یاسین نادر ڕه‌حمان
بێ ئه‌ملاولاكردن و باسوخواسی تر، هیچ كات ماڵی كورد ڕه‌نگه به‌م ئاسته له په‌رته‌وازه‌یی نه‌بینرابێت، ئه‌گه‌رچی له دوای ڕیفراندۆم و پێش ڕیفراندۆم هه‌ر ئه‌م لێكترازانه هه‌ستی پێ ده‌كرا، به‌ڵام چاوه‌ڕوانییه‌كان به‌و ئاسته نه‌گه‌یشتبوون كه یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی به‌ده‌ی نه‌یه‌ت، بێگومانیش خۆ هیچ كام له حزبه كوردییه‌كان ڕه‌نگه به‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌یه دڵخۆش نه‌بن و جارجاریش خۆیان له‌مه‌ڕ هه‌نگاونان و پلانی تر كه ئه‌وان لێك بترازێنێت بێ تاقه‌ت بن.
ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كرێت له په‌یامی هه‌موو شانده سه‌ردانكه‌ره‌كانی به‌غدا و له داهاتووشدا سه‌ردانكردنی وڵاتانی دۆستی كورد، له په‌یامی سیاسیی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێسته‌ی ناوه‌ند و بگره هه‌رێمی خۆی ده‌بینێته‌وه. بۆیه پرسیاره‌كه لێره‌دا دێته پێشه‌وه ئایه حزب و قه‌واره جۆراوجۆره‌كان هێشتا به‌م لێكترازاوه‌ییه‌ش كۆڵ ناده‌ن و هه‌وڵی سیاسیی له‌پێناو ده‌سكه‌وتی سیاسیی زیاتر ده‌ده‌ن؟، له كاتێكدا دروسته و ڕاسته كه له ئێسته‌ی پێكهاته‌ی هه‌رێم و ماڵی سیاسیی كوردستاندا حكوومه‌ت ڕۆڵی كاربه‌ڕێكه‌ر بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی ده‌بینێت، به‌ڵام هه‌نگاوی به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته له 14/4/2018ی داوه، بۆیه تا ئه‌وكاته به باش نازانرێت به ئاستێكی لاواز خۆیان پیشان بده‌ن و قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانێتییان بچووكتر بكه‌نه‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا ئه‌وه‌مان له زاری گوته‌بێژه حكوومی و حزبییه‌كانی عێراقه‌وه بیستووه كه شتێك به‌ناوی حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌مێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌بێت بمێنێته‌وه و ددانپیانراوه، "حوكمی فیدڕاڵییه به‌سه‌ر خاكی عێراقدا".
من نایشارمه‌وه هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیی و ئاراسته حزبییانه‌ی كه به‌ناوی شاندی كوردستانه‌وه ده‌چن، نابێت له چوارچێوه‌یه‌كی ساده و ساكار سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بكه‌نه‌وه حكوومه‌تی عێراق "ده‌سه‌ڵات"ی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ون و خولیایه‌كی كوردیدا هه‌بێت، با به‌غداش ئێسته په‌یامێكی ئه‌رێنیی زاره‌كییانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكرێت عێراق وڵاتێكی ئه‌وروپی نییه و له ئه‌جیندای تایفی و مه‌زه‌ویی و هه‌رێمییه‌وه بڕیاره‌كان وه‌رده‌گرێت و كاری له‌سه‌ر ده‌كات و هه‌ڵوێستی ئه‌و له‌گه‌ڵ گونجان له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌جیندایانه‌یه و به وریایییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كان ده‌كات.
كاتێك په‌یامه‌كانی كورد به‌و ئاراسته‌یه‌دا بڕوات كه له په‌یامی مووچه و قووت و به‌كورتی مافه دارایییه‌كاندا كورت ببێته‌وه، به‌دڵنیایییه‌وه بوونی قه‌واره و حزبی كوردی بێ مانایه و با چیتر كورد و ئاراسته‌كانی بیر له شتگه‌لی تر له به‌رژه‌وه‌ندی غه‌یره كورد و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده بێ ئیراده‌یی و خیانه‌ت له‌م ڕوانگه‌یه بۆ هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك له دۆخێكی وا چاوه‌ڕوانكراوه، به‌ڵام هیچكام له‌وان ئه‌م تێورییه‌یان له هزردا تا ئێسته‌یشی به‌دواوه چه‌كه‌ره پێ نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه كورد له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێت واز له‌م كێبه‌ركێ ناشه‌ریفانه بێنێت و یه‌كتر تۆمه‌تباركردن له ده‌ستپێشخه‌ریكردن یان نه‌كردن ببڕێته‌وه و به‌قه‌باره‌یه‌كی به‌هێزتر و تۆكمه‌تر بۆ ململانێكانی به‌غدا بڕوات.
شتێكیش كه هه‌مووان له‌م ڕۆژانه‌دا له ڕاگه‌یاندنه فه‌رمی و عێراقییه‌كان له پاش ڕیفراندۆم و ڕووداوی نه‌خوازراوی 16ی ئوكتۆبه‌ر ده‌بینین، هه‌موو ئه‌و گفت و قسه‌وباسانه‌ی به‌رپرس و سه‌ركرده و ئاراسته حزبییه‌كانی كوردستانه كه وه‌ك دوژمنێكی سه‌رسه‌خت په‌یامه‌كانیان ئاراسته‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئیتر چ به ڕاستیان بێت یان ناڕاست، یان یاریی سیاسیی یان به‌رژه‌وه‌ندیخوازییانه بێت یاخۆ پێچه‌وانه‌كه‌ی، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه به‌غدا و حكوومه‌تی شیعه‌ی زۆرینه هه‌مان ئه‌و قسانه له ڕوانگه‌ی نه‌رێنی خۆیانه‌وه به ڕووماندا بده‌نه‌وه، بۆشایی سیاسیی ناوماڵی خۆمان بدۆزنه‌وه كه به گوتنێك: "ده‌م ئه‌گه‌ر نه‌یگریت ئافاتی به‌دواوه ده‌بێت".
له پاش ئه‌مه‌ش، هه‌زاران شاندمان له شار و شارۆكه‌كان به چین و توێژه جیاوازه‌كانه‌وه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، هه‌مان په‌یام ده‌بیستنه‌وه كه خۆمان وه‌ك دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی یه‌كتر و له بۆسه‌ی دژایه‌تیدا به‌رانبه‌ر یه‌كتری ده‌ڵێینه‌وه.
به‌كورتی هیچ ئاماژه‌یه‌ك له سه‌ردانكردنی شاند و چین و وتوێژه جۆراوجۆره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و قه‌واره و هاوپه‌یمانی كوردیدا نییه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه په‌رته‌وازه‌یییه بێت و یه‌ك په‌یام و یه‌ك گوتار له هه‌ڵوێسته‌كاندا نه‌بن.
ئه‌وان وه‌ك مووچه‌خۆران، ئێسته دابه‌شی دوو سێ به‌ره‌ی جیاواز ده‌كه‌ن، هه‌ر ئاواش قه‌واره‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی كوردیش دابه‌شی ده په‌یام و ده گوتار و ده ئاراسته و قه‌واره‌ی جیا له یه‌كتر له هه‌ڵوێسته‌كانیاندا ده‌كه‌ن، ئه‌جیندای سیاسیی تایبه‌ت به خۆیان به كورد وا ئاڵۆز ده‌كه‌ن هیچ كات نه‌توانێت خۆی یه‌ك بخاته‌وه.
بۆیه ده‌ڵێم و له‌و باوه‌ڕه‌دام، به‌غدا چیتر له ڕێی په‌رته‌وازه‌ییمان له چاوه‌ڕوانی و پێشوازیی هه‌موو شاند و چین و توێژ و مووچه‌خۆر و مووچه‌نه‌خۆر و سیاسیی و غه‌یره سیاسیی و چاك و خراپمان ده‌كات، له‌ولاشه‌وه زۆر به‌های نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان كه ساڵه‌های ساڵه خه‌ونی هه‌موو تاكێكی كورده له بیرمان ده‌باته‌وه، به‌مشێوه‌و ڕوانگه و بیركردنه‌وه‌مان، ڕۆژێك ڕه‌نگه بێته پێشه‌وه كه گه‌لێكی وه‌ك كورد و هه‌رێمی كوردی له نه‌خشه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا بسڕێته‌وه كه هه‌رگیز ئاوات و خواستی تاكی كورد نییه و چاوه‌ڕوانی شتی وای نه‌كردووه. بۆیه با وریا بین و سازش بۆ یه‌كتر بكه‌ین به ناوخۆدا نه‌ك له دژی هێزی كوردی سازش بۆ به‌غدا بكه‌ین.