كتێب به‌شێكی سه‌ره‌كی بوو له شارستانیی ئیسلامی، هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی ئیسلامی سه‌یر ده‌كه‌یت، سه‌دان كتێبی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نووسراوه، كتێبه‌كان جۆراوجۆرن، چه‌ند بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ناو مێژوو كتێبی جۆراوجۆر زیاتر ده‌بینی، كتێبخانه‌كان له‌و سه‌رده‌مه جۆراوجۆر بوون، چه‌ندان كتێبخانه‌ی گه‌وره هه‌بوون له شاره‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانایان كتێبخانه‌ی خۆیان هه‌بووه.
زانایانی كورد له رابردوو له‌گه‌ڵ كه‌می سه‌رچاوه، به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه خاوه‌ن كتێبخانه‌ی خۆیان بن و سوود له سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كان وه‌ربگرن، هه‌ندێك له‌و زانایانه نموونه‌ی به‌رزی فیكرن، فیكری زانایانی كورد له ناو مه‌زه‌وه جۆراوجۆره‌كانی ئاینی ئیسلام له هه‌ر شوێنێك بوون، جێده‌ستی خۆیان به جێهێشتووه، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می میتۆدێكی به‌هێزی خوێندن بووه.
له حوجره‌كان بۆ تێگه‌شتن له زمانی عه‌ره‌بی چه‌ندان كتێبیان ده‌خوێند، تا قووڵ ببنه‌وه له ئیسلام، ئه‌و زانستانه‌ی ده‌یانخوێند بریتی بوو له "نه‌حو، صڕف، به‌لاغه" كه سێ زانستی سه‌ره‌كی بوون و به وردی ده‌یانخوێند، پاشان ده‌ستیان ده‌كرد به خوێندنی زانسته‌كانی تر، له‌وانه "ته‌فسیر، فیقه، علم الكلام".
له‌ناو میتۆدی خوێندنی حوجره به‌شێكی سه‌ره‌كی هه‌یه كه تایبه‌ته به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كان، به‌تایبه‌ت زانسته‌كانی ئسوول و فیقه و مه‌نتیق و حیكمه‌ت، كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێسته خۆیان كردووه به شاره‌زا له ئیسلام به‌هه‌ر ناوێك بێت، شاره‌زاییان زۆر كه‌مه له‌و زانسته گرنگانه.
هه‌روه‌ها زانسته‌كانی بیركاری، فه‌له‌كناسی، كه به‌گوێره‌ی سه‌رده‌می خۆی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك خزمه‌تی به‌رچاوی ده‌كرد به شاره‌زایی كه‌سه‌كان له‌و بوارانه‌دا، ئینجا ئه‌وانه ده‌بوون به مه‌لا و مۆڵه‌تی زانستی‌یان پێ ده‌درا.
پێچه‌وانه‌ی زانایانی پێشوو، بانگخوازانی ئێسته خاوه‌ن ئه‌و پاشخانه نین، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری كتێبخانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و به‌ناو بانگخوازانه بكه‌ی، ده‌بینی جۆری كتێبه‌كانیان وه‌ك یه‌كن، بۆیه جۆری بیركردنه‌وه و ته‌نانه‌ت له شێوازی ده‌ربڕینیش هه‌ر یه‌ك شێوازن، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی سه‌رچاوه‌گه‌لێكی هاوبه‌ش.
زۆرجار به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانیان هاوبه‌شه، هه‌ندێك بابه‌ت باس ده‌كه‌ن دوور و نزیك له كۆمه‌ڵگه‌كان بوونیان نییه، یا هی سه‌رده‌مانێكی زۆر كۆنن، كه‌چی تا ئێسته‌یش ئه‌وان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
له هه‌ندێك بابه‌ت چه‌ندان كتێب به ناونیشانی جیاجیا هه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری ناوه‌ڕۆكیان بكرێت، هه‌موویان یه‌ك ناوه‌ڕۆكن، بۆیه به‌شی زۆری قسه‌كانیان له بازنه‌یه‌كی داخراو ده‌خولێنه‌وه، تا ئێسته ئه‌و جۆره كه‌سانه نه‌یانتوانیوه ئه‌و بازنه ته‌سكه‌ی بیركردنه‌وه جێ بهێڵن.
به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌گوترێت مه‌لا، ته‌نیا عه‌ره‌بییه‌كی ئاسایی ده‌زانن، دوور و نزیك شاره‌زاییان نییه له ورده‌كارییه زمانه‌وانییه‌كانی وه‌ك نه‌حو و صرف و به‌لاغه.
زانسته‌كانی تری وه‌ك "مه‌نتیق و علمی كلام و أصول الفقه و ئادابی به‌حس و مونازه‌ره" لای زۆرینه‌ی ئه‌و جۆره مه‌لا و بانگخوازه بوونی نییه، بۆیه له كاتی قسه‌كردن ره‌چاوی هیچ شتێك ناكه‌ن.
زمانی عه‌ره‌بی زمانی ورده‌كاریی واتا و وشه‌یه، زۆرجار وشه كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر ماناكه‌ی، كه‌سێك جیاوازی نێوان وشه‌ی (ئه‌كره‌م و كه‌روم) نه‌كات، له كاتێكدا هه‌ردووكیان یه‌ك ریشه‌ی زمانه‌وانییان هه‌یه، چۆن رێ به خۆی ده‌دات قسه له‌سه‌ر ئیسلام بكات و فه‌توای ئاینی بدات.
لێره‌وه جیاوازی نێوان واعیزێك و زانایه‌كی شاره‌زا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌سی زانا كه باس له بابه‌تێك ده‌كات، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه ده‌هێنێته‌وه كه زۆر به وردی تێی ده‌گات، له‌ڕێی ورده‌كارییه زمانه‌وانییه‌كان ده‌گات كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر واتا.
كورد له رابردوو و سه‌رده‌می نزیكیدا خاوه‌نی چه‌ندان زانای گه‌وره بووه، "شه‌مسه‌دینی شاره‌زووری" به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زانایانی بواری ته‌صه‌وف داده‌نرێت، خاوه‌نی كتێبی "رسائل الشجره الالهیه فی علوم الحقائق الربانیه" ئه‌و زانایه تا ئێسته‌یش له ناوه‌نده‌كانی بواری ئاینناسی له رۆژئاوا سه‌رچاوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه.
ئیبن ئاده‌می باڵه‌كی یه‌كێك بووه له گه‌وره زانایانی سه‌رده‌می خۆی، خاوه‌نی چه‌ندان كتێبی ناوازه بوو، یه‌كێك له كتێبه‌كانی (تمرین المقاصد) بوو كه له ڕۆژنامه‌ی ته‌رجومانی حه‌قیقه‌تی سه‌رده‌می عوسمانی باسی له تیۆرێكی ئیبن ئاده‌م كردووه له بواری ئه‌ندازه‌ی ماتماتیك، ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێی سه‌رنجی زانستخوازانی ئه‌وكات.
مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس تا ئێسته‌یش به كاریگه‌رترین زانا داده‌نرێت، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی گه‌وره‌ترین خزمه‌تی كورد و ئاینی ئیسلام كرد، له بواری ئاینی خاوه‌نی چه‌ندان كتێبه به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، له پاڵ ئه‌وه‌شدا كه‌م زانای ئێسته‌ی به‌غدا هه‌یه له به‌رده‌ستی ئه‌و فێری زانسته ئیسلامییه‌كان نه‌بووبێت.
له پاڵ ئه‌و كارانه‌ی، مامۆستا هه‌میشه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی دیوانی شاعیرانی كورد بوو، به‌مه‌ش له لێكدانه‌وه‌ی شیعری كوردی رێبازێكی تازه‌ی داهێنا، دیارترین ئه‌و كارانه‌ی له‌سه‌ر دیوانی شاعیرانی كورد ئه‌نجامی دا، "دیوانی مه‌وله‌وی، نالی، مه‌حوی و سالم" كاری له‌سه‌ر كردوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند كارێكی تری كردووه له‌سه‌ر مه‌وله‌ویی شاعیر وه‌ك "شه‌رحی عه‌قیده‌ی مه‌ڕزیه" و"الوسیله فی شرح الفچیله".
كاریگه‌ری ئه‌و زانایانه له كاریگه‌ریی پاشخانه مه‌عریفییه‌كه‌یان سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، به‌ڵام دۆخی ئێسته‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌گوترێت "مه‌لا" و ئه‌وانه‌شی خۆیان به "بانگخواز" ناساندووه، به گوێگرتن له وتاره‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفییان زۆر لاوازه. ئه‌و جۆره سه‌رچاوانه‌ی كه زۆرتر پشتی پێ ده‌به‌سترێت، كتێبی وتاری ئاماده‌كراوه، بۆیه وتارێكی كرچوكاڵ پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه ده‌كات.
وه‌عز و كتێبی كوردی
له‌و ساڵانه‌ی دوایی زۆرترین كتێبی ئاینی كراوه به كوردی، به‌شێك له‌وانه‌ی بوون به واعیز سه‌رچاوه‌یان ئه‌و كتێبه كوردییانه‌یه، له‌و كتێبه كوردییانه‌یش هه‌ندێكیان وتاری ئاماده‌كراون، وتاره ئاماده‌كراوه‌كان ئه‌و كه‌سانه ده‌یكڕن كه واعیزن، كتێبی وتار هه‌یه له‌گه‌ڵ كتێبێكی تری بوارێكی ئاینی به‌یه‌ك ساڵ چاپ كراوه، سه‌یر ده‌كه‌ی كتێبی وتاره‌كه زۆر زووتر ته‌واو بووه له چاو كتێبه‌كه‌ی تر.
كه‌سێك ئه‌گه‌ر زۆرترین كتێبی ئاینی به زمانی كوردی بخوێنێته‌وه، نابێته شاره‌زای ورده‌كارییه‌كانی ئاین، ده‌توانێ شاره‌زا بێت، به‌ڵام هی ئه‌وه نییه ببێت به گوتاربێژ، چونكه وه‌ك ئه‌وه نییه زمانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌و ئاینه شاره‌زا بێت، ئه‌و كه‌سه ده‌كرێت بۆ خۆی له هه‌ندێك هێڵی گشتی شاره‌زا بێت، به‌ڵام ناتوانێ بچێته ناو ورده‌كارییه‌كان.
ئه‌مه وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌یه كه بچێت وه‌رگێڕدراوه‌كانی شكسپیر، یان ئه‌فلاتوون، یان هه‌ر فه‌یله‌سووفێكی تر بخوێنێته‌وه، وه‌ك كه‌سێكی زۆر شاره‌زا قسه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌یله‌سووفانه بكات، له كاتێكدا ئه‌و ته‌نیا لایه‌نێكی كه‌می فیكری ئه‌وانی خوێندووه‌ته‌وه، چونكه هه‌ندێ ورده‌كاریی فیكر هه‌ن له په‌نای ورده‌كارییه‌كانی زماندان، كه‌سێك زۆر شاره‌زا نه‌بێت له‌و زمانه، ناتوانێ په‌ی به‌و مانا شاراوانه ببات.