دڵشاد به‌رزنجی
یه‌كێك له سیما دیاره‌كانی دیموكراسی له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه كه ئاماژه‌یه‌كی گرنگه و ده‌رخه‌ری قه‌باره‌ی هه‌ر لایه‌ن و هاوپه‌یمانێتییه‌كه كه دواتر ده‌بێته سه‌نگی ئه‌و لایه‌ن و هاوپه‌یمانێتییانه له حوكمڕانی و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و شێوازی به‌شداری، بۆیه گرنگه له پرۆسه‌ی دیموكراسیدا هه‌موو لایه‌نێك هه‌وڵ بدات زۆرترین ده‌نگ و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بێنێ.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی ماوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پرۆسه‌یه‌كی گرنگ ده‌بێت بۆ پێگه‌ی كورد له عێراقی نوێ، چونكه وه‌ك چۆن رووخانی سه‌دام بوو به خاڵی وه‌رچه‌رخان و ده‌ستپێكی قۆناغێكی تازه له ژیانی عێراقییه‌كاندا، ئه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش بۆ ئایندهی عێراق به‌گشتی و خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی 15 ساڵی رابردوو، چاره‌نووسساز ده‌بێت و كۆتا به قۆناغی راگوزه‌ری دێنێت و له دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه پایه و سیما و ناسنامه راسته‌قینه‌كه‌ی عێراق ده‌چه‌سپێت و كۆتا به ململانێی ناسنامه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه دێت و چوار ساڵی داهاتوو قۆناغی گۆڕینی بنه‌ما یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان ده‌بێت به باڵای ئه‌و عێراقه تازه‌یه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ره‌نگ و رووخساری ده‌كێشێت.
لێره‌دا پێویسته هه‌ر تاكێكی كورد ئه‌و پرسیاره له خۆی بكات، ئایا خه‌باتی گه‌لی ئێمه له‌پێناو ماف و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد بوو یان له‌پێناو عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و یه‌كگرتوو؟
ئه‌گه‌ر خه‌باتی ئێمه بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو خاوه‌ن سه‌روه‌ریش بووه وه‌ك ئه‌مڕۆ هه‌ندێك هێز و لایه‌نی كوردستانی پێشبڕكێیان له‌سه‌ر عێراقیبوونه و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێ پێش ئه‌وی تر ئینتیما و دڵسۆزی خۆی بۆ عێراقی یه‌كگرتوو بسه‌لمێنێ، ئه‌رێ ئه‌و هه‌موو خوێن و ماڵوێرانی و ئه‌نفال و كیمیاباران و ئاواره‌یه له‌پێناو چی بوو؟ گه‌لی كورد له كوردستان ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌مڕۆ هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی شانازی به عێراقیبوونی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن و خه‌می عێراقی یهكگرتوویانه، ئه‌وا له سه‌رده‌می سه‌دامدا نه دووچاری كیمیاباران و نه ئه‌نفال و راگواستن و ئاواره‌یی نه‌ده‌بووین و مافه‌كانیشمان زیاتر له ئه‌مڕۆ وه‌ده‌ست ده‌هێنا. ئێ خۆ حوكمڕانانی عێراقیش هه‌ر له مه‌لیكه‌وه تا سه‌دام هه‌ر ئه‌وه‌یان له گه‌لی كورد ده‌ویست كه شانازی به عێراقیبوونی خۆیانه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام كورد شوناسی كوردبوونی خۆی له هه‌موو شتێك پێ باشتر و گرنگتر بووه، بۆیه له‌و پێناوه‌دا خوێن و نرخێكی زۆر گرانی دا.
تابلۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق له هه‌رێمی كوردستان هه‌مان رووداوی ساڵی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووم دێنێته‌وه بیر، كه به‌شێك له هێز و لایه‌نی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی حكوومه‌تی ئه‌وكاته‌ی عێراق بانگه‌شه‌ی عێراقچێتییان ده‌كرد و دواتر ده‌ركه‌وت كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی گه‌لی كورد چه‌ندی زیان كرد له‌و قۆناغه، ئه‌مڕۆیش به‌هه‌مانشێوه هه‌ندێك لایه‌ن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی ریفرادۆمیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام دا و تاوانباریان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له دژی عێراق پیلان ده‌گێڕین و باوه‌ڕیان به عێراقی یه‌كگرتوو نییه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵكی تر له به‌غدا و ده‌ره‌وه‌ی به‌غدایش زیاتر دڵسۆزی خۆیان بسه‌لمێنن.
ده‌بێت ئه‌وه باش بزانرێت له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێكهاته‌ی شیعه ده‌بنه زۆرینه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی په‌رله‌مان، ئه‌ویش به‌هۆی زیادبوونی گه‌شه‌ی دانیشتووان له ناوچه شیعییه‌كان و دابه‌زینی رێژه‌ی پێكهاته‌كانی تر له ناوچه سوننییه‌كان به‌هۆی شه‌ڕی داعش و ئه‌و كاولكارییانهی به‌سه‌ر ناوچه‌كانیاندا هاتوون. له‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌روه‌ها پێگه‌ی كوردیش به‌هۆیی كاریگه‌ری خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر بهرش و بڵاو بووه و له به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئاسته‌نگی زۆری بۆ دروست ده‌كرێ.
له لایه‌كی تریشه‌وه، بۆ یه‌كه‌م جاره كاره‌كته‌ری شیعی له به‌شێك له ناوچه سوننییه‌كان و كوردستان هه‌وڵ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تی مسۆگه‌ر بكات بۆ په‌رله‌مان، هاوكات له‌ناو پێكهاته‌كان خۆیشیاندا كاره‌كته‌ری وابه‌سته به ستراتیجیی شیعی ده‌كرێنه نوێنه‌ر، به‌مه‌ش هاوسه‌نگی په‌رله‌مان به قازانجی حوكمی زۆرینه ده‌گۆڕن و به‌شێكی زۆر له شیعه‌كان به ئاشكرا گوتوویانه ده‌خوازن ده‌ستوور و یاسا و رێساكانی عێراق له‌ڕووی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه پایه و سیما و ناسنامه‌ی وڵاته‌كه به‌قازانجی خۆی بگۆڕن.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا بۆ كورد مه‌ترسییه بریتی نییه له‌وه‌ی ئایا ناكۆكی له نێوان هێز و كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانی كورد و شیعه هه‌یه یان نا، یان كورد ده‌توانێ پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ شیعه بگه‌ڕێنێته‌وه ئاستی جارانی یاخۆ نا؟ به‌ڵكو مه‌ترسییه‌كه بریتییه له‌و پێگه ده‌ستوورییه‌ی كورد به‌هۆی سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه‌تی و شیعه ئه‌و پێگه ده‌ستوورییه به مه‌ترسی له به‌رده‌م ئامانجه‌كانی خۆی ده‌بینێت، بۆیه راسته‌وخۆ ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كورد، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات چوار ساڵی داهاتووی عێراق چوار ساڵی زۆر سه‌خت و چاره‌نووسساز بن له به‌رده‌م كورد و سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی زیاتر پێگه‌ی كورد لاواز ده‌كات له چوار ساڵی داهاتوودا، په‌رته‌وازه‌یی و لێكترازانی ناوماڵی خۆیه‌تی، چونكه زیانه‌كانی به‌شداریكردن به په‌رته‌وازه‌یی له‌وه‌دا كورت نابێته‌وه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێژه‌ی كورسییه‌كانی ده‌بێت، راسته ئه‌گه‌ر هه‌موو كورد به یه‌ك لیست بووایه حه‌ماسی خه‌ڵك زیاتر ده‌بوو، هاوكات ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ڕه‌خساند باشترینه‌كان هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام فرهلیستیش به‌و ئه‌ندازه‌یه ده‌نگی كه‌م ناكاته‌وه، به‌م حاڵه‌شه‌وه پێم وایه ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد زۆر كه‌م ناكات، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه دوای هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌كات كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له گفتوگۆكانی دوای هه‌ڵبژاردندا هیچ هێزێكی سیاسی كورد شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بێت به پرۆژه‌ی كوردییه‌وه بچێته به‌غدا و هیچ رێككه‌وتن و به‌شدارییه‌ك له‌سه‌ر داخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورد ناكرێت، به‌ڵكو هه‌ر هێزه و به‌ته‌نیا له خه‌می ئه‌وه‌دا ده‌بێت له كوێی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا زۆرتر بۆ خۆی بپچڕێت و چه‌ند پۆست و ئیمتیاز وه‌رده‌گرێت. هه‌ر له ئێسته‌وه وه‌ك له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان دیاره هه‌ندێك لایه‌نی كوردی له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوونیان بۆ عێراقیكی یه‌كگرتوو پڕۆژه‌ی داڕشتووه و هه‌ندێكی تریش له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد بۆ به‌ده‌ستهینانی مافی زیاتر بۆ كورد پڕۆژه‌ی داڕشتووه.
ئایا كورد چی ده‌كات و چۆن رووبه‌ڕووی ئه‌م مه‌ترسییانه ده‌بێته‌وه؟ پلانی چییه بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی له ئاستێكدا رابگرێت كه بتوانێ پارێزگاری له مانه‌وه‌ی بكات؟ په‌رته‌وازه‌یی ناوماڵی كورد چ خزمه‌تێك به‌و ئه‌جندایه‌ی حوكمی زۆرینه ده‌كات؟ كورد چی ده‌كات له‌گه‌ڵ شیعه، ئایا ده‌توانێ به رێككه‌وتن و هاوپه‌یمانێتیی نوێی نێوان كورد و شیعه دڵنیایی ئه‌وه دروست بكات كه شیعه كورد وه‌ك مه‌ترسی له به‌رده‌م ئامانجه‌كانی نه‌بینێت؟ ئه‌ی چی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سوننه؟ چۆن وا ده‌كات سوننه بێنێته‌وه سه‌رته‌ختی شانۆی ململانێ تا به‌هۆیه‌وه رۆڵ بۆ خۆی بگێڕێته‌وه. یان هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ئایا هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌هۆی چاوبڕینه پۆست و پاره و ده‌سه‌ڵات له به‌غدا هه‌ستی سیاسی‌یان بۆ ئه‌و مه‌ترسییانه ده‌چێت یان نا؟ ئه‌مانه كۆمه‌ڵێ پرسیارن ده‌بێ رووبه‌ڕووی عاقڵمه‌ندانی ناو هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه.
سیسته‌می سازان یه‌كێك بوو له ده‌سكه‌وته هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌شداریكردنی كورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی دوای سه‌دام، سیسته‌می سازان جگه‌له‌وه‌ی جۆرێك مافی ڤیتۆی ده‌دا به كورد و نه‌یده‌هێشت به پێوه‌ری زۆرینه و كه‌مینه مافه‌كانی ژێرپێ بخرێن، قه‌ڵغانێكی گرنگیش بوو بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام نه‌بوونی پارێزبه‌ندی ده‌ستووری بۆ سیسته‌می سازان به‌مانای له‌رزۆكی ئه‌و سیسته‌مه دێت. وا ده‌كات هه‌موو ساتێك ئه‌و سیسته‌مه قابیلی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و له‌باربردن بێت، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هیچی تر نییه جگه له گۆڕنانی سیسته‌می سازان و جێگیركردنی حوكمی زۆرینه یان به مانایه‌كی تر، حوكمی شیعه.
له هه‌ناوی ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و یاسایی و كارگێڕییه‌ی ئه‌مڕۆی عێراقدا، گه‌نده‌ڵی له هه‌موو جومگه‌كاندا گه‌یشتووه‌ته ترۆپك، كێشه‌كان به بنبه‌ست گه‌یشتوون، تاكی عێراقی متمانه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت نه‌ماوه، هه‌ندێك پێیان وایه ده‌نگنه‌دان و بێده‌نگی باشترین بژارده‌یه، چونكه گوایه ده‌نگ بده‌ن یان نا، ده‌سه‌ڵاتداران جۆره‌ها ڕێ ده‌گرنه به‌ر بۆ ساخته‌كاری، راستییه‌كه‌ی به پێویستی ده‌زانم هاووڵاتییان ئاگاداری ئه‌وه بن كه ئه‌م بۆچوونه ته‌واو نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگنه‌دان بێ هه‌ڵوێستی ڕازیبوونه به‌و هه‌مو سته‌م و نادادییه‌ی ساڵانێكه حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر هاونیشتمانییانی گه‌لی كورد ده‌یكات، بۆیه گرنگه بزانی دهنگنهدانت واتای هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه‌یه كه تۆ ناڕازیت لێی و پێویسته ده‌نگ بده‌یت به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆت و كه‌سانێك هه‌ڵبژێریت به توانا و لێهاتوو بوێر بن و بتوانن نوێنه‌رایه‌تی كورد بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی دروست و داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه ڕهواكانت بن.
ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه تاكی كورد به ڕێیه‌كی شارستانی و له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان چۆن ده‌نگی "به‌ڵێ"ی دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و نزیكه 92%، به‌هه‌مانشێوه به‌ده‌نگی خۆی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌م قۆناغه هه‌ستیار و ئاڵۆزه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت، ده‌بێت گه‌لی كورد و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌و هاوكێشه سیاسییه له‌بیر نه‌كه‌ن كه به‌هێزیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق، واتای سنوورداركردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.