یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ده‌وڵه‌ت بریتییه له سه‌روه‌رى و ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتى باڵای به‌ده‌سته، بۆیه له سه‌رووى هه‌موو كۆمه‌ڵه و گرووپه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌وه‌ستێت و له ڕێگه‌ى یاساكانیه‌وه داواى پابه‌ندبوون ده‌كات له هه‌موو كۆمه‌ڵه و ئه‌و گرووپانه‌ى له چوارچێوه‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا بوونیان هه‌یه.
به‌درێژایى مێژوو، كۆمه‌ڵگه‌ى بێ ده‌وڵه‌ت بوونى هه‌بووه، چونكه ده‌سه‌ڵاتێكى ناوه‌ندى به‌هێز و سه‌روه‌رى بوونى نییه، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر میكانیزمى كۆنترۆڵى كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نموونه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵگه بێ ده‌وڵه‌تییانه له سه‌ده‌ى بیسته‌م بهێنینه‌وه وه‌ك (لبنان) له كاتى شه‌ڕى ناوخۆدا له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، به‌هۆى جه‌نگى نێوان میلیشیاكان داگیر كرا له‌لایه‌ن سوپاى ئیسرائیل و سووریاوه، هه‌روه‌ها یوگسلافیاى پێشوو له ساڵانى نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، ده‌توانین هه‌ردووكیان به كۆمه‌ڵگه‌ى بێ ده‌وڵه‌ت ناو بنێین، هه‌رچه‌نده نموونه‌ى تر هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م نموونانه مه‌به‌ست و ئامانجى خۆى هه‌یه، ئه‌ویش بریتییه له ده‌روازه‌یه‌ك بۆ چوونه ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگه بێ ده‌وڵه‌ته‌ى مه‌به‌ستمانه باسى لێ بكه‌ین كه بریتییه له عێراق.
ده‌كرێت نموونه‌ى زۆر ڕوونتر و ئاشكراتر ئاماژه پێ بكه‌ین، ئه‌ویش ده‌وڵه‌تى عێراقه، ئێسته ده‌توانین به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى بێ ده‌وڵه‌ت ناوی بنێن، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له‌ده‌ستدانى تایبه‌تمه‌ندى یه‌كه‌مى بوونى ده‌وڵه‌ت كه بریتییه له سه‌روه‌رى، ئه‌گه‌ر سه‌یرى عێراق بكه‌یت هیچ سه‌روه‌رییه‌كى نه‌ماوه، به‌هۆى ده‌ستوه‌ردانى وڵاتان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تی، جگه له له‌ده‌ستدانى سه‌روه‌رى به‌سه‌ر میلیشیا و گرووپه‌كانی چه‌كداری هه‌ندى نه‌ته‌وه و تایفییه‌كان.
له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى زۆر به روونى و ئاشكرا ده‌ستوه‌ردانى هه‌ریه‌كه له توركیا و ئێران، ته‌نانه‌ت بگره سعوودیه‌یش ده‌بینینه‌وه، ئێران به هۆى سیاسى كه خۆى ده‌بینێته‌وه له جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى هیلالى شیعى بۆ زیادكردنى نفووزى خۆى له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تانى سوننه مه‌زه‌و، ده‌ست وه‌رده‌دات له كاروبارى عێراق. ته‌نانه‌ت زۆر به ئاشكرا كاریگه‌ریى ئێران له بڕیاره سیاسییه‌كانی عێراقدا ده‌بینرێت. هه‌روه‌ها به‌هۆكارى مه‌زه‌وى ده‌ست وه‌رده‌دات له كاروبارى عێراق ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كى تره‌وه توركیا زۆر به ئاشكرا ده‌ست وه‌رده‌دات له كاروبارى عێراق، ته‌نانه‌ت هێزى سه‌ربازیش دێنێته ناو خاكى عێراق به‌هۆكارى پارێزگاریكردن له ئاسایشى نیشتمانى خۆیان، به تایبه‌ت له شه‌ڕى مووسڵ، چونكه ترسى له دووباره دامه‌زراندنى په‌ناگه‌یه‌كی تره بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان. هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردنى سوننه مه‌زه‌و بۆ دامه‌زراندنى هه‌رێمێكى سوننه له شارى مووسڵ. هه‌رچی سعوودییه‌یه گاریگه‌ریى هه‌یه له‌سه‌ر بڕیاره سیاسییه‌كان، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئێران به تایبه‌ت، واتا له چوارچێوه‌ى هه‌رێمایه‌تیدا هۆى سیاسى و ئابوورى و مه‌زه‌وى و تایفى بوونى هه‌یه.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش سه‌یر بكه‌ین، دیارترین رووداو دواى هاتنه سه‌ركارى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى نوێى ئه‌مه‌ریكا، رای گه‌یاند "شتێك نه‌ماوه به‌ناوى عێراق". ئه‌م گوته‌یه ئاماژه‌یه‌كه بۆ نه‌مانى سه‌روه‌ریى عێراق، چونكه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش زۆر ده‌وڵه‌ت هه‌ن ده‌ست وه‌رده‌ده‌ن له كاروبارى عێراق، هه‌ریه‌كه له گۆشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانه‌وه سه‌روه‌رى عێراق ده‌به‌زێنن.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆییش سه‌یرى عێراق بكه‌ین، ده‌بینین گرووپ و میلیشیاكانیش هێزێكى باڵایان هه‌یه له سه‌رووى هێزى ناوه‌ندى عێراق، ئه‌مه‌ش زۆر به روونى ده‌بینین به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق شام (داعش) توانى زۆر به ئاسانى به‌شێكى زۆرى خاكى عێراق داگیر بكات. له‌لایه‌كی تره‌وه مالیكى هه‌وڵى شكست پێهێنانى حكوومه‌تى عه‌بادى ده‌دات، له ڕێگه‌ى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له وه‌زیره‌كان به‌تۆمه‌تى جیاجیا، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عه‌بادیش حه‌ز به‌م جۆره متمانه لێسه‌ندنه‌وانه نه‌كات. بۆیه ده‌بینین ره‌وتی سه‌دریش هه‌وڵى رووخاندن و كۆتاهێنانى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌دات به بیانووى جۆربه‌جۆر كه هێز و جه‌ماوه‌رێكى زۆرى تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و تواناكانى یه‌كجار زۆرن و له سه‌رووى هێزى عێراقه‌وه كار ده‌كه‌ن. وه‌ك بینیمان زۆر به‌ئاسانى لایه‌نگرانى توانییان بچنه ناو باره‌گاى په‌رله‌مان. هه‌روه‌ها كێشه‌ى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا تا ئێسته هه‌ر به‌هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ى لێ هاتووه هه‌رێمى كوردستان هیچ پێوه‌ندییه‌كى به عێراقه‌وه نه‌مابێ.
له كۆتادا، هه‌موو ئه‌مانه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن فره‌نه‌ته‌وه‌یى و فره مه‌زه‌ویى و تایفه له عێراق، نه‌بوونه‌ته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموكراسى، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه بوونه‌ته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ له‌ده‌ستدانى سه‌روه‌رى خاكى عێراق، چونكه هه‌ر لایه‌ك پاڵپشتى ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێك یان چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ده‌ره‌كییه‌وه. واتا عێراق بووه‌ته پاشكۆى وڵاتانى تر، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابى سه‌روه‌رى خاكى عێراق، بۆیه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه شتێك نه‌ماوه به‌ناوى ده‌وڵه‌تى عێراق، به‌ڵكو ده‌توانین ناوى بنێین كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى بێ ده‌وڵه‌ت.
بێستوون عومه‌ر نوورى