دڵشاد به‌رزنجی
پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له میدیاكانی كوردستان، ددانپێنانی كۆمه‌ڵه كه‌سێك بڵاو كرایه‌وه كه كاریان له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی (داعش) كردبوو بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و گرووپه كه دیاره كێ بوو، پێش ئه‌وه‌ی ده‌زگه‌كانی ئاسایشی ئاشكرای بكه‌ن، یه‌كێك بوو له پاڵه‌وانی شاشه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزسیۆن و به‌دیلی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ده‌زانن به ئیسلامی و نائیسلامییه‌وه. بۆ نموونه یه‌كێك له قسه‌كانی ئه‌و كه‌سه ده‌هێنمه‌وه بیر كه بووبوو به مانشێتی سه‌ره‌كی میدیاكانی ئه‌و لایه‌نانه به‌وه‌ی گوتبووی، "ئه‌گه‌ر كه‌س ناوێرێت دژی بارزانی خۆپێشاندان بكات، من ئاماده‌م به ته‌نیا بچمه پێشی سه‌یاره‌كه‌ی و به‌ردبارانی بكه‌م".
روونه كه سیسته‌می ده‌سه‌ڵات كامڵ نییه ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوێك به ڕابردوودا بخشێنین له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌زموونی ئۆپۆزسیۆنبوون ئه‌زموونێكی ئاڵۆز و بێ بنه‌ما بوو، خاوه‌ن كرداری سیاسیی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ده‌بینین كه هه‌رچی كه‌سایه‌تی توندڕۆ جا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسلامیی یان ئۆپۆزسیونی تر بوون، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌یان توند بوو دژی داوده‌زگه‌ی كوردستان، كرابوون به پاڵه‌وانی شاشه‌كانی میدیای ئه‌و لایه‌نانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵات پێناسه كردبوو.
ئه‌م تێڕوانینه‌ی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له كوردستان بۆ دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات یان لایه‌نێكی دیاریكراو، وایكرد گوتاری كه‌سانی توندڕۆ و تیرۆریست له بن سێبه‌ری ئه‌م تیڕوانینهدا خۆی رێك بخات. به‌تایبه‌تی له بواری فكری و میدیایی، ئه‌م تیڕوانینه جگه له شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ناسنامه‌ی كه‌سانی توندڕۆ و تیرۆریست، له بن ناوی ئۆپۆزسیۆنبووندا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی تازه پێگه‌یشتوو كرد كه گه‌نجی خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی یاخی و ره‌شبین و بێ‌ئومێد به دواڕۆژ بوون. هه‌موو شتێكی تێك ده‌دا و ده‌سووتاند، له خوپێشاندانهكانی سنووری (زۆنی سه‌وز) به ئاشكرا ئه‌م دیمه‌نانه‌مان ده‌بینی.
له هه‌رێمی كوردستان ئۆپۆزسیۆنبوون سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له كوردستان خاوه‌ن گوتارێك بوون نه‌یانده‌توانی له هه‌ڵوێسته دژبه‌ره‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه و دوژمنانی گه‌لی كورد و خاوه‌ن ناسنامه توندڕۆ و تیرۆریسته‌كان خۆیان جیاواز نیشان بده‌ن.
ئه‌و سه‌رنجانه‌ی سه‌ره‌وه‌م واتای كه‌مكردنه‌وه نییه له به‌های ئه‌و ره‌خنه و گلهیییانهی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان له سیسته‌می سیاسی و ئیداریی هه‌رێمی كوردستانی ده‌گرن، چونكه ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به‌بێ كه‌موكوڕی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه نه‌بوونی گوتارێكی روون بوو بۆ پڕۆژه‌كه‌یان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو خاوه‌ن گوتارێك بوون كه هه‌م دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان و كه‌سانی توندڕۆ و تیرۆریست و هه‌لپه‌رست و تێكده‌ر، زۆر به ئاسانی ده‌یانتوانی له بن سێبه‌ری گوتاری فكری و راگه‌یاندنی ئه‌و لایه‌نانه‌دا خۆیان بشارنه‌وه و بیانكه‌ن به پاڵه‌وانی (نیشتمانی و چاكسازی و گۆڕانكاری). نموونه‌ش بۆ ئه‌مانه زۆرن: ئه‌و رووداوه تیرۆریستییه‌ی شاری هه‌ولێر و گرتنی (مه‌لا ئیسماعیل سووسه‌یی) به تاوانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی (داعش) و رێكخه‌ری ئه‌و گه‌نجانه، نموونه‌ی نزیكن.
پێشتر ئه‌م مه‌لایه یه‌كێك بوو له پاڵه‌وانه‌كانی شاشه و پێگه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، به ئارمانجی لێدانی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان، سه‌دان ناو و كه‌سایه‌تی تریش هه‌ن كه كار له‌سه‌ر تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری توندرۆیی و نیشاندانی ئه‌زموونی هه‌رێمی كورستان به تابلۆیه‌كی ره‌ش ده‌كه‌ن، كه‌چی له بن سێبه‌ری هه‌ڵوێستی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن خۆیان حه‌شار داوه و به‌رگی ئۆپۆزسیۆنیان له‌به‌ر كردووه. بۆیه له‌وێدا به هه‌ڵه چوون كه خه‌ڵك ئه‌گه‌رچی ناڕازیی و خاوه‌ن ره‌خنه‌یش بێت، به‌ڵام نایه‌وێ نیشتمانه‌كه‌ی كاول ببێت. ئه‌مه ئه‌و هه‌ڵه‌یه بوو كه پارته ئیسلامیی و ئۆپۆزسیۆنه‌كان به زه‌قی تێی كه‌وتن و ده‌ستیان بۆ هه‌موو شتێك و هه‌موو كه‌سێك ده‌برد كه دژی ده‌سه‌ڵات بێت له كوردستان، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه وریاتر بوون و دژی خاك و قه‌واره‌ی كوردستانیش كاریان ده‌كرد، بۆیه دواجار باجه‌كه‌یان دا له هه‌ڵبژاردن و خه‌ڵك تێگه‌یشت كه زۆر ره‌فتار هه‌یه دوژمنكارانه‌یه به‌ناوی چاكسازیی كارگێڕییه‌وه.