دڵشاد به‌رزنجی
رۆژی 12/6/2019 سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی مه‌رسوومی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستانی به‌خشییه مه‌سروور بارزانی كه ئه‌ویش 30 رۆژی له پێشه بۆ پێكهینانی كابینه‌كه‌ی، ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر لایه‌نه‌كانی به‌شداری حكوومه‌تی نوێ رێككه‌وتنیان كردووه، ته‌نیا دیاریكردنی كاندیده‌كانیان بۆ حكوومه‌ت ماوه و پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێ پێش واده‌ی دیاریكراو دابمه‌زرێت.
یه‌كێك له دروشمه دیاره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان و خاوه‌ن كاندیدی سه‌رۆكی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، (دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی به‌هێز هێنانه دیی كوردستانێكی به‌هێزه)، ئه‌مه به‌ته‌نیا واته كوردستانی به‌هێز نییه له بواری سه‌ربازی، به‌ڵكو له گشت بواره‌كانی تریش وه‌ك (په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار و خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی و ئابووری).. هتد.
شه‌ڕی ئێسته‌ی دنیا له‌سه‌ر بنه‌مای باڵاده‌ستی، له سه‌ربازیی زیاتر، باڵاده‌ستی ئابوورییه، واته هه‌ر وڵاتیك خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزی ئابووری بێت، ده‌بێته خاوه‌ن پێگه‌ی به‌هێز له دنیادا.
سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌وه‌ی كه كوردستان خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جیوپۆلۆتیكی سیاسییه و خاوه‌ن ئابوورییه‌كی به‌هێزه، به‌مه‌ش ده‌توانرێت له نه‌خشه‌ی نوێی دنیا جێی بكرێته‌وه و بكرێته خاوه‌ن پێگه جیۆستراتیجی له ناوچه‌كه و دنیادا.
راسته هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی دڵسۆزانی ئه‌م وڵاته، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌م قۆناغه كه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی و وزه‌ی جیهانی پێگه‌كه‌ی دیاره، به‌ڵام دیاره به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، خواست زیاتر له‌سه‌ر وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان و فراوانبوونی پێوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌كات.
دیاره ئه‌و چه‌مكه ئاشكرایه كه جێیه‌ك ئارامی و ئاسایشی تێدا نه‌بێت، زه‌وینه‌ی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری تێدا پێش ناكه‌وێت، چونكه هیچ لایه‌نێك متمانه‌ی نابێت به ئه‌نجامدانی كار و چالاكی سیاسی یان ئابووری. دانانی مه‌سروور بارزانی به سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێی كوردستان له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا كه پێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌ندازیاری ئارامی و ئاسایشی كوردستان بووه له سایه‌ی ئه‌م ئارامی و ئاسایشه‌وه زه‌وینه‌ی ره‌خساندنی پێشخستنی زیاتری خزمه‌تگوزاری و هێنانی زیاتری ده‌ستی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌ره‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشخستووه، ئێسته له‌گه‌ڵ بوونی به‌سه‌رۆكی حكوومه‌ت، متمانه‌ی زیاتری وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیا به هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت و دواڕۆژیكی گه‌شتر چاوه‌ڕوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له بواری ئاوه‌دانی و ئارامی و به‌هێزبوونی پێگه‌ی ئابووری.
بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری پێگه‌ی مێژوویی و كه‌سایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی و ئه‌و ئه‌ركه قورسانه‌ی كه كه‌سایه‌تیی مه‌سروور بارزانی هه‌یه‌تی و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ئه‌نجامی داوه، ده‌تو‌انین بڵێین له دوای ئه‌و ره‌وشه ناهه‌مواره‌ی له دوای كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی كه هه‌رێمی كوردستانی تێدابوو، له ئه‌نجامی هاتنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و سه‌پاندنی شه‌ڕ به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و گه‌مارۆكانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو و رووداوه‌كانی دوای پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان به پێگه‌یه‌كی به‌هێزتر خۆی رێكده‌خاته‌وه.
بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی له‌م حكوومه‌ته نوێیه بكه‌ن كه به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی داده‌مه‌زرێت كه هه‌موو ئاماژه‌كانی سه‌ركه‌وتنی تێدایه، هه‌موو لایه‌ك به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه بڕۆین كه دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی به‌هێز كوردستانیكی به‌هێز ئاوا ده‌كات؟