دڵشاد به‌رزنجی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزێكی سیاسی و ئۆپۆزسیون له هه‌رێمی كوردستان، پێش نۆ ساڵ دامه‌زراندنی خۆی راگه‌یاند. ئه‌م بزووتنه‌وه توانیویه‌تی هێزیكی ئۆپۆزسیۆنی جه‌ماوه‌ری ئاوا بكات و كۆمه‌ڵێك چه‌مكی نوێی وه‌ك (ئۆپۆزسیۆنبوون، ره‌خنه‌گرتن، داواكاری مافی، ئازادی ڕاده‌ربرین، داهاتی گشتی) داهێنا و خه‌ڵكی به ئاشكرا و بێ ترس هاتنه سه‌ر شه‌قام و به یه‌ك ده‌نگ گوتیان (نا بۆ ئه‌و شێوازه حوكمڕانییه‌ی پێشوو).
له ماوه‌ی ئه‌م نۆ ساڵه‌دا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موو ڕێیه‌كی تاقی كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه و سیاسه‌ته‌ی دایڕشتبوو تا پێی سه‌ركه‌وت بۆ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش بزانین كه خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی كاری زۆر گه‌وره بوون له گۆڕان، بۆیه ئێسته دوای نۆ ساڵ له دامه‌زراندنی، پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاری سیاسی و فكری بزووتنه‌وه‌كه بكه‌ین، بزانین چی گۆڕیوه؟.
ره‌خنه‌گرتن
ره‌خنه‌گرتن چه‌مكێكی مه‌ده‌نی و سیاسییه، تێیدا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه تیڕوانینێكی ره‌خنه‌گرانه ئاراسته‌ی كار و چالاكی سیاسی و كارگێڕی و كومه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن. بنه‌مایی سه‌ره‌كی ره‌خنه‌گرتن راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌یه كه له‌ناو ئه‌و بوارانه‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كار و چالاكی گۆڕان بكه‌ین له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی رابردوو، راسته چه‌مكی ره‌خنه‌گرتنی زیاتر پێشخست، به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی ره‌خنه‌گر و بنیاتنه‌ر ئاوا بكات، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و گرووپی یاخیبوو له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كارگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست كرد كه دژی هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه و سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كان بخاته ڕوو. بۆیه له كایه‌ی سیاسی‌دا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ته‌نیا ره‌خنه‌ی ده‌گرت و دژی هه‌موو هه‌نگاوێك بوو به چاك و خراپه‌وه، جا له بواری چاكسازی سیاسی و كارگێڕی.
له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه كۆمه‌ڵێك تاكی سه‌قه‌تی هێنایه ئارا كه (یاخیبوون) له هه‌موو شتیك و چوونه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كار بكه‌ن بۆ تێكدان و سووتاندنی هه‌موو شتێك، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌ی ئه‌م تاكه یان ئه‌م گرووپانه تێكی ده‌دات و ده‌یشكێنێت و ده‌یسووتێنێ، خۆی خاوه‌نیه‌تی نه‌ك ده‌سه‌ڵات، چونكه ده‌سه‌ڵات چه‌ندیش ته‌مه‌نی درێژ بێت، هه‌ر ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه گه‌له.
داواكردنی ماف
داواكاری ماف یه‌كێكه له بنه‌ماكانی سیسته‌می دیموكراتی به رێی مه‌ده‌نی، داواكاری مافی تاك یان گرووپێك به‌رانبه‌ر به ئه‌ركی سه‌رشانیان وه‌ریده‌گرن، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆمه‌ڵێك گرووپی دروست كرد كه داوای مافی خۆیان بكه‌ن و هه‌موو ڕێیه‌كی نافه‌رمی و نایاسایی بگرنه به‌ر، باس له‌وه نه‌كرا ئایا ئه‌م گرووپ و كه‌سایه‌تییانه‌ی داوای ماف ده‌كه‌ن، ئه‌ركیان چییه و چی‌یان پێشكه‌ش كردووه، بۆیه مافیان ده‌ویست له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆپێشاندان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری كاری ئه‌م بزووتنه‌وه بكه‌ین نه له پێگه‌ی (ئۆپۆزسیۆن بوون نه له‌ناو حكوومه‌ت كه وهزیرایشیان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك په‌رله‌مانیش) نه‌یتوانی خۆی رێك بخاته‌وه و به‌رنامه‌ڕێژی خۆی هه‌بێت، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌یزانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕێ.
ئۆپۆزسیۆنبوون
ئۆپۆزسیۆن پایه‌یه‌كی گرنگی ته‌ندروستی سیسته‌می سیاسی و كارگێڕی هه‌ر حوكمڕانییه‌كی دیموكراته، گۆڕان وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن له هێنانه كایه‌ی ئه‌م چه‌مكه سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام له خستنه بواری كرداریدا له رووی سیاسی و ئیدارییه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵكو له هێزیكی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و ئیداری بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، چووه ناو ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتین و نه‌مانزانی هێزێكی سیاسی به‌شداره له حكوومه‌ت یان ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌ته.
له‌لایه‌كی تره‌وه بوو به هێزیكی دژبه‌ری لایه‌نێكی دیاریكراوی سیاسیی له كوردستان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه پڕۆژه‌ی هه‌بووایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیش، گۆڕان هه‌ر دژایه‌تی ده‌كرد. بو نموونه دژایه‌تی گۆڕان بۆ (پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و پڕۆژه‌ی چاكسازی مووچه و ده‌رماڵه و پڕۆژه‌ی نووسینی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان). گوڕان ستراتیجی خسته لاوه كه نازانم هه‌یانه یاخۆ نا، كه‌وته دژایه‌تی ئه‌مانه به‌و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژانه سه‌ربكه‌ون ده‌كه‌ونه خزمه‌تی لایه‌نیكی دیاریكراو كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دژایه‌تی ده‌كات، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پڕۆژانه چه‌ند خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌كه‌ن.
ئازادی ده‌ربڕین
ئازادی ده‌ربڕین یه‌كێكه له بنه‌ماكانی سیسته‌می دیموكراتی و خوڵقاندنی تاكی ئازاد و كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد، به‌ڵام ئازادی ده‌ربڕین سنووری خۆی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نابێت بكه‌ویته خزمه‌تی زه‌وینه‌ی دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، به‌ڵام گۆڕان له‌و رووه‌وه هه‌موو سنووره‌كانی ئه‌خلاقی و سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بهزاد و كولتووری جنێوفرۆشتن و كاركردن بۆ ناشیرینكردنی ڕه‌مزه‌كانی سیاسی و كومه‌ڵایه‌تی، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دروستكردنی چه‌ندان سایت و په‌یج له سۆشیال میدیا له‌ژێر ناوی ئازادی ده‌ربڕین، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌كه‌ویته خزمه‌تی كێ و كێیه ده‌ریده‌بڕێ، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ڵوێستی رابردووی بزووتنه‌وه‌كه بكه‌ین زۆربه‌ی هه‌ڵوێسته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌كه‌ونه ژینگه‌ی دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یشدا.
كه‌سایه‌تی كاریزمایی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌خنه‌ی زۆری له پارته سیاسییه‌كان ده‌گرت كه ده‌ڵێن سه‌ركرده‌ی كاریزمی به‌ڕێوه‌مان ده‌بات، به‌ڵام به كردار خۆی تا ئێسته وه‌ك پڕۆژیه‌كی تاكه‌كه‌سی (نه‌وشێروان مسته‌فا) ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری سیاسیی، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین تا نه‌وشیروان مسته‌فا له ژیاندا مابوو گۆران چالاكتر و كه‌م كێشه‌تر بوو، به‌ڵام دوایی كۆچی دوایی ئه‌و، تا ئێسته‌یش بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌یتوانیوه جێی پڕ بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه كێشه و ململانێی زۆر له‌ناویان سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌پێی به‌شێكی زۆر له چاودێرانی سیاسی كێشه‌كانی گۆڕان كه‌متر نییه له كێشه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كه دوایی كۆچی دوایی (مام جه‌لال) دووچاری بوون.
بزووتنه‌وی جه‌ماوه‌ری
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری واته ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی ده‌توانێت رابه‌رایه‌تی سیاسی و كومه‌ڵایه‌تی و فكری گه‌ل بكات له قۆناغێك بۆ قۆناغیكی تر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له بواری كرداری سه‌ری گۆران بكه‌ین، به‌هه‌ڵه له‌م چه‌مكه تێگه‌یشتووه و وایزانیوه بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری واتا سواربوونی شه‌پۆلی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر، بۆیه گۆڕان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی سۆشیال میدیا و ڕاگه‌یاندنیی و شه‌قامی لێ هاتبوو، نه‌ك ڕێبه‌ری گه‌ل، ئه‌مه وای كرد ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ بڕیارێك بدات، سه‌یری كاردانه‌وه‌كانی بكات له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بوێری تێدا نه‌مێنێ.
ئه‌و ره‌وشه‌ی گۆڕان ئێسته دووچاری بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شێكی بۆ گۆڕینی تاكتیكی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان بگه‌ڕێته‌وه كه له هه‌وڵدان بۆ لاوازكردنی بزووتنه‌وه‌كه، ئه‌وه‌ی تری فاكته‌ری ناوخۆیین كه سه‌ره‌كیترینیان غیابی رێبه‌ری یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌كه (نه‌وشیروان مسته‌فا)یه كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه، هه‌روه‌ها كێشه‌یه‌كی تری ئه‌و حزبه به هه‌ڵه كرداركردنی ئه‌و چه‌مكانه بوو كه پێیان وابوو داهێنانی ئه‌وانه، وه‌ك چه‌مكی (ئۆپۆزسیۆنبوون، ره‌خنه‌گرتن، ئازادی ده‌ربڕین، داواكاری ماف، سیسته‌می حزبایه‌تی نوێ) كێشه‌ی تریش تێكه‌ڵكردنی جیاوازی نێوان ململانێی سیاسی پارته‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بوو.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به زانابوون بێ یان نه‌زانی، له ئه‌نجامی كرداركردنی پڕۆژه‌كه‌ی، گۆڕه‌پانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك تابلۆیه‌كی ره‌شی وێنا كرد گرووپێك و نه‌وه‌یه‌كی گه‌نجی تازه پێگه‌یشتووی ده‌رخست كه (بێ ئومێد، ره‌شبین، جنێوفرۆش له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی لایه‌نێك و چه‌مكی شارچێتی) تێدا چێنرابوون و هه‌موو شتێكیان به ره‌شبینی لێك ده‌دایه‌وه، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕیش هه‌بێت له حوكمڕانیدا، به‌ڵام له‌م وڵاته شتی جوانیش هه‌یه و خه‌ڵك ده‌یبینێ، ده‌بوو ئه‌وانیش وه‌ك حزب داوای جوانكردنی بكه‌ن، نه‌ك ره‌شكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مه جوانییه‌ش كه خه‌ڵك دڵی پێ خۆش كردبوو.
پێم وایه ئه‌گه‌ر گۆڕان خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بووبێت بۆ گۆڕانكاری، ئه‌وا پێڕه‌وكردنی پڕۆژه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له جیاتی هیوا دروستكردن بۆ گوڕانكاری، بێهیوایی خسته ناخی هه‌موو كه‌س و دۆخهكهیشی ئاڵۆزتر كرد.
ئه‌گه‌ر ئێسته دوای نۆ ساڵ له دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌یری ره‌وشی كوردستان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر پێش دامه‌زراندنی گۆران داهاتی گشتی به‌فیرۆ ده‌درا و گه‌نده‌ڵی هه‌بوو، ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا (كێشه‌ی مووچه و كه‌میی ئاو و كه‌میی كاره‌با و كێشه‌ی دامه‌زراندن و گرێی سیاسی و كێشه‌ی حكومرانی له كوردستان و كیشه‌ی ناته‌بایی پارته سیاسییه‌كان)یشی هاتووه‌ته سه‌ر. بۆیه ئه‌و پرسیاره یه‌خه‌مان به‌رنادات كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چیی گۆڕی؟.