ئیسماعیل ته‌ها
نه‌وه‌ی تازه‌ی حزبه كوردییه‌كان گیریان خواردووه به‌ده‌ست ده‌ستگرتنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و خه‌باتی شاخ، بۆیه هه‌ركات گه‌نجه‌كان قسه‌یه‌ك بكه‌ن، یه‌كسه‌ر باسی خه‌باتی شاخ و ده‌سته‌ی دامه‌زراندنیان بۆ ده‌كه‌ن، زۆرجار راشكاوانه به گه‌نجه‌كان گوتراوه: ئێمه حزبمان دامه‌زراندووه ده‌بێ بیده‌ینه ده‌ستێكی ئه‌مین، بۆیه تا دڵنیا نه‌بین، ئێمه حزب راده‌ست ناكه‌ین. ده‌ستی ئه‌مین كێیه؟ كێ لای ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی حزب ئه‌مینه؟
بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری حزبی كوردی بكه‌ین تا كه‌سێكی سه‌روو واز له پۆسته‌كه‌ی دێنێت، ده‌یان كادری دڵسۆز ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی له رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه حزبی راگرتووه كادره‌كانن، نه‌ك مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، ئه‌وه زیاتر بۆ حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتییه، چونكه هه‌ریه‌ك له پارتی و یه‌كێتی به‌هۆی بوونی خه‌ڵكێكی زۆر و بوونی حكوومه‌ت به ده‌ستیانه‌وه كه‌متر قسه له‌سه‌ر مه‌كته‌ب سیاسی‌یان ده‌كرێت له‌لایه‌ن كادرانیانه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و كێشه له‌وانیشدا بوونی هه‌یه.
ئه‌و مامه‌ڵه‌یه تا ئێسته به‌رده‌وامه و رۆژ به‌رۆژ زیاتر له حزبه‌كاندا ده‌ركه‌وته‌ی ده‌بێت، جێكه‌وته‌كانیشی به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی گه‌نجه‌كان كۆتایی دێت، ئیتر ئه‌مه وا ده‌كات حزب ببێت به حزبێكی به‌سه‌ڵاچوو و توانای هه‌ڵسانه‌وه‌ی نه‌بێت، ئێسته سه‌رده‌م سه‌رده‌می زوو نییه خه‌ڵك چاوی له‌وه بێت حزب هه‌موو شتێكی بۆ بكات، بگره حزب زۆر مه‌منوون نه‌بێت خه‌ڵك ناچێت بۆ لای، به‌تایبه‌ت ئه‌و حزبه‌ی كه توانای دارایی لاوازه.
له ساڵی رابردوودا دوو حزبی تازه دامه‌زران كه بریتی بوون له "نه‌وه‌ی نوێ" به سه‌رۆكایه‌تیی شاسوار عه‌بدولواحید، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌رۆكایه‌تیی به‌رهه‌م ساڵح، /دواتر بوو به هاوپه‌یمانی نیشتمانی/ و ئێسته ئارام قادر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.
نه‌وه‌ی نوێ هه‌وڵی داوه به گڕوتینێكی زۆر تازه‌تر له حزبه‌كانی تر بێته پێشه‌وه، به گوتارێكی ڕادیكاڵی له هه‌موو حزبه‌كان ده‌دات، ئه‌و حزبه هه‌وڵی داوه كه‌مترین باره‌گا بكاته‌وه و ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ی له رێی گوتاره‌كه‌یه‌وه خه‌ڵك بۆ خۆی رابكێشێت، ئه‌وه‌نده نایه‌وێ خه‌ڵك بكات به ئه‌ندامی حزب، هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر جاره‌ی به كارێك سه‌رنجی خه‌ڵك كێش بكات و له ڕێی میدیاكانیانه‌وه به جه‌ماوه‌ری نیشان بدات.
ئه‌و كارانه‌ی شاسوار هه‌ردووكی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك زۆر جیاوازن له كاری حزبه‌كانی تر، حزبه‌كانی تر كاری خێرخوازی ده‌كه‌ن، كاره‌كانیان له‌رێی به‌رنامه جۆراوجۆره‌كانی خێرخوازییه، به‌ڵام وه‌ك شاسوار ناتوانن راسته‌وخۆ ئه‌و جۆره كاره ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ سه‌رمایه‌داربوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری بكرێت له‌ناو ئه‌و حزبانه‌ی خاوه‌ن كورسی په‌رله‌مانین، شاسوار كه‌مترین ئه‌ندامی حزبیی هه‌یه، چونكه زیاتر هه‌وڵی داوه له رێی گوتاره‌كه‌یه‌وه خه‌ڵك كۆ بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه‌متر كێشه‌ی بۆ دروست ببێت. ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بڕوات، ده‌توانێ قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر بێت و خه‌ڵكی زیاتر له خۆی كۆ بكاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و حزبه‌ش وه‌ك كۆی حزبه‌كانی تر بێ گرفت نابێت، به‌تایبه‌ت مانه‌وه‌ی سه‌رۆك له حزبدا، ئایه سه‌رۆك تا چه‌ند ساڵ سه‌رۆكه؟ ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵك له ده‌وری به‌رنامه‌ی حزب كۆ بكاته‌وه یان له ده‌وری خۆی؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه، ئه‌وه ده‌بێت وه‌ك حزبه‌كانی تر ئیتر تا 20 ساڵی تر هه‌ر سه‌رۆك بێت، به‌وه‌یش له قه‌باره‌یه‌كدا ده‌وه‌ستێت، دواجار ورده ورده بچووك ده‌بێته‌وه.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی، ئه‌و حزبه له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌كرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ ــ یه‌كگرتوو ــ یه‌كێتی دامه‌زرا، پێشتر ئه‌ندامه‌كانی له ژێر ناوی "هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و داپه‌روه‌ری" كۆ بوونه‌وه، دواتر له یه‌كه‌م لێكترازاندا د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی جزبه‌كه گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌كێتی، دوای ماوه‌یه‌ك جارێكی تر له حزبێكی تازه‌دا خۆیان راگه‌یانده‌وه به ناوی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ئارام قادر كرا به سه‌رۆكی ئه‌و حزبه.
ئارام قادر كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری گۆڕه‌پانی سیاسییه، ماوه‌یه‌كی زۆره له حزب به‌رپرسیارێتی دیاری هه‌بووه، به‌شێكی زۆری ئه‌ندامه دیاره‌كانی ئه‌و حزبه له كاری سیاسی ناسراون. شێوازی كاركردنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌ر له شێوازی حزبه‌كانی تر ده‌چێت، ئه‌گه‌ر سه‌یری شێوازی خۆڕێكخستنه‌وه‌یان بكه‌ین كه رۆژانه له شار و شارۆكه‌كانی كوردستان كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی له حزبه‌كانی تر ده‌چن، له حزبێكی تازه ناچن، ئه‌مه‌ش جارێكی تر وا ده‌كات ئه‌و حزبه نه‌توانێ ببێت به حزبێكی جه‌ماوه‌ری، له‌بری ئه‌وه ده‌بێت هه‌وڵ بدات خه‌ڵك له خۆی بكاته‌وه، له رێی رێكخستنی تایبه‌ت، كه ئه‌مه گرفتی گه‌وره‌یی حزبه.
به‌و پێیه‌ی كاری مه‌كته‌بی رێكخستن زیاتر تایبه‌ت بوو به قۆناغی شاخ، بۆیه ئێسته باوی ئه‌و جۆره كاركردنه نه‌ماوه، له‌و سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه حزب ده‌بێ زۆر روون بێت، به‌رده‌وام له ناو جه‌ماوه‌ردا بێت، نه‌ك شێوازی كاركردنی له‌سه‌ر تاك بێت.
ئێسته ئارام قادر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه، ئایه ئه‌ویش وه‌ك سه‌ركرده‌كانی پێشوو هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵك له ده‌وری به‌رنامه‌كه‌ی كۆ بكاته‌وه یان له ده‌وری خۆی؟ چونكه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه، ئه‌وا جارێكی تر ئه‌و حزبه ده‌بێته‌وه به حزبی كۆمه‌ڵێك كه‌س و له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌مێنێته‌وه و كه‌س ناتوانێ له‌وه زیاتر قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك بهێنێ.
كاری هاوپه‌یمانی قورستره له "نه‌وه‌ی نوێ" چونكه ئه‌و حزبه هیچ سه‌رمایه‌یه‌كی دیاریكراوی نییه، ئه‌وه‌ش بۆی ده‌بێته كێشه، یان ده‌بێ پشت به وڵاتێكی ده‌ره‌وه ببه‌ستێت كه له كوردستان دوو وڵات دیارن، توركیا و ئێران. یان ده‌بێت بچێته نزیك پارتی یان یه‌كێتی، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ناڕازیبوونی خه‌ڵك كه به‌هۆی ئۆپۆزسیۆنبوونی پارتی و یه‌كێتی نزیكبوونه‌وه له هاوپه‌یمانی.
هه‌ریه‌ك له نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی نیشتمانی، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ به خستنه‌ڕووی پڕۆژه‌كانیان سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ خۆیان رابكێشن، ئه‌وا سه‌رئه‌نجامی به‌ره‌و بچووكبوونه‌وه ده‌چن، خه‌ڵكی كورد متمانه‌ی به پڕۆژه‌ی جوان نییه، چونكه هه‌موو كه‌س ده‌توانێ شتی جوان بڵێ، به‌ڵام چه‌ند كه‌س شتی جوان ده‌كات؟ ئه‌مه‌یان گرنگه بۆ گه‌ل.