له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌مدا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی 50%ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان و 21%ی مووچه‌ی شایسته‌ی دارایی فه‌رمانبه‌رانی دا، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا بڕیار درا كه هیچ ده‌ستكارییه‌كی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامانی خۆشحاڵ كردووه و پشتگیریی له یاسای چاكسازیش ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی حوزه‌یران، شێخ محه‌مه‌د مه‌عرووف سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له ده‌ستكارینه‌كردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان خۆشحاڵ بووین، ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت دۆخی ژیان و بژێویی كه‌مئه‌ندامانی له‌به‌رچاو گرتووه.
ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت دۆخی ژیان و بژێویی كه‌مئه‌ندامانی له‌به‌رچاو گرتووه
بڕیاری حكوومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان به ڕێژه‌ی 50% ئه‌وانه‌ی كار ده‌كه‌ن و خانهنشینهكانیشی گرته‌وه، به‌مه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی زیاتری لای خه‌ڵك به‌ده‌ست هێنا، له‌مباره‌یه‌وه شێخ محه‌مه‌د گوتی: ناكرێت كه‌سێك مووچه‌كه‌ی 10 ملیۆن دینار بێت و كه‌سێكی تر 100 هه‌زار دینار وه‌ك پێشتر كه وابوو، بۆیه خه‌ڵك هه‌موو دڵیان به بڕیاری حكوومه‌ت خۆشه و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازین و متمانه‌یان پێیه‌تی و دڵنیاین ئه‌م یاسای چاكسازییه به‌رهه‌می باشی ده‌بێت.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و سكرتێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ گوتی، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چاكسازی نه‌بێت، له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا درۆ ده‌كات، چونكه چاكسازی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ژاره و داهاتی وڵات زیاد ده‌كات.
خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان دوو جۆر مووچه وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌یان كه هیچ مووچه‌یه‌كی تریان نییه و هه‌ر ئه‌مه‌یه، مانگانه بڕی 150 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی مووچه‌ی تریان هه‌یه، مانگانه 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
مه‌ریوان وه‌هبی سه‌رۆكی ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، جێی خۆشحاڵییه كه له چاكسازی و ده‌ستكاریكردنی مووچه‌دا مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان كه‌م نه‌كرایه‌وه، ده‌ستخۆشیی له سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، ئه‌و پشتیوانی كه‌مئه‌ندامانه و ڕێی نه‌داوه مووچه‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه، خۆشحاڵین كه له كانامهكهی باسی كه‌مئه‌ندامانی كردووه، هیوادارین هه‌نگاوی باشتریش بۆ خزمه‌تی كه‌مئه‌ندامان بدرێت.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ: ڕه‌وشی كوردستان به دۆخێكی نائاسایدا ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش وای كردووه كه‌مئه‌ندامانیش وه‌ك چینه‌كانی تر مووچه‌ی مانگانه‌یان دوا بكه‌وێت، ده‌خوازین هه‌نگاوی ڕژدتر بۆ دڵخۆشكردنی كه‌مئه‌ندامان ببینین، چونكه زیاتر له خه‌ڵكانی تری كۆمه‌ڵگا پێویستییان به هاوكارییه.
لای خۆشیه‌وه سامان حوسێن سه‌رۆكی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان ده‌ستخۆشیی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی دوێنێ كرد، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چاوه‌ڕێی بڕیاری باشتر له حكوومه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چینی كه‌مئه‌ندامان و جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌ین، له پڕۆژه‌ی چاكسازی ئاوڕی ڕژدمان لێ بدرێته‌وه، مانگانه‌ش له كاتی خۆیدا مووچه‌كانمان وه‌ربگرین.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر هه‌موومان پشتیوانیی چاكسازی بكه‌ین، وڵات له‌و قه‌یرانه‌ی هه‌یه ڕزگاری ده‌بێت، چونكه بڕیاره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتین.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ