كارگێڕی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی ڕای گه‌یاند، زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله هه‌یه كه شه‌وی ڕابردوو ته‌قه‌ی له لقی چواری پارتی كردووه، چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی حوزه‌یران، كامه‌ران غه‌ریب كارگێڕی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ته‌قه‌ی له لقی چواری پارتی كردووه، له كۆڵانی به‌رانبه‌ر لق هاتووه‌ته ناوه‌وه و ته‌قه‌كه‌ی كردووه، دواتر به ئاراسته‌ی خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت، زانیاریمان له‌سه‌ر جۆری ئه‌و ئۆتۆمبێله هه‌یه كه ته‌قه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام ئێسته چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه و قسه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌وان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و ئێمه‌ش جارێ ته‌نیا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ین.
ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره ته‌قه له لقی پارتی و باره‌گاكانی پارتی ده‌كرێت
ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قه‌ی لێ كراوه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێدا وه‌ستاوه، هه‌مووی كۆمپانیایه و كامێرای چاودێرییان هه‌یه و به چه‌ند مه‌ترێكی كه‌م له دووریی ئۆتۆمبێله‌كه‌ن، هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌توانن سوود له‌و كامێرایانه وه‌رگرن. كامه‌ران وای گوت.
باسی له‌وه‌ش كرد، لقی چواری پارتی ته‌نیا داوای ئاشكراكردنی ئه‌و ته‌قه‌كه‌رانه و كه‌سه‌كان ده‌كات، له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره ته‌قه له لقی پارتی و باره‌گاكانی پارتی ده‌كرێت، ده‌بێت بكه‌رانی ئاشكرا بكرێن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، هه‌ریه‌كه له ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كردووه و ڕایان گه‌یاندووه، ئه‌وان كاری خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌كه‌ن.
شه‌ی ڕابردوو، سه‌عات 11 و 45 خوله‌كی شه‌و، ئۆتۆمبێلێك 20 فیشه‌كی به باره‌گای لقی چواری پارتی له سلێمانییه‌وه نا و زیانێكی زۆر به‌ر باڵه‌خانه‌ی لقی چوار گه‌یاند، تا ئێسته بكه‌رانی ئه‌م ڕووداوه ئاشكرا نه‌كراون و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی