ئیسماعیل ته‌ها
له دنیای مۆدێرن زانكۆ گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی زانستییه، یه‌كێكه له سیما دیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوو، زانكۆ چه‌ند پێشكه‌وتووتر بێت، كاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت له ناوه‌نده زانستییه‌كانی تر به كاره‌كانیان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت.
به‌شی سه‌ره‌كی پێشكه‌وتنی زانكۆكان له دنیا به‌نده به‌و كاره زانستییانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هه‌ر زانكۆیه و له‌بواری خۆی چ پسپۆڕییه‌كی هه‌بێت، پێشكه‌وتنی له‌و بواره كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ناوبانگی ئه‌و زانكۆیه ده‌بێت.
مێژووی زانكۆ له كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتایی ساڵانی شه‌سته‌كان، یه‌كه‌م زانكۆ له شاری سلێمانی دامه‌زراوه، دواتر گواسترایه‌وه بۆ قه‌ڵادزێ، پاشان گواسترایه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر، دوای راپه‌ڕین جارێكی تر زانكۆی سلێمانی بنیات نرایه‌وه، به‌مه‌ش كوردستان بوو به خاوه‌نی دوو زانكۆی خۆی، دواتر ورده ورده زانكۆ و كۆلیژ و په‌یمانگه‌ی تر دروست كران.
له دوای كۆتاهاتنی رژێمی به‌عس ده‌رگه‌یه‌كی فراوانتر به رووی كوردستاندا كرایه‌وه، ژماره‌ی زانكۆكان له كوردستان زیادی كرد، دواتر زانكۆی كۆیه بنیات نرا، پاشان چه‌ندان زانكۆی تر له كوردستان دامه‌زران، چه‌ند زانكۆیه‌كی ئه‌هلی دامه‌زران و به‌مه‌ش زانكۆكانی كوردستان گه‌یشتنه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو، ئه‌گه‌رچی كهموكورتیش هه‌بێت، ده‌توانرێت وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی خۆماڵی سه‌یر بكرێت، ئیشی له‌سه‌ر بكرێت و ببن به زانكۆی پێشكه‌وتوو.
لێره‌وه كه ژماره‌ی زانكۆكان زیاد ده‌كات، پێویست ده‌كات زانكۆكان هه‌وڵی یه‌كه‌م بوون بده‌ن و له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق ببه‌ن به پێشه‌نگ.
زانكۆی سۆران ساڵی 2009 به‌فه‌رمانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا، هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنیه‌وه، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك مامۆستای لێهاتوو هه‌وڵی دا رێی جیاوازتر بگهڕێتهبهر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوبانگی زانستی زانكۆ.
سه‌رۆكی زانكۆ یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی مه‌عنه‌وی و مادی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه له‌سه‌ر میلاكی زانكۆی سۆرانن له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكه‌یان كار ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ساڵی 2015 هه‌ستان به دامه‌زراندنی (سه‌نته‌ری ده‌ستنووس خانه‌ی زانكۆ).
ئه‌و ناوه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی كارا كه‌وته گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری زانایانی كورد و به‌ڵگه‌نامه دانسقه‌كان، كه به‌شێكی كاره‌كانیان له‌رێی ئهرشیڤخانهكانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو له توركیا، له‌گه‌ڵ گه‌ڕان له شاره‌كانی تری كوردستان بۆ ئه‌رشیڤكردنی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه گرنگه‌كانی پێوه‌ست به مێژووی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌رشیڤكردنی به‌ڵگه‌نامه گرنگه‌كان، ساڵی 2016 ورده ورده ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه كرد كه گرنگی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه، هه‌ندێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه زانكۆی سۆران كاری له‌سه‌ر كرد و بڵاوی كردنه‌وه، كۆتایی به بۆچوونه جیاوازه‌كانی 100 ساڵی ناو ئه‌ده‌بی كوردی هێنا.
ئه‌دیبان و رۆشنبیرانی كورد كه باسی سه‌رده‌سته‌ی شاعیرانی كورد ده‌كه‌ن، باس له "نالی"ی شاعیر ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هه‌موو سووتان و وێرانییه‌ی به‌سه‌ر كورددا هاتووه، هیچ كه‌سێك نه‌بوو ئه‌وه به وردی بزانێت نالی كه‌ی كۆچی دوایی كردووه؟ ئایه نالی هاوسه‌رگیری كردووه؟ تا ساڵی 2017 ئه‌دیبانی كورد یه‌كده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نالی هاوسه‌رگیری نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش هه‌ستێكی وای هه‌بووبێت، له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه و ترسی به‌هه‌ڵه‌زانینی نه‌یده‌وێرا باسی بكات. مردنه‌كه‌شی به‌هه‌مانشێوه دنیایه‌ك قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، هیچ كه‌سێكیش به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پێ نه‌بوو، به‌و واتایه‌ی به‌ڵگه‌كه نووسراو و به‌رده‌ست بووبێت، ئه‌وه‌ی هه‌بوو زیاتر لێكدانه‌وه‌ی شیعره‌كان و هه‌ندێ ورده هه‌واڵی ده‌ماوده‌م بوو، به‌ڵام كاتێك زانكۆی سۆران كتێبی "نالی له به‌ڵگه نامه‌كانی عوسمانی‌دا" له ئاماده‌كردنی د. هێمن عومه‌ر بڵاو كرده‌وه، كۆتایی به هه‌موو ئه‌و ناكۆكییانه هێنا كه ئاخۆ نالی ساڵی چه‌ند مردووه، ئایه هاوسه‌رگیری كردووه، یان نا؟ ئه‌و كتێبه‌ی زانكۆی سۆران ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ناو رۆشنبیریی كوردی، چونكه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته به‌یه‌كجاری كۆتایی پێ بهێنێت.
جگه له‌وه‌ی زانكۆی سۆران تا ئێسته چه‌ند كۆنفراسێكی زانستی به‌ستووه، دواین كاری كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی (عه‌لامه مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی) كه كاری هاوبه‌شی سه‌نته‌ری ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران و قایمقامی پێنجوێن بوو، به به‌شداری چه‌ندان توێژه‌ری عێراق و كوردستان و توركیا.
عه‌لامه‌ی پێنجوێنی یه‌كێك له زانا گه‌وره‌كانی كورد له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌نده مه‌عریفییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له زانسته عه‌قڵییه‌كان ناوێكی دیاری هه‌یه، كه ئه‌وه‌نده‌ی زانراوه تا ئێسته دوو كتێبی پێنجوێنی له زانكۆی ئه‌زهه‌ر وه‌ك میتۆد ده‌خوێنرێن.
زانكۆی سۆران كاری زۆری له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ده‌ستنووسه‌كانی كردبوو، كه له ئه‌نجامی گه‌ڕان له ئه‌رشیڤه‌كانی توركیا و عێراق و ئێران، توانیبوویان 22 كتێبی پێنجوێنی بدۆزنه‌وه، له دووتوێی 50 دانه ده‌ستنووسی جۆراوجۆر بدۆزنه‌وه.
بایه‌خێكی تری ئه‌و كاره‌ی زانكۆی سۆران له‌وه‌دابوو پێنج كتێبیان چاپ كردبوو كه سێ كتێبیان هی پێنجوێنی بوون، كتێبی مه‌لا عه‌لی قزڵجی مامۆستای پێنجوێنی بوو، كتێبێكی تریش كه راپۆرتی داگیركردنی پێنجوێن بوو له‌لایه‌ن ئینگلیز، به‌شی سه‌ره‌كی كاره‌كانی به‌شدارانی كۆنفراس لێكۆڵینه‌وه‌یان هه‌بوو، كاره‌كانیان بریتی بوو له ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووسه‌كانی پێنجوێنی، كۆی ئه‌و كتێبانه‌ی تا ئێسته بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له نزیكه‌ی 20 كتێب چه‌ند دانه‌یه‌كیان به‌ڵگه‌نامه بوون، ئه‌وانه‌ی تر سه‌رجه‌میان ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووس بووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زانكۆی سۆران له مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ كۆنفراسێكی تر بۆ ئیبن ئاده‌م ده‌به‌ستێت كه یه‌كێكه له زانا دیاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری.
ئه‌م كارانه‌ی زانكۆی سۆران وایكردووه كه زانكۆكانی تری كوردستان ده‌ست بكه‌ن به دروستكردن و كاراكردنه‌وه‌ی به‌شی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووس.
ئێسته هه‌ریه‌ك له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و زانكۆی جيهان و زانكۆی سلێمانی ده‌ستیان داوه‌ته‌وه ئه‌و كاره، كه ئه‌مه‌ش به‌راسته‌وخۆ دیاره كه زانكۆی سۆران توانیویه‌تی سه‌رنجی ئه‌و زانكۆیانه بۆ خۆی رابكێشێت، چونكه پێش زانكۆی سۆران هیچ زانكۆیه‌كی كوردستان ناوه‌ندی كارای نه‌بوو به‌ناوی ده‌ستنووسخانه و ئهریشڤكردنی ده‌ستنووسه‌كان، ئه‌وه‌ی هه‌بوو له بواری ده‌ستنووس جگه له هه‌وڵه كه‌سییه‌كان، ته‌نیا بنكه‌ی ژین له سلێمانی سه‌رقاڵی كاری ده‌ستنووس و ئهرشیڤكردن بوو، كۆی ئه‌وانه‌ی تر ئه‌گه‌ر ههشبووبن هیچ چالاكییه‌كی به‌رچاویان نه‌بوو.
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه رژدانهی زانكۆی سۆران وایكردووه گڕوتینیكی زیاتر بدات به‌و بواره كه له بواری زانسته مرۆییه‌كان بایه‌خی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌شێكی گرنگه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی مێژوویی.