یه‌كێك له سته‌مه‌كانی مرۆڤ له خۆی و ده‌وروبه‌ری، بریتییه له هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك، به‌ڵام نه‌توانێ هه‌ڵیبگرێت، پێشی وایه زۆر شاره‌زایه و له جێبه‌جێكردنیشی زۆر دانایه. بۆیه خوای گه‌وره كاتێك په‌یامی خۆی ده‌خاته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی و كێوه‌كان هه‌ڵیبگرن، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه و ههڵیناگرن، له شوێنی ئه‌وان مرۆڤ هه‌ڵیده‌گرێت، دواتر خوای گه‌وره ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مرۆڤ سته‌می له خۆی كردووه، داهاتووی خۆی نازانێت، كه‌واته پێویسته مرۆڤ هه‌وڵ بدات ئه‌و كاره‌ی ده‌ستی بۆ ده‌بات بزانێ تا چه‌ند شاره‌زایی لێی هه‌یه، تا چه‌ند ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌كی جوان جێبه‌جێی بكات، بواره‌كه چه‌ند گرنگ بێت، ده‌بێ ئه‌وه‌نده زیاتر لێی ورد ببێته‌وه.
په‌روه‌رده یه‌كێكه له بواره زۆر گرنگه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ركی په‌روه‌رده‌ی گشتی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، ده‌بێ شاره‌زاییه‌كی باشی له‌و بواره هه‌بێت، چونكه مامه‌ڵه‌كردنی مرۆڤه‌كان به‌شێكی پێوه‌ندی به‌و په‌روه‌رده‌یه هه‌یه كه كراوه، هه‌ركات مرۆڤ په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان كرا، مامه‌ڵه‌ی جوان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری.
بۆیه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به په‌روه‌رده‌كردن، ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن ئه‌و كه‌سانه دواتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌ن، خراپ ته‌فسیركردنی هه‌ر چه‌مكێك راسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا، به پێچه‌وانه‌یشه‌وه ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان نه‌كرابێت، ناتوانێ مامه‌ڵه‌یه‌كی جوان بكات.
كه‌واته ئه‌و كه‌سه‌ی قسه بۆ خه‌ڵك ده‌كات، ده‌یه‌وێ خه‌ڵك په‌روه‌رده بكات، پێویسته خۆی په‌روه‌رده‌یه‌كی باش كرابێت، شاره‌زایه‌كی زۆرباشی هه‌بێت له په‌روه‌رده، له‌گه‌ڵ شاره‌زایی له په‌روه‌رده، پێویسته ئاگاداری میكانیزمی په‌روه‌رده‌كردنی تاك بێت تا بتوانێ به جوانترین شێوه خه‌ڵك په‌روه‌رده بكات.
له وڵاتانی ئیسلامی بۆ په‌روه‌رده‌كردن ئه‌وه‌نده‌ی پشت به گوێگرتن له بانگخوازان ده‌به‌سترێت، ئه‌وه‌نده گوێ له په‌روه‌رده‌كاری راسته‌قینه ناگیرێت.
به‌گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له خۆیان ناوه بانگخواز، وه‌ك په‌روه‌رده‌كارێك قسه بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌مترین مه‌رجی په‌روه‌رده‌ییان تێدایه. چونكه ئه‌وانه‌ی به ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردن هه‌ڵده‌ستن، پێویسته كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگ هه‌یه تێیاندا بێت، كه زۆرجار بانگخوازان ئه‌و مه‌رجه سهرهكییانهیان تێدا نییه.
ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵك په‌روه‌رده ده‌كات، ده‌بێ بزانێت ئه‌وانه‌ی قسه‌یان بۆ ده‌كه‌ن، چ گرفتێكیان هه‌یه، له چ روویه‌كه‌وه كه‌موكوڕییان هه‌یه، زۆرجار بانگخواز له نوێژی هه‌ینی باسی گوناحی ئاماده‌نه‌بوون له نوێژی هه‌ینی ده‌كه‌ن، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی قسه‌یان بۆ ده‌كات، مه‌گه‌ر كه‌سانێكی زۆركه‌م نه‌بێت، به‌هۆی عوزرێكه‌وه كه‌مترین جار هه‌ینییان له ده‌ست چووبێت، ئه‌گه‌رنا هه‌موو هه‌ینییه‌ك به‌بێ دواكه‌وتن ئاماده‌ی نوێژی هه‌ینی ده‌بن. له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی چووه‌ته ئه‌و هه‌ینییه سوودێكی وای نه‌دیوه، به‌ڵكو له بری ئه‌و جۆره گوتاره ده‌بوو وتارێكی تر بدات كه پێویستی كۆمه‌ڵگه‌یه، گرفتی رۆژگاره، له بابه‌ته‌كانی تری كه راسته‌وخۆش پێوه‌ندییان به گرفته په‌روه‌رده‌ییه‌كان هه‌یه، بانگخوازان به‌هه‌مان جۆر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌ركی په‌روه‌رده‌یی له ده‌روونی مرۆڤه‌كان تێبگات، خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت له زمانی جه‌سته، ناخی مرۆڤه‌كان بخوێنێته‌وه، چونكه تێگه‌یشتن له ناخی مرۆڤ یه‌كێكه له پێویستییه‌كانی كه‌سی په‌روه‌رده‌كار، ئه‌وه شاره‌زاییه‌ش به خوێندنه‌وه‌ی كتێبه ده‌روونزانی و كۆمه‌ڵناسییه‌كان به‌ده‌ست دێت، به به‌شداریكردن له خولی ده‌روونزانی ده‌بێت، به‌شی زۆری بانگخوازان كه‌مترین سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كتێبانه هه‌یه، هه‌ندێك بانگخواز هه‌یه بڕواشی پێی نییه، به زانستێكی زۆر بێ كه‌ڵكی ده‌زانێت.
به‌هۆی زۆربوونی سه‌رچاوه‌كانی وه‌رگرتن ئه‌و كه‌سه‌ی به كاری په‌روه‌رده‌یی هه‌ڵده‌ستێت، پێویستی به قوڵبوونه‌وه‌ی زۆره له بابه‌تی په‌روه‌رده، ئه‌گه‌ر جاران تاكی كۆمه‌ڵگه یه‌ك دوو سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی هه‌بووبێت، ئێسته زۆرترین سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی له به‌رده‌سته، له زۆرترین لاوه ئاراسته ده‌كرێت، بۆیه ناكرێ كه‌سێك هه‌ر ته‌نیا چه‌ند كتێبێكی ئاینی خوێندووه‌ته‌وه، ناوی له خۆی ناوه بانگخواز، ده‌ست بكات به ئاراسته‌كردنی خه‌ڵك و پێی وابێت خه‌ڵك په‌روه‌رده ده‌كات، ئیتر وا بزانێ زه‌مه‌نی زووه، خه‌ڵك هه‌مووی گوێی بۆ مه‌لایه‌ك شل كردووه، هه‌رچی بیڵێت: یه‌كسه‌ر وه‌ریده‌گرن، ئه‌وا ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكات، زۆر قسه‌ی لاواز و نازانستی ده‌بن.
زۆرجار ئه‌وانه‌ی وه‌ك بانگخواز ده‌یانه‌وێ په‌روه‌رده‌ی خه‌ڵك بكه‌ن، پشت به بانگخوازانی ده‌ره‌وه ده‌به‌ستن، به تایبه‌ت هه‌ندێك له بانگخوازانی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵگری گوتارێكن، ئه‌و گوتاره زاده‌ی گرفتی كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆیانه، نه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر، بۆ نموونه: كاتێك كه‌سێكی سه‌له‌فی نامیلكه‌یه‌كی سعوودی وه‌رده‌گێڕێته سه‌ر زمانی كوردی، باسی حه‌رامی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ده‌كات بۆ ژن، ئه‌وه رێك كۆپیكردنی نامۆیی وڵاتێكی تره به ناوی ئاین.
نامۆیه چونكه له رابردوو كوردستان كه‌س به خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه بڵێ نابێ ژن ئۆتۆمبێل لێبخورێت، ئینجا به كۆمه‌ڵێك پاساوی زۆر لاواز رێگری له لێخورینی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن. ئه‌و جۆره بانگخوازه ئه‌گه‌ر تۆزێك شاره‌زایی له كۆمه‌ڵگه هه‌بووایه، ئه‌وه‌نده به متمانه‌وه نه‌یده‌گوت: مادام فڵان زانای سعوودیی فه‌توای داوه حه‌رامه، كه‌واته حه‌رامه.
له په‌روه‌رده‌دا شكانه‌وه نییه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك له‌وانه‌ی به‌ناوی بانگخوازییه‌وه قسه ده‌كه‌ن، خه‌ڵك سه‌زه‌نشت ده‌كه‌ن و ده‌شكێنه‌وه، له‌وه‌ش خراپتر وایان له خه‌ڵك كردووه متمانه‌ی نه‌مێنێت، زۆرجار هه‌ندێك رووداوی زۆر ناخۆش هه‌ن كه جێی باسكردن نین له‌ناو خه‌ڵك، ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی متمانه به یه‌كتر به‌تایبه‌ت له‌ناو خێزان، هه‌ندێك جاریش به‌هۆی باسكردنی خه‌ڵكێك كه‌ڵكی خراپی لێ وه‌رده‌گرێت و ئه‌نجامی ده‌دات.
كاتێك كه‌سێك گرفتێكی هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ر په‌نای بردووه‌ته به‌ر بانگخوازێك، به‌ڵام رۆژی دوایی بانگخوازه‌كه له‌سه‌ر تیڤی ده‌یكات به نموونه‌ی ناو بابه‌تی وتاره‌كه‌ی، ئه‌و جۆره باسكردنه له كوێی په‌روه‌رده جێی ده‌بێته‌وه، هه‌ندێك جاریش ئه‌و كه‌سه‌ی خراپه‌كه‌ی كردووه دوور نییه به‌هۆی وتاری ئه‌و بانگخوازه‌وه خراپه‌كه‌ی ئاشكرا بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه قسه گوتن به به‌رانبه‌ر بووه‌ته پێشه‌ی هه‌ندێك بانگخواز، به‌بێ ره‌چاوكردنی پێگه‌ی خۆی، هه‌ندێك قسه ده‌كه‌ن له كه‌سێك ناوه‌شێته‌وه ناوی له‌خۆی ناوه بانگخواز، ئه‌و كه‌سه‌ی په‌روه‌رده‌ی خه‌ڵك ده‌كات نابێ دوور و نزیك هیچ وشه‌یه‌كی ناشیرنی به‌سه‌ر زماندا بێت، به‌ڵكو ده‌بێ زۆر به وردی ئاگاداری گوفتاره‌كانی بێت، چونكه به‌شێكی زۆری خه‌ڵك چاوی له ده‌می ئه‌وه، بۆیه كاتێك قسه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌كات، خه‌ڵكێكی تر چاوی لێ ده‌كه‌ن. پێشی بڵێی: كارێكی خراپه، یه‌كسه‌ر پێت ده‌ڵێ: ئه‌ی بۆ فڵان مامۆستا وایگوت.
گرفتێكی تری بانگخوازه‌كان ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی كات له وتاره‌كانیان وه‌ڵامی پرسیاری گوێگر ناده‌نه‌وه، ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه پرسیاری لێ كراوه، ئه‌و وه‌ڵامی ناداته‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كاتێك كه‌سێك گوێ له قسه‌ی بانگخوازێك ده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ندێك وه‌ڵامی ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام زۆربه‌ی بانگخواز كه‌مترین وه‌ڵامیان پێیه له‌ناو وتاره‌كاندا، چونكه له بنچینه‌وه وتاره‌كه‌یان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێك نییه، وتاره‌كانیش ئه‌وه‌نده‌ی هێنان و بردنی بابه‌ته، ئه‌وه‌نده ده‌ست خستنه‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان نییه.