نووسین و قسه‌كردن به‌ناوی خه‌ڵك بووه به سیمایه‌كی دیار له‌ناو رۆشنبیریی كوردی، ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی گوتن و نووسین به‌رده‌وام له دووباره‌بوونه‌وه‌دایه. خه‌ڵك رۆژانه لێره‌وله‌وێ قسه به‌ناوی خه‌ڵكێكی تره‌وه ده‌كه‌ن كه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، زۆرجار سه‌رچاوه‌ی قسه‌كان كتێبێكی بێ سه‌رچاوه‌یه، یان تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تین، زۆربه‌ی جاریش نووسینه‌كان كه به‌ناوی خه‌ڵكه‌وه ده‌كرێن، به‌ناوی كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كانه‌وه‌یه.
لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه كه زۆرترین قسه‌یان به‌ناو كراوه، كاتێك قسه‌یه‌ك به ناوی كه‌سێكه‌وه كراوه، پێویسته ئه‌و قسه‌یه له خاوه‌ن قسه خۆی وه‌ربگیرێت، به نووسراو یان بیستراو بێت.
مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه
مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه كه ناوێكی دره‌وشاوه‌ی ئاسمانی ئاینی و رۆشنبیریی كوردییه، قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م زانایه قسه‌كردنه له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك له مه‌عریفه، له‌و ساڵانه‌ی دوایی چه‌ندان كتێب له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی فكری ئه‌م پیاوه نووسراون، به‌شێك له‌و كتێبانه نامه‌ی ماسته‌رن، به‌داخه‌وه ئه‌وانیش وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه مافی ئه‌م كه‌سایه‌تییه بده‌ن.
یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی چاپ كراون، كتێبێكی دووبه‌رگی نووسه‌ر هاوكار عه‌بدوڵا‌یه، كتێبه‌كه له دوو به‌رگ و به دوو ناوی جیاوازه، به‌رگی یه‌كه‌م به‌ناوی "دین و جیهانبینی مه‌لای گه‌وره"، به‌رگی دووه‌میش به‌ناوی "ژیان و ئه‌زموونی مه‌لای گه‌وره"، نووسه‌ر نووسیویه‌تی: ماوه‌ی پێنج ساڵ سه‌رقاڵی ئه‌م كتێبه بووم، ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆره، به‌ڵام خاڵێكی سه‌ره‌كی ئه‌و كتێبه پشتگوێخستنی سه‌رچاوه‌یه.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌شێكی ژیانی مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه، باشترین سه‌رچاوه كه‌سانی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی، له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌یشدا مه‌سعوود محه‌مه‌د باشترین كه‌سه.
مه‌سعوود محه‌مه‌د چ وه‌ك نووسه‌ر و چ وه‌ك كوڕی مه‌لای گه‌وره، تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی مه‌لای گه‌وره، له دیمانه‌كانیشیدا له زۆر جێ ئاماژه‌ی به ژیانی مه‌سعوود محه‌مه‌د داوه، به‌ڵام نووسه‌ری كتێب وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه ژیانی مه‌لای گه‌وره له دیدی مه‌سعوود محه‌مه‌د بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی دووه‌م بۆ ژیانی مه‌لای گه‌وره، بیره‌وه‌رییه‌كانی مامۆستا عه‌بدولمه‌جید نووره‌دین جه‌لی زاده‌یه، عه‌بدولمه‌جید به ته‌مه‌ن له مه‌سعوود محه‌مه‌د گه‌وره‌تر بووه، له یاداشته‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت زۆر تێكه‌ڵ بوونه، ئه‌و به‌شه‌ی باسی مه‌لای گه‌وره ده‌كات تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر زانیاریی باشی تێدایه پێوه‌ست به مه‌لای گه‌وره.
ئه‌گه‌ر باسی دیدگه‌ی مه‌لای گه‌وره بكه‌ین، ته‌فسیره‌كه‌ی باشترین سه‌رچاوه‌یه، جگه له‌وه‌ی له ته‌فسیره‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێك وێستگه‌ی ژیانی تۆمار كردووه، له هه‌ندێك شوێندا به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌و قسانه ده‌داته‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌وه كراون، نووسه‌ر ته‌فسیره‌كه‌ی خوێندووه‌ته‌وه، هه‌ندێك شتی لێ گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه نووسه‌ر وه‌ك پێویست بۆ ژیانه‌كه‌ی سوودی له ته‌فسیره‌كه‌ی مه‌لای گه‌وره وه‌رنه‌گرتووه، له‌بری ئه‌وه پشتی به هه‌ندێك سه‌رچاوه به‌ستووه به هه‌ندێك قسه‌ی بێ بنه‌ما كه شتی وای تێدایه، مه‌لای گه‌وره خۆی ره‌تی ده‌كاته‌وه، بۆ نموونه له ته‌فسیری ئایه‌تی (ۆإِژَا رَأَوْا تِجَارَه‌ً) كه ئایه‌تی 11ی سووڕه‌تی جومعه‌یه، ئه‌و چیرۆكه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه به‌ناوی ئه‌و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
مه‌لای گه‌وره ده‌ڵێت "قسمێ له ئه‌هلی ئیمان ئه‌ڵێن: قورئان هه‌موو شتی تێدایه، به‌و ئه‌واخیره قسه‌یه‌كیان به زوبانی من هه‌ڵبه‌ست، یه‌كێ له ئینگلیزان حاكمی سیاسی ڕانیه، ناو (كۆك) گۆیا ڕۆژێ دێته لای من له‌سه‌ر پا ڕاده‌وه‌ستی، ئه‌ڵێ: ئێوه ئه‌ڵێن هه‌موو شت له قورئانێدایه، ئایا ئه‌وه‌ی تیایه كه من لای تۆ ڕاوه‌ستم؟ گۆیا منیش ئه‌ڵێم: به‌ڵێ ئه‌و جومله‌ی (وتركوك قائما) ئه‌خوونمه‌وه، زۆر حیره‌ت ئه‌یگرێ! حه‌ققه‌ن ئه‌مه ئیفتیرایه، ته‌حریفه، له من ناوه‌شێته‌وه. پاشی به‌ینێ له مجله‌ی العالم الاسلامی له مه‌قاله‌ی بهجه الاپریم دیت، ئه‌ویش نه‌قلی ماجه‌رایه وای ئه‌كرد، ئه‌مما پێی ڕازی نه‌بوو، به‌هجه‌تیش وه‌كی ئێمه ئینكاری ئه‌و ده‌عوایه عامه ئه‌كا، ئه‌گه‌ر به‌و ته‌رزه‌ی به‌عزێ ئیدیعای ئه‌كه‌ن، فه‌رقی ده‌لاله‌ت و ته‌تبیق ناكه‌ن. ئه‌توانین بڵێین ڤرب زید هه‌موو عیلمی عاله‌می تیایه!".
نووسه‌ر له شوێنی تر دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ فاڕووق كوڕی مه‌لای گه‌وره كردووه، له‌و دیمانه‌یه فاڕووق نمونه‌یه‌ك دێنێته‌وه له شیعر، به‌بێ دووپاتكردنه‌وه له شیعره‌كه، یه‌كسه‌ر هاتووه شیعره‌كه‌ی داناوه‌ته‌وه، كاتێك فاڕووق شیعری:
حاجی كاك ئه‌وڵا له ئاده‌م فیلتره
با وجودی مه‌رته‌به‌ی پێغه‌مبه‌ری
ئه‌و به‌سه‌د شه‌یتان له كۆیه ده‌رنه‌چوو
ئه‌و به‌شه‌یتانێ له جه‌نه‌ت ده‌رپه‌ڕی.
ئه‌م شیعره له بنچینه‌وه شیعری شێخ ره‌زای تاڵه‌بانییه، كه‌چی كاك فاڕووق هاتووه داوێتییه پاڵ حاجی قادر، ده‌بوو نووسه‌ری كتێب بگه‌ڕێته‌وه بۆ دیوانی حاجی قادر، ئایه ده‌قی شیعره‌كه ته‌واوه یان له‌نگی تێدایه، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی شیعر به‌له‌به‌ری ده‌ڵێت، زۆرجار تووشی گۆڕینی وشه ده‌بێت، چونكه هه‌ندێك به حاجی مه‌لا عه‌بدوڵای ده‌ڵێن1، هه‌ندێك به حاجی كاك ئه‌وڵای ده‌ڵێن.
نموونه‌یه‌كی تر، باس له دیداری نێوان عه‌لی ته‌نتاوی و مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه ده‌كات، دیسان نووسه‌ر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر سه‌رچاوه‌ی بڕواپێكراو، نووسه‌ر نموونه دێنێته‌وه كه مه‌لای گه‌وره و عه‌لی ته‌نتاوی یه‌كتریان بینیوه، نووسه‌ر ده‌ڵێ: له‌م زانیارییه دوودڵ بووم، به‌ڵام كاتێك دیتم مامۆستا عه‌زیزی مه‌لای ره‌ش باسی هاتنی عه‌لی ته‌نتاوی ده‌كات بۆ هه‌ولێر، من ئه‌و گومانه‌م نه‌ما، لێره نووسه‌ر كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی تر. عه‌زیزی مه‌لای ره‌ش باسی دیداری مه‌لای گه‌وره و عه‌لی ته‌نتاوی نه‌كردووه، به‌ڵكو ته‌نیا گوتوویه‌تی هاتووه بۆ هه‌ولێر، نه‌ك شتێكی تر، ئینجا ده‌بوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ یاداشته‌كانی شێخ عه‌لی ته‌نتاوی، كاتێك سه‌یری یاداشته‌كانی عه‌لی ته‌نتاوی ده‌كه‌ی، باسی گه‌شتی خۆی و شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاوی محه‌مه‌د مه‌حموود سه‌واف ده‌كات بۆ هه‌ولێر، باسی شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاوی ده‌كات كه به كوردی قسه‌ی كردووه، ناوی هیچ زانایه‌كی كوردی نه‌هێناوه دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دابێت.
جگه له‌مه‌ش، ئه‌گه‌ر مه‌لای گه‌وره و عه‌لی ته‌نتاوی یه‌كتریان ببینیایه، مه‌لای گه‌وره باسی ده‌كرد، چونكه مه‌لای گه‌وره له ته‌فسیره‌كه‌ی ناوی زۆر زانای هێناوه كه دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داون و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردوون2.
یه‌كێكی تر له‌و نووسینانه‌ی نووسه‌ر به‌سه‌ری نه‌كردووه، كتێبه‌كه‌ی مه‌لای ڕه‌ش بووه، كتێبێكی عه‌زیزی مه‌لای ره‌ش، له‌م نووسینه‌ش باسی مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه‌ی كردووه.
دیاره سه‌رچاوه زۆرن له‌سه‌ر مه‌لای گه‌وره، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و سه‌رچاوانه كه راسته‌وخۆ پێوه‌ندیان به مه‌لای گه‌وره‌وه هه‌یه، پێویست بوو نووسه‌ر زیاتر هه‌وڵ بدات سوودیان لێ وه‌ربگرێ3.
مام جه‌لال
هه‌ندێك جار خه‌ڵك قسه‌كان دووبار ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ر جاره‌ی به‌ناوی كه‌سێك به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خوێندبێیته‌وه. له كتێبی "كوردستان و ئیمپریالیزم"دا قسه‌یه‌ك هاتووه گوایه گوتوویه‌تی قورئانه‌كان به حوشتر ده‌نێرینه‌وه بۆ عه‌ره‌بان، با كه‌ری كوردان ماندوو نه‌بن، ئه‌و قسه‌یه به‌ناوی نه‌وشیروان مسته‌فایه، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم ئه‌و قسه‌یه له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو نییه ته‌نیا قسه‌ی سه‌رزارانه.
ده‌قی ئه‌و قسه‌یه به زمانی عه‌ره‌بیش به جۆرێكی هاتووه كه ده‌ڵێت: كه‌ی قورئانه‌كان بۆ محه‌مه‌د ره‌وانه بكه‌ینه‌وه به حوشتره گه‌ڕه‌كان.5
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم
نمونه‌یه‌كی تر كه له زاری چه‌ند كه‌سێكی جیاوازم بیستووه، كاكه حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم كه كاتی خۆی كتێبێكی نووسیوه به‌ناوی "یادی 100 ساڵه‌ی لینینی مه‌زن"، زۆرجار گوێم لێ ده‌بوو ده‌یانگوت ئه‌م كتێبه‌ی له دژی كتێبێكی (ژیانی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن)ی خوالێخۆشبوو شێخ عه‌زیزی پاره‌زانی نووسیوه، جارێك له یه‌كێك له سه‌ردانه‌كانم بۆ لای قسه‌وباس هات، پێم گوت مامۆستا بۆ یاداشته‌كانت نانووسییه‌وه، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری بووه له ژیانی فكریت، سه‌ره‌تا به مه‌لایه‌تی و دوایی به شیوعێتی، كوڕی پیاوێكی گه‌وره‌ی، خه‌ڵك قسه‌ت زۆر به‌ناوه‌وه ده‌كات.
گوتم مامۆستا با من نموونه‌یه‌كت بده‌مێ له‌و قسانه، تۆ كتێبێكت هه‌یه به‌ناو گوایه له دژی فڵانه كتێبی ژیانی پێغه‌مبه‌ر نووسراوه. كاكه حه‌مه وه‌ك بڵێی به‌م قسه‌یه تاسا، گوتی: خوا شاهیده ئه‌و كتێبه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌و كتێبه‌وه نییه، من هیچ كات ئاماده نه‌بوومه و ئاماده‌ش نیم به‌رانبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر وا بڵێم، چونكه من پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د به پێغه‌مبه‌ر ده‌زانم.
1ــ بڕوانه: ته‌فسیری كوردی له كه‌لامه‌ندی خواوه‌ندی 10/113. هاوكار عه‌بدوڵا له به‌رگی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه: 187 ئه‌و باسه‌ی هێناوه.
2ــ بڕوانه: ژكریات شیخ علی تنتاوی به‌رگی پێنجه‌م دار إبن حزم، چاپی پێنجه‌م، لاپه‌ڕه: 228.
3 ــ بڕوانه: دیوانی شێخ ره‌زایی تاڵه‌بانی ده‌زگه‌ی ئاراس چاپی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه: 137
4ــ بڕوانه: مه‌لای ره‌ش نووسینی عه‌زیزی مه‌لای ره‌ش چاپی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه: 15.
5ــ وا محمداه إن شانئك هو الأبتر، دار العفانی چاپی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه: 425. ئه‌و گوته‌یه به كوردیش له كتێبی "كوردستان و ئیمپریالیزم"دا هاتووه.