ئیسماعیل ته‌ها
به‌و پێیه‌ی ئاین قسه‌ی له‌سه‌ر زۆر پرس هه‌یه، زۆرترین كه‌سیش قسه له‌سه‌ر ئاین ده‌كه‌ن، بۆیه به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی قسه له‌سه‌ر ئاین ده‌كه‌ن هه‌ركه‌سه و له گۆشه‌نیگای خۆیه‌وه قسه له‌باره‌ی بابه‌تی ئاین ده‌كات، هه‌ندێك جار ململانێ و یه‌كتر تۆمهتباركردنیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به جۆرێك هه‌مووان یه‌كتر به بازرگانیكردن به ئاینه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی له ئاین گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت چه‌ند پرسێكی گرنگن.
وه‌ك ده‌بینین هه‌ریه‌كێك به جۆرێك بانگه‌شه‌ی خۆی ده‌كات، یه‌كێك به‌ناوی چاكسازی، یه‌كێك به‌ناوی بانگه‌واز و یه‌كێكی تر به‌ناوی دژایه‌تی توندڕه‌وی، له‌ناو هه‌موو رهوتهكانیشدا ره‌وتی توندڕه‌و و میانڕه‌و هه‌ن.
له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ندێك له‌وانه دیاری بكه‌ین كه بازرگانیان به ئاینه‌وه زۆر روونه، چونكه بازرگانانی ئاین هه‌ر ته‌نیا ئه‌وانه نین كه جوبه و مێزه‌ری مه‌لایه‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌ناوی ئاینه‌وه قسه بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌وانه‌یش نین كه بانگه‌شه‌ی دینداری ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و خه‌ڵكه‌یشی كه هاتووه به‌ناوی دژایه‌تیكردنی توندڕه‌وی بازرگانی به ئاینه‌وه ده‌كه‌ن، جۆری تری بازرگانی ئاینن.
ئاین خاوه‌نی پیرۆزییه، بۆیه به‌شی زۆری مرۆڤه حه‌ز ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵێك شت هه‌یه كه ناشێت له به‌رانبه‌ر ئاین بكرێت، یه‌كێك له‌وانه بازرگانی پێوهكردنه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری په‌یمانی ئاینین، چونكه ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه به ئاینه‌وه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی متمانه به‌و كه‌سانه‌ی ئاین ده‌گه‌یه‌نن. دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌یشی په‌یامی ئاین ده‌گه‌یه‌نن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێیان ده‌گوترێت مه‌لا.
له ئێسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا دوو جۆر مه‌لا هه‌ن، مه‌لایه‌ك وه‌ك بانگخواز ده‌رده‌كه‌وێت مه‌لایه‌كی تر زیاتر خه‌ریكی وانه‌گوتنه‌وه‌ی فه‌قێیه، ئه‌و مه‌لایانه‌ی وانه ده‌ڵێنه‌وه، خۆیان دوور ده‌گرن له‌و جۆره ده‌ركه‌وتنه‌ی مه‌لا بانگخوازه‌كان، به‌تایبه‌ت دوورن له هه‌وڵدان بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆسته جیاوازه‌كان، ئه‌و جۆره مه‌لایه له‌ناو ئیسلامییه‌كان زیاترن، له ده‌وری ئیسلامییه‌كانیش خه‌ڵكی تر هه‌ن له په‌نای حزبه‌كانی تر خۆیان كاندید ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره مه‌لایه به‌گشتی كه‌سانێكن كار له‌سه‌ر عاتیفه‌ی خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
هه‌ندێك مه‌لا و بانگخوازی ئیسلامی هه‌بوو، سه‌ره‌تا كاریان له‌سه‌ر خۆناساندن بوو به جه‌ماوه‌ر، خه‌ڵكیش ئه‌وه‌نده به گه‌وره سه‌یری كردن، پێیان وابوو ئه‌وانه له هه‌ر شوێنێك بن به‌هه‌شتێك بۆ مرۆڤایه‌تی دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆسته‌وه و ورده ورده بوون به كاندیدی حزبه ئیسلامییه‌كان، دوای خانهنشینبوونیشیان ئێسته بوون به پیاوی سوڵح و به‌رژه‌وه‌ندی و وه‌ك جاران گوتاری حه‌ماسییان نه‌ما، له بری وتاری حه‌ماسی سه‌فه‌ر و سه‌ردان كاری به‌رده‌وامیانه.
ئه‌گه‌ر سه‌یریان بكه‌ی ده‌ڵێی ئه‌وانه رۆژێك له رۆژان گوتاربێژ و بانگخواز نه‌بوونه، هه‌ندێك له‌وانه ته‌نانه‌ت وازیان له به‌رنامه‌ی تیڤیش هێناوه.
جۆرێكی تر له‌وانه‌ی بازرگانی به ئاین ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه به‌ناوی "توبی نه‌به‌وی" كه تێكه‌ڵ به گیاده‌رمانی پزیشكی كراوه، كار ده‌كه‌ن. ئه‌و جۆره بازرگانه ئێسته ورده ورده له زیادبووندان، به‌تایبه‌ت ئێسته هه‌ندێك مه‌لاش ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و جۆره كاركردنه و له‌ژێر ناوی توبی نه‌به‌وی كار ده‌كه‌ن، هه‌موو شته‌كانیان به تێكه‌ڵێ و پێكه‌ڵییه، دوعاكردن و قورئانخوێندن له‌سه‌ر نه‌خۆش پێدانی ره‌شكه و هه‌نگوین، هه‌ندێك جۆری گیاده‌رمانی تر. هه‌ندێك ئایه‌ت و فه‌رمووده هه‌ن باس له گرنگی ره‌شكه و هه‌نگوین ده‌كه‌ن، ئیتر له‌ژێر ناوی ئه‌و ئایه‌تانه به‌رده‌وام سه‌رقاڵی بازرگانی كردن.
زۆرجاریش هه‌ندێك له‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، به‌ناوی هه‌نگوینی ئه‌سڵ، نرخی ههنگوینهكانیان زۆر له شوێنی تر گرانتره، سه‌رده‌مێك به‌ناوی هه‌نگوینی سعوودی، هه‌نگوینه‌كه‌یان گرانتر ده‌فرۆشت، ئه‌و جۆره كه‌سانه سۆزی ئاینیی خه‌ڵك ده‌قۆزنه‌وه، ئه‌وه‌نده وه‌سفی ده‌رمانه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌یڕازێننه‌وه به ئاییهت و فه‌رمووده و سوودی ئه‌و جۆره رووه‌كانه، ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌ڵك روویان تێده‌كه‌ن، جا ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێكیش بڵێن: نه‌خۆشییه‌كه‌مان قورس بووه ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌ڵك به‌ره‌و روویان ده‌چێت.
جۆرێكی تر له بازرگانانی ئاین به زۆری له هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن ده‌رده‌كه‌ون به‌ناوی چاكسازی له ئاین، هه‌ندێك له‌وانه خه‌ریكی بازاڕگهرمكردن و بازرگانیكردنن به‌ناوی ئاینه‌وه، زۆرجار له په‌نای ئه‌و جۆره گوتاره خه‌ڵكانێك زوو زوو باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه، ئینجا ئه‌و جۆره كه‌سه ئه‌و پرسانه‌ی باسی ده‌كه‌ن دوور و نزیك پێوه‌ندییان به پرسی چاكسازییه‌وه نییه له ئاین، بگره زۆرجار هه‌ندێك پرس ده‌خه‌نه ڕوو ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له كه‌مبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وییه، ئه‌وا ئه‌و جۆره بابه‌ته مرۆڤه‌كه‌ی دیدگای چۆن بێت زیانی نییه بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی، چونكه پرسگه‌لێكی تایبه‌ت و كه‌سین، هه‌ندێك جاریش پرسه خۆی دووباره‌یه و ده‌مێكه ئه‌و گفتوگۆیانه هه‌یه.
هه‌ندێك جار مه‌ترسی به‌شێك له كه‌سانی سه‌ر به‌و ئاراسته‌یه له مه‌ترسی ره‌وته تونده‌ڕه‌وه‌كان كه‌متر نییه، چونكه ئه‌گه‌ر تووندڕه‌وه‌كان هه‌رچی له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌بێت به كافر و فاسق ناوی ببه‌ن، ئه‌و رهوتهیش ئه‌گه‌ر قسه‌كانی به‌رامبه‌ر به دڵی ئه‌وان نه‌بێت، یه‌كسه‌ر تۆمه‌تی داعش بوون ده‌ده‌نه پاڵ كه‌سی به‌رانبه‌ر، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌و ئاراسته‌یه وه‌ك سه‌له‌فییه‌ت كه‌مترین بوار ده‌داته به‌رانبه‌ر، هه‌میشه تۆمه‌تی داعشبوونی ئاماده‌یه بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی.
له‌ناو ئه‌و ره‌وته به‌شێكیان ئه‌وه‌نده تونده مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پرسی ئاینی ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت هه‌موو واتایه‌كی كرداری له حكوومهكانی ئاین دابڕن ده‌یه‌وێت پێغه‌مبه‌ران بكه‌نه‌وه به مرۆڤێكی ئاسایی و هیچ رۆڵێكیان له ئاین بۆ نه‌هێڵنه‌وه، له كاتێكدا مرۆڤایه‌تی مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران.
ره‌وتی سێیه‌م حزبه‌كان، حزبه كوردییه‌كان به ئیسلامی و عه‌لمانییه‌وه پشكی شێریان هه‌یه له بازرگانی به ئاینه‌وه. هه‌میشه یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ئیسلامی عه‌لمانی تۆمه‌تبار ده‌كات و به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه عه‌لمانی ئیسلامی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه ئیشیشیان كه‌وته یه‌ك، ئه‌وه‌نده رێكن، ده‌ڵێی بران.
ئیسلامییه‌كان له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن ده‌ست ده‌كه‌ن به هه‌ندێك گوتاری سۆزداری بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك، دواتریش كه خه‌ڵك ده‌نگی پێدان ده‌نگه‌كانیان له به‌رانبه‌ر چه‌ند پۆستێكی حكوومی ده‌ده‌ن به پارتی و یه‌كێتی، ئه‌و جۆره بازرگانییه دیارترین جۆری بازرگانییه.
پارته‌كانی تریش هه‌مان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئاین هه‌یه و نه‌یانتوانیوه ئاین له‌و ململانێ سیاسییه به‌دوور بگرن، زۆرجار له ئیسلامییه‌كان خۆیان به ئیسلامیتر ده‌زانن، به‌رپرس هه‌یه به‌قه‌د ئیسلامییه‌ك سه‌ردانی ته‌كیه و خانه‌قا و مه‌لا ده‌كات، له‌و بهرپرسانهیش نییه كه سه‌روكاری له‌گه‌ڵ ئاین هه‌بێت.