دڵشاد به‌رزنجی
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌م ١٦/10/2017 سوپای عێراق، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌رپه‌رشتی و به‌شداریی سوپای پاسدارانی ئێران، به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ئه‌و سنووره‌یان داگیر كرد و سه‌تان هاووڵاتیی كوردیان شه‌هید و بریندار كرد و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.
رۆژی چوارشه‌م ١٨ی ئۆكتۆبه‌ر، كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی له په‌یامێكدا ڕای گه‌یاند كه "ئۆباڵی كاره‌ساته‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كاڵفامه‌كانی ناو یه‌كێتی".
سه‌ره‌ڕای سه‌تان پێشێلكاریی نامرۆڤانه له دژی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێران له كاتی داگیركردنه‌وه‌ی شاری كه‌ركووك و خورماتوو، سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان كه به‌سه‌رۆكی ئه‌م لیژنه‌یه دانراوه، نایه‌ڵێت لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، له كاتێكدا پێشتر لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان له دژی هه‌ر كارێك ده‌هاتنه ده‌نگ كه له پارێزگاكانی (هه‌ولێر و دهۆك) ڕوویان بدایه، به‌ڵام دوای ڕووداوه‌كانی 16/10/2017 داگیركردنی كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی تر، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانه‌وه، لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان كه سۆران عومه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هیچ هه‌ڵوێستێكی ده‌رنه‌بڕیوه، ته‌نانه‌ت هیچ به‌یاننامه‌یه‌كیش بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ، پێشتر دوو برا ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بووایه، خۆی پێ ده‌گه‌یاندن و لێدوانی له‌سه‌ر ده‌دان و حزبێكی تۆمه‌تبار ده‌كرد كه له سنووره‌كه‌ی ئه‌ودا رووی داوه، زۆرجاریش هه‌ر ئاگای له رووداوه‌كان نه‌بووه، له میدیاوه ده‌یبینی و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرد و دواتر ده‌چووه ئه‌و ماڵانه بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا تۆمار بكه‌ن، كه‌چی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ڕوو ده‌ده‌ن و بریتین له سه‌دان پێشێلكاری و ته‌نانه‌ت حه‌شدی شه‌عبی خه‌ڵكیان جینۆساید كردووه له‌و ناوچانه، به‌ڵام لیژنه‌ی مافی مرۆڤ به داخه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه.
ئه‌مه‌ش زۆر به ڕوونی دیاره كه ئه‌م ده‌زگه‌یه لایه‌نگری ئه‌و گرووپانه‌یه كه كه‌ركووكیان به‌ده‌سته‌وه دا. ئه‌م نه‌هامه‌تی و ئاوارهیییهیان به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان هێنا، پێشتر زۆر هاوار ده‌كرا كه ئه‌م ده‌زگه‌یه ئاراسته‌ی خراپ كراوه، به‌ڵام ده‌یانگوت نا كاری خۆی ده‌كات.
پیش‌تر ئه‌گه‌ر له زۆنی (سه‌وز و نیلی) كه ئێسته‌یش گرووپ و ڕاگه‌یاندنی (شاسوار عبدولواحید)یشی بۆ زیاد بووه كه به زۆنی باڵاده‌ستی ئێرانیش ناسراوه، هه‌ر پیشیلكارییهك و گه‌نده‌ڵی و دزی كرابێت، نه‌ده‌كرا به رۆژه‌ڤ، به‌ڵام مریشكێك له پارێزگاكانی (هه‌ولێر و دهۆك) تووشی رووداوی ئۆتۆمبێل ببووایه له شه‌قامدا، هه‌ڵای له‌سه‌ر دروست ده‌كرا، سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یاندنه‌كانی زۆنی (سه‌وز و نیلی) به‌رنه‌ده‌كه‌وت بۆ چاوپێكه‌وتن، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی ئێسته ئه‌وه‌یه ئایا له‌م ڕه‌وشه هه‌ستاره‌ی كوردستاندا، سۆران عومه‌ر بۆ له ڕاگه‌یاندنه‌كان دیار نییه و هه‌ڵوێستی نییه.