یاسین نادر ڕه‌حمان
ڕاگه‌یاندن له كوردستاندا زۆر جار به ده‌سه‌ڵاتى دووه‌م سه‌یر ده‌كرێت یان سێیه‌م و چواره‌م، جیاوازی نییه، چونكه ئه‌م ناسناو و میتۆدانه له مه‌ڕ كاریگه‌ریى ڕاگه‌یاندن له دنیای ده‌وروبه‌ر و ئاستی ئاگایی و وریایی و زانیاری به‌ده‌ستخستنی و بێلایه‌نى ئه‌و ڕاگه‌یاندنه خۆى ده‌بینێته‌وه، ئیتر له‌هه‌ر كام له‌م میتۆد و ئه‌داى كاریانه سه‌ركه‌وتوو بوو، ده‌توانرێت مۆركێكى سهركهوتوووانهى پێ بدرێت و بینه‌ر و بیسه‌ر دڵنیا له زۆر شت بێت.
تا ئه‌م ساته كه نووسه‌رى ئه‌م وتاره‌م له پرۆسه‌یه‌كى وه‌ك ڕیفراندۆمدا، ده‌مه‌وێت سه‌رنج و سه‌یرێكى ورد و سێرچێك به كه‌ناڵه كوردییه‌كاندا بكه‌م و له‌باره‌ی كار و ئه‌دایان له هه‌نگاوێكى درێژمه‌وداى وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆمدا بخه‌مه ڕوو، به شتگه‌لێكى نائاسایی و ناڕاگهیاندنى و ناپیشه‌یییانه، وه‌خته به‌ته‌واوه‌تى ده‌گه‌م.
هه‌روه‌ك ده‌بینین ئێسته له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه بانگه‌شه‌ى چركه‌یی و خوله‌كى و سه‌عاتی تا ڕۆژانه‌ی كاتى ماوه بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ده‌كرێت، له كاتێكدا ئه‌م بانگه‌شه‌كردنه ده‌بێت هه‌ر له ساتى بڕیاری حه‌وتی حوزه‌یرانه‌وه سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى بۆ ڕاگه‌یاندنى حزبی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كانى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه بوایه.
ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كه به گوتنێك ده‌گوترێت هه‌ندێكیان خاوه‌ن ڕاگه‌یاندن و كه‌ناڵی فه‌رمى نین، خۆ هه‌ندێكیان بۆ نزیكه‌ى 15 تا 20 ساڵه خاوه‌ن ڕاگه‌یاندنى فه‌رمی حزبین و په‌یام و گوته و زۆر هه‌یمه‌نه‌ى حزبییان له ڕێى ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یانه‌وه پاراستووه و خزمه‌تى چین و توێژ و لایه‌نگر و با بڵێین گشتیشی پێ ده‌كه‌ن.
بانگه‌شه‌ى ڕیفراندۆمى ئێسته ته‌نیا له كه‌ناڵه فه‌رمی و حزبێكه‌وه وای كردووه ته‌نیا ناسناوى حزبی پارتیبوونى زیاتری به‌م پرۆسه‌یه ببه‌خشێت و هه‌موو كه‌ناڵه عه‌ره‌بی و لۆكاڵییه‌كانى دنیا به بیستراو و بینراوه‌وه چاودێری وردى ئه‌م كه‌ناڵانه له ئه‌دا و گوته‌ى فه‌رمى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تیى حزبه‌كان له بڕیار و گوته‌ى ڕه‌زا و ناڕه‌زا له‌مه‌ر ئه‌م پرسه‌یه ده‌كه‌ن.
باشه ئه‌گه‌ر پرسیارێك ئاراسته‌ى هه‌ندێك كه‌ناڵی حزبیی تر كه پاڵپشتى بڕیاری ریفراندۆم ده‌كه‌ن و كۆبوونه‌وه و گوته نییه له‌باره‌یه‌وه لێدوان و ڕا و سه‌رنج و بۆچوون وه‌رنه‌گرن و نه‌یكه‌ن به مانشێتى هه‌واڵیان، بۆچى وا نزیكه‌ى 10 تا 12 ڕۆژى ماوه بۆ ده‌ستپێكى پرۆسه‌كه، وه‌ك كه‌ناڵه شیعی و سوننییه عه‌ره‌بییه‌كان له هه‌ڵمه‌تى ڕیفراندۆم دێنه به‌رچاو، تا ئاستێكش ده‌توانم بڵێم ئه‌وانیش هه‌ر له گومان و سه‌رسامى و حاڵه‌تێكى ناڕهزابووندا كار ده‌كه‌ن و هه‌نگاو ده‌نێن.
گه‌ر له كه‌ناڵێكه‌وه ڕاسته‌وخۆ بێ ئه‌ملاولا بانگه‌شه‌ى "نه‌خێر" ده‌كرێت، پێم وابێت خۆى له‌م هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌یه یه‌كلا كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كار له‌سه‌ر "به‌ڵى بۆ ڕیفراندۆم" ناكات، به‌ڵام ئه‌ى كه‌ناڵێك بانگه‌شه‌ى حزبی و كۆبوونه‌وه و سێكته‌ره‌كانى تر‌ى پاڵپشتى ڕیفراندۆمن، وا كه‌ناڵه‌كانیان دێنه به‌رچاو كه نه دژى ڕیفراندۆمن نه به‌ڵێى ڕیفراندۆمیان پێ قبووڵه.
ئه‌م سه‌رنجدانه ده‌بێت لێ وردبینه‌وه له به‌ره‌ى دژى ڕیفراندۆمى هه‌موو كه‌ناڵه شیعی و عه‌ره‌بی و توركی و فارسییهكانى دنیا له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى ئه‌م گۆی زه‌وییه بهسهرنجدانى وردم لێیان تا ئێسته‌یش، بۆ دژایه‌تیی ڕیفراندۆمى هه‌رێمى یه‌كده‌نگن و كار بۆ ئیفلیجكردنى ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن و له به‌رنامه‌ى كاریاندایه و به‌رده‌وامیشی هه‌ر پێ ده‌ده‌ن.
هه‌ر زووش په‌رله‌مانتاران نوێنه‌ر و وه‌زیر و زۆر نوێنه‌رى ترمان له پرۆسه‌ى سیاسیی له عێراقدا به‌وه گه‌یشتوون عه‌ره‌ب به (شیعه و سوننی)ـه‌وه گه‌ر له هه‌موو شتێك‌دا له پرۆسه‌ى سیاسیی عێراقدا به‌تایبه‌ت ناكۆك بن، له هه‌نگاونانى دژى (كورد) و نه‌ته‌وه‌كه‌ى یه‌كهه‌ڵوێست ده‌بن، وه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى په‌رله‌مانى عێراق بینیمان یهكههڵوێستییان به‌رامبه‌ر به‌كورد و نه‌ته‌وه‌كه‌ى واى كرد به واژووى 80 په‌رله‌مانتاریان دژى ڕیفراندۆمى كوردستان بوه‌ستن و له بڕواى ئه‌وه‌شدا هه‌ر مانه‌وه با بژارده‌ى ده‌سته‌ڵاتدان به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه سه‌رۆكى هێزه چه‌كداره‌كانیشه، له هه‌ر بڕیارێكدا دژى هه‌رێم ده‌ستی واڵا بێت و هه‌نگاوى كرده‌یى، ئیتر سه‌ربازى بێت یان بوارگه‌لی تر، با ده‌ستكراوه بێت و بمێنێته‌وه.
ئێسته وه‌رن هه‌ر به‌م هه‌ناسه‌یه‌وه كه نوێنه‌رانیان له په‌رله‌ماندا ئاوا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌ى ڕاگه‌یاندنیان چ حه‌شر و حه‌شامات و ناشیرینی و بیركردنه‌وه‌یان به‌هۆى كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه بیستراو بینراوه‌كان و شرۆڤه‌كاره سیاسییه‌كانیان، به نیسبه‌ت هه‌رێمه‌وه له‌باره‌ى سه‌ربه‌خۆبوونیه‌وه چۆن بێت. بۆیه ده‌بێت ڕاگه‌یاندنى كوردى به‌وانه‌شی له به‌ره‌ى "نه‌خێر" كار ده‌كه‌ن و بانگه‌شه ده‌كه‌ن و هه‌نگاو ده‌نێن، نابێت كاریان ته‌نیا بۆ هه‌ڵمه‌تێكى بانگه‌شه‌یی بێت، به‌ڵكو هه‌رێمى كوردستان و سیمبوله جوان و به‌رز و پیرۆزه‌كانى بخاته ڕوو، چونكه دواجار ئێمه‌ش په‌یامى یه‌كهه‌ڵوێستى كوردیمان ئه‌گه‌ر پێ قبووڵه و خۆمان له خزمه‌تى ئه‌جینداى دنیاى ده‌ره‌وه‌دا نابینینه‌وه، ده‌بێت هه‌ناسه‌ی كوردانه و هه‌ڵمه‌تى كوردانه و ڕێزگرتن ته‌نانه‌ت له‌كاتى ناكۆكى سیاسیش سیمبولیهتى كوردبوونى خۆمان له ده‌ست نه‌ده‌ین و هاوهه‌ڵوێست له كوردبوونى ڕاسته‌قینه‌مان بین و له شاشه‌ى تیڤییهكانمانهوه یان هه‌ر ڕاگه‌یاندنێكى بیستراو بینراومان، ئه‌بو ئیزرائیل و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته ناحاڵی و نه‌فامه تێنهگهیشتووهكانى ئه‌وان نه‌خه‌ینه سه‌ر شاشهكانمان، په‌یامى هه‌ڕه‌شه و ترساندنهكانیان پیشانى بینه‌رمان بده‌ین.
ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه ڕاگه‌یاندنى به‌رامبه‌رت كه دژى كوردبوون و مرۆڤبوونیشته، له هه‌ر ئاراسته‌یه‌كى فیكرى و سیاسییدایه، تۆیش كه كار ده‌كه‌یت و كوردیت، ده‌بێت نه‌هێڵێت شۆكی نه‌ته‌وه‌یی له بوارى ڕاگه‌یاندن و زۆر شتى تر، به میله‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌ت بگات.
به‌وانه‌شی كه له ڕاگه‌یاندنى به‌ره‌ى نه‌خێرن یان هیچ كام له‌م به‌رانه (به‌ڵی و نه‌خێر) نین، ده‌بێت هێڵه سووره‌كانى كوردبوون و نه‌ته‌وه‌ى كورد بزانن و خزمه‌تى ئه‌جینداى ده‌ره‌كى خوانه‌خواسته له په‌یام و گوته‌یان نه‌كرێت، ئه‌مه هێڵی سووره و ئه‌گه‌ر هاته به‌زاندن، ئه‌وه هه‌نگاوه مهترسیدارهكهیه كه له هه‌ردوو به‌ره‌ى ئێسته‌ی ڕیفراندۆمدا ده‌بێت به وریایییه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.