سێ مانگدا ته‌نیا مووچه‌ی مانگێكم وه‌رگرتووه
ئه‌و یاریزانه كه‌ركووكییه له‌باره‌ی مووچه‌ی یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رزشی گوتی، له ماوه‌ی سێ مانگدا ته‌نیا مووچه‌ی مانگێكم وه‌رگرتووه، بۆیه داوا له لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م پشتگیریی یانه‌كه بكه‌ن و پێداویستییه‌كانمان بۆ دابین بكه‌ن.
شێركۆ كه‌ریم یاریزانی كه‌ركووكی، یه‌كێكه له ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ له هه‌رێمی كوردستان، پێشتر به‌شداریی یاریی نێوان عێراق و به‌رازیلی كردووه، هه‌میشه هه‌وڵی سه‌رخستنی ناوی كوردستانی داوه. كاتێكیش له سویسرا بووه، پشتگیریی له ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كردووه و ده‌نگی به "به‌ڵێ" داوه.
كه‌ركووك/ محه‌مه‌د جه‌باری