زه‌وتكردن هه‌ر ئه‌وه نییه موڵكی كه‌سێكی تر داگیر بكه‌ی و بیكه‌یت به‌ناوی خۆته‌وه، زۆرجار هه‌ندێك شت هه‌ن به ناو موڵكی كه‌سێكی دیاریكراوه، به‌ڵام به ناوهڕۆك ده‌بێته موڵكی گشتی، چونكه دواجار ئه‌و كاره بۆ خه‌ڵك كراوه، به‌ڵام ده‌بینی كه‌سێك ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و زه‌وتی كردووه.
ئه‌و جۆره زهوتكردنه زۆرجار ده‌كه‌وێته دوای مردنی كه‌سه‌كان، زۆرجار ئه‌و كه‌سانه خۆیان به‌شێكی سه‌ره‌كی بوونه له پرۆسه‌ی زه‌وتكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌رفه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌یان هه‌بووه و بڵاویان نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌و زه‌وتكردنی فیكره، فیكریش به‌شێكه له موڵكی گشتی.
هه‌ندێك جار نووسه‌ران ئاماده نین له سه‌رده‌می خۆیاندا به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه، به‌وه‌ش به‌شێكی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی نووسه‌ر خۆی كه به كۆمه‌ڵێك پاساو به‌رهه‌مه‌كه‌ی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك جار نووسه‌ر خۆی به‌رپرسیار نییه، چونكه زۆرجاریش ئه‌وه‌ی نووسراوه له سه‌رده‌مێك نووسراوه چاپكردن زۆر ئه‌سته‌م بووه، هه‌موو كه‌سێك نه‌یتوانیوه نووسینی خۆی چاپ بكات.
هه‌ندێك نووسینیش هه‌ن بۆ سه‌رده‌مانێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چاپخانه هێشتا نه‌هاتبووه ئه‌و وڵاته، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، زه‌وتكردنی ئه‌و نووسینانه و چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و نووسینه دیارانه‌ن تا ئێسته چاپ نه‌كراون و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، مه‌ترسییه‌كه لێره‌دایه كه هه‌ندێك جار به‌هۆی چاپ نه‌كردنیان، ئه‌و ده‌ستنووسانه له‌ناو چوون.
دیوانی شاعیرانی كورد
كورد فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه له شیعر، كه‌م شاری كوردستان هه‌یه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك شاعیری ناودار نه‌بێت، به‌ڵام تا ئێسته ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه. ره‌نگه بڵێم هیچ گه‌لێك وه‌ك كورد بێخه‌م نییه له خزمه‌تكردنی كه‌سایه‌تییه‌كانی خۆی، به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی كوردیان كردووه، خزمه‌ته‌كه‌یان وه‌ك پێویست نه‌گه‌یشتووه‌ته شوێنی خۆی و نه‌توانراوه بخرێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر تا سوودی لێ وه‌ربگرن، هه‌ندێكیشیان كه خزمه‌ت كراون، خزمه‌ته‌كه‌یان زۆر دره‌نگ كه‌وتووه و له كاتی خۆیدا نه‌بووه، له كاتێكدا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به كوردی نووسراون، سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمانی كوردی.
له بواری شیعردا ده‌یان شاعیری كورد هه‌ن تا ئێسته دیوانه‌كانیان له دووتوێی ده‌ستنووسدا ماونه‌ته‌وه و وه‌ك پێویست ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر به‌ده‌ستنووسی ماونه‌ته‌وه كه ئێمه لێره چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو.
موخلیسی شاعیر
موخلیسی شاعیر ناوی مه‌لا خه‌لیلی دووسه‌ره‌یه، وه‌ك هاوڕێكانی ده‌گێڕنه‌وه موخلیس یه‌كێك بووه له شاعیره دڵته‌ڕه‌كان، كه‌سایه‌تییه‌كی خۆش مه‌شره‌ب بووه، له بواری ئاینیدا زانایه‌كی شاره‌زا بووه، یه‌كه‌مجار نازناوی شیعریی "وافی" بووه، دواتر له‌سه‌ر داوای شێخ مسته‌فای نه‌قشبه‌ندی نازناوی شیعریی گۆڕیوه بۆ "موخلیس". كه‌سێكی شاره‌زا بووه له زانسته ئیسلامییه‌كان، كۆمه‌ڵێك ده‌ستنووسی له‌دوا به‌جێ ماوه، دیوانێكی شیعریی هه‌یه و پڕ له وشه‌ی كوردیی جوانه، به‌ڵام تا ئێسته دیوانه‌كه‌ی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، جگه له هه‌ندێك شیعر له دیوانه‌كه‌ی به‌ناوی "به‌شێك له دیوانی باغی لاوان".
مایه‌ی نیگه‌رانییه شاعیرێكی دیاری وه‌ك "موخلیس" تا ئێسته دیوانه‌كه‌ی چاپ نه‌كرابێت، لێره‌دا نموونه‌یه‌كی شیعریی "موخلیس" بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێت:
لهب شـــهكهر من تهزكهرهم رۆژی ئه‌زه‌ل وه‌رگرتووه
بۆچـــــــــی ئه‌مڕۆكه بیتاقهم ناده‌یێ؟ چم كردووه
مهتلهبت گه‌ر ڕیشوهته فه‌رموو ئه‌فه‌ندم چت ئه‌وێ
مال و ئه‌ولاد و سه‌ری من وا له پێش ده‌ستی تووه
وانه‌كه‌ی ئه‌مما ڕه‌قیب له‌م مه‌سئه‌له ده‌خلی هه‌بی
چونكه زوڵم و مـــــــهكری هه‌روه‌ك ئاغهواتان فێر بووه
نه‌قدی ڕوحی من له‌من وه‌رئه‌گرێ بۆ تۆ خۆی ئه‌خوا
قه‌ندی لێوی تووشی گه‌ر وه‌رگرتبێ وای كردووه
دڵ كه‌وا مه‌ئلووفی چاكه‌ی وه‌سڵی تۆیه بهینێكه
چایه‌چی و چایه‌ی نه‌دیوه سه‌بر و ئارامی چووه
هه‌رچی مه‌ئمووری ئیداره‌ی حوسنی تۆیه یه‌ك به‌یه‌ك
گه‌ر بكه‌ی كه‌شفی ده‌زانی هه‌ر كه خائین ده‌رچووه
تۆ كه‌وا سوڵتانی شاهم مه‌یلی زوڵمت گه‌ر نه‌بی
ده‌فعه‌یێ پرسیار ئه‌كه‌ی ڕه‌عیه‌ت كه‌وا حاڵی كووه
سه‌یری ئه‌م گورگانهكه ئه‌م عاشقانه چۆن ئه‌خۆن
بێ خه‌به‌ر ماوه ئه‌میرم مه‌سته یاخۆ نوستووه
شاری تۆیه عاسیمه بۆ شاری مهعشووقانی تر
عاصیمه جێی عه‌دله جا ناز و زوڵمی كه‌ی تێدا بووه
گه‌ر مسوڵمانن به‌فه‌خری ئهنبیاتان سوند ئه‌ده‌م
گه‌ر نهسارانه به‌عیسا كه‌ی دیانه‌ت وابووه
وایه عیشقی دڵبه‌ران ده‌خلی به‌سه‌ر دیندا نییه
خۆ تو و ویجدانتان ته‌ماشاكه‌ن چمان لێ هاتووه
ئه‌ی خودا هاواره هه‌ر خۆت زوو به هاوارمان وه‌ره
گه‌ر ئه‌توو لوتفێ نه‌كه‌ی ده‌سمان له روحمان شوشتووه
مه‌سئه‌له‌ی ته‌موینی عیشقت غه‌دری زۆر تێدا هه‌یه
چه‌ند كه‌سی وه‌ك (موخلیس)ی حه‌قداری مه‌حرووم كردووه1.
د. عه‌بدوڵا نه‌قشبه‌ندی
یه‌كێكی تر له‌وانه‌ی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ناوازه‌یه، د. عه‌بدوڵا نه‌قشبه‌ندی، یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كان، ئه‌ندامی كۆڕی زانیاری كورد بووه له به‌غدا، خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ناوازه‌یه، تا ئه‌و ساته‌ی له ژیاندا بوو خۆی به‌رهه‌مه‌كانی بڵاو ده‌كرده‌وه، له دوای كۆچی دوایی منداڵه‌كانی رێگرن له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی، چ ئه‌وانه‌ی چاپ كراون، چ ئه‌وانه‌ی چاپ نه‌كراون، ئه‌وه‌یشی بڵاو ده‌كرێته‌وه زۆرجار به‌ده‌ره له ره‌زامه‌ندی منداڵه‌كانی.
له بواری بیره‌وه‌ریدا
له بواری بیره‌وه‌ریدا چه‌ندان كه‌سایه‌تیی سیاسی و ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی بیره‌وه‌رییه‌كانیان نووسیوه، تا له ژیاندا بوون به پاساوی مه‌ترسی خۆیان بڵاویان نه‌كردووه‌ته‌وه، كه كۆچی دواییشیان كردووه، كه‌سوكاره‌كه‌یان به هه‌مان پاساو، درێژه‌یان به بڵاو نه‌كردنه‌وه‌یان داوه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه باشه كه‌سێك به نیاز نه‌بێت شتێك بڵاو بكاته‌وه، بۆچی ده‌ینووسێت؟
عیزه‌دینی مه‌لا فه‌ندی
عیزه‌دینی مه‌لا فه‌ندی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی نووسیوه‌ته‌وه و تا ئێسته چاپ نه‌كراون، چاپ نه‌كردنی بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌هۆی كۆمه‌ڵێك پاساو بووه، هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و پیاوه كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری هه‌ولێر بووه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری ئه‌و شاره‌یه، جگه له‌وه‌ی باوكی زانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ولێر بووه، خاوه‌ن پێگه‌ی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز بووه.
وه‌ك فه‌رهاد عه‌ونی باسی ده‌كات، عیزه‌دین بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی به ورده‌كارییه‌كی زۆر نووسیوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ده‌ستخه‌ته و چاپ نه‌كراوه2.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماژانه‌ی فه‌رهاد عه‌ونی به ناوه‌ڕۆكی بیره‌وه‌رییه‌كانی كردووه، بایه‌خێكی گه‌وره‌یان هه‌یه، ده‌كرێ به چاپكردنی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی گرنگ سوودی لێ وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و سه‌رچاوه ناوازه‌یه‌ش وه‌ك زۆر سه‌رچاوه‌ی تر تا ئێسته له دووتوێی ده‌ستنووسدا ماوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ره‌فه‌ی كتێبخانه‌كه‌یان داناوه. كه‌ی چاپی ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه خۆیان ده‌زانن.
محه‌مه‌دی مه‌لا ساڵحی شاره‌زووری
محه‌مه‌دی مه‌لا ساڵحی شاره‌زووری به‌شێك له بیره‌وه‌رییه‌كانی نووسیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین، تا ئێسته بیره‌وه‌رییه‌كانی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، كه‌چی نووسراوه‌كانی تری سه‌رجه‌میان بڵاو كراونه‌ته‌وه، دیاره ئه‌ویش وه‌ك زۆربه‌ی نووسه‌ره‌كانی تر منداڵه‌كانی هه‌ندێك پاساو ده‌هێننه‌وه بۆ بڵاو نه‌كردنه‌وه.
شاره‌زووری كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ری سه‌رده‌می خۆی بووه، پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان هه‌بوو، زۆر جاریش رۆڵی خۆی بینیوه له نێوان هێزه سیاسییه‌كان و هه‌وڵی ئاشته‌وایی داوه و ڕێگر بووه له‌وه‌ی شه‌ڕ دروست بێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رژمێرییه‌ك بۆ ده‌ستنووسه بڵاونهكراوهكان بكرێت، زۆرن ئه‌و نووسه‌رانه‌ی بیره‌وه‌ری و نووسینی تریان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه، ده‌یان دیوان و یاداشت و كتێبی ناوازه هه‌ن تا ئێسته به‌هۆی هه‌ندێك پاساو، خێزانی ئه‌و نووسه‌رانه بڵاوی ناكه‌نه‌وه.
1ــ ئه‌م غه‌زه‌له‌ی موخلیس له گۆڤاری (گه‌لاوێژ) ساڵی 1944 له ژماره 9 و له‌لاپه‌ڕه‌ی 40دا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
2 فه‌رهاد عه‌ونی 36 نامه و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیوانی من، چاپی یه‌كه‌م 2019. لاپه‌ڕه 129